سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خۆشاردنه‌وه له سته‌مکاران چاره‌سه‌رێکى کاتییه و ده‌رفه‌تى به دوادادێت
نوسینى/د.عایچ القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌په‌رتووکى (المتوارين)دا خاوه‌نه‌که‌ى (عبدالغنى الازدى)یه په‌رتوکێکى سه‌رنج ڕاکێشه باس له‌و که‌سانه ده‌کات که خۆیان مه‌ڵاس داوه و خۆیان له سته‌مى (حجاح) شاردۆته‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که له‌ژیاندا ده‌رفه‌ت و بوار بۆ لوان هه‌یه و ده‌بێت.
باوکى (عةمرى كورى عةلا) باسى خۆى ده‌کات که چۆن خۆیان شاردۆته‌وه له ده‌ست (حجاج)له باسى خۆیدا ده‌ڵێ من ڕام کرد بۆ یه‌مه‌ن چوومه ماڵێک له‌وێ ته‌نها به شه‌و له سه‌ربان سه‌یرى دونیا‌م ده‌کرد, به ڕۆژیش خۆم مه‌ڵاس دابوو گوێم لێ بوو باسى مردنى حجاج کرا وتم به خودا خودا ده‌رفه‌تى بۆ هێنام. بڕیار ته‌نها به‌ده‌ستى خودایه (كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ)الرحمن/٢٩ حه‌سه‌نى به‌سرى که خۆى له حجاج شارده‌وه کاتێ گوێبیستى مردنى حجاج بوو کرنووشى سوپاسى بۆ خوداى گه‌وره برد. پاکى و بێگه‌ردى بۆ خودایه‌ک که‌سێک له‌خۆشیدا کوڕنوشى بۆ ده‌بات که‌سێکیش ده‌مرێت (فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنْظَڕينَ)الدخان/٢٩ که‌سانێکیش ده‌مرن و شیوه‌ن له ماڵیان ده‌کرێت. ئیبراهیمى نوخه‌عى خۆى له حجاج ده‌شارێته‌وه کاتێ هه‌واڵى مردنى حجاجى پێ ده‌گات له خۆشی‌دا ده‌گرى.
به‌ڵێ لاى خودا پشت و په‌نا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى په‌نا و هاوارى بۆ ده‌به‌ن (وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا)الفرقان/٢٠ واته ئێمه ئێوه‌مان بۆیه کردووه به به‌ڵا و موسیبه‌ت پێى تاقى ده‌بنه‌وه ئایا ده‌توانن دان به‌خۆتانا بگرن؟ باڵنده‌یه‌ک ده‌هاته سه‌ر سه‌رى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم باڵه‌کانى ده‌هێناو ده‌بر بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى کێ کۆستى ئه‌م باڵنده‌یه‌ى خستووه به‌هۆى بێچووه‌کان و فه‌رخه‌کان فه‌رخه‌کانى بۆ بگه‌ڕێننه‌وه سه‌عیدى کورى جوبه‌یر ده‌ڵێت ڕام کرد له ده‌ستى حجاج شه‌رمم کرد له خودا له‌پاشان هێنرامه به‌رده‌ستى حجاج کاتێ شیره‌که‌ى لێ ده‌رهێنا و له‌سه‌ر سه‌ر سه‌عدى دانا سه‌عید پێکه‌نى!! حجاج پرسى بۆچى پێده‌که‌نى وتى به چاونه‌ترسانى تۆ له‌خودا و خودا‌ش هێمنه له تۆڵه‌وه‌رگرتنه‌وه له تۆ باوه‌ڕ به په‌یمانى خودا ئاوا ده‌بێ.

