سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنه‌کانى سوره‌تى ئیسرا
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئه‌م سوره‌ته‌ش مه‌ککه‌ییه‌و له‌هه‌مان بار‌و زروقى ناخۆش و ناهه‌موارى سوره‌ته‌کانى پێش خۆى دا هاتووه‌ته خواره‌وه هه‌مان ئامانجى سوره‌ته‌کانى تر‌ى هه‌یه‌و به‌شێوازێکى نوێ دایده‌ڕێژێت ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى که باسى دوو فه‌سادى گه‌وره جوله‌که ده‌کات که سه‌ره‌نجامى هه‌ردوو فه‌ساده‌که‌یان تیاچوونه.
(وَقَضَيْنَا إِلَى بَنِي إسْرائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنَّ فِي الْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا)الاسراْ /٤ وه‌حیمان کرد بۆ به‌نى ئیسرائیل له‌ته‌وراتداو پێمان وتن ئێوه دووجار به‌دکارى و سته‌م ده‌که‌ن له‌زه‌ویداو به‌رز ده‌بنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێکى گه‌وره په‌یدا ده‌که‌ن.
(فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَاڕ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا)الاسراْ /٥ کاتێک واده‌ى پاداشى خراپه‌کارى یه‌که‌م جارتان هات چه‌ند به‌نده‌یه‌کى به‌هێزو ئازا له‌به‌نده‌کانى خۆمان ڕه‌وانه ده‌که‌ین بۆ سه‌رتان کوناو کون به‌دواتاندا ده‌گه‌رێن و له‌ناو ماڵان‌دا ده‌تانگرن و سزاتان ده‌ده‌ن ئه‌مه به‌ڵێنێکى بڕیاردراوه‌و ده‌بێت بێته دى.
(ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَاكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا)الاسراْ /٦ له‌پاشا جارێکى تر سه‌رتان ده‌خه‌ینه‌وه به‌سه‌ر دوژمنه‌کانتانداو به‌ماڵ و کورگه‌لێکى زۆر یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین. (إِنْ أَحْسَنْتُمْ أَحْسَنْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا)الاسراْ /٧ ئه‌گه‌ر چاکه بکه‌ن چاکه له‌گه‌ڵ خۆتان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر خراپه‌ش بکه‌ن بۆ خۆتانه. (فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآَخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرًا)الاسراْ /٧ که‌واده‌ى پاداشتى سته‌مى جاره‌که‌ى ترتان هات خه‌ڵکى ترتان بۆ ده‌نێرین تا به‌سه‌رتاندا سه‌رکه‌ونه‌وه‌و نیشانه‌ى سه‌رکه‌وتنیان به‌ناوچاوانتانه‌وه دیاربێت و وه‌ک جارى پێشوو چوونه (بيت المقد‌س) ئه‌م جاره‌ش بچنه‌وه ناوى و هه‌رچى ده‌ستیان ده‌ڕوات به‌سه‌ریا وێرانى بکه‌ن. خراپه‌کارى یه‌که‌مى به‌نى ئیسرائیل به‌لاى هه‌ندێ له‌زانایان و موفه‌سیره‌کانه‌وه بریتییه له‌و دژایه‌تى و خراپه‌یه‌ى که کردیان له‌سه‌رده‌مى حه‌زره‌تدا صلى الله علیه وسلم که خۆى و هاوه‌ڵانیشى ئه‌و به‌ندانه‌وه‌ى خوابوون که خوا ناردنى و ته‌فروتونایان کردن و به‌ڵێنه‌که‌ى خوا هاته‌دى خراپه‌کارى دووه‌میشیان خوا باشتر ده‌زانێت له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م خراپه‌یه‌ى ئێستایان بێت که پشت به‌خوا له‌سه‌ر ده‌ستى بڕواداراندا لوتیان ده‌شکێت و هه‌قى به‌رو دوایان لێ ده‌کرێته‌وه که ئه‌مه‌ش سه‌ره‌داوه‌کانى ورده ورده ده‌رده‌که‌ون و جارێکى تر موسڵمانان فه‌تحى قودس ده‌که‌نه‌وه.

