سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چیرۆک و بەسەرهات
لە برایەكەی خۆش بوو هەردووكیان چوونە بەهەشت...چیرۆك
نووسینی/هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///أنس ی كوڕی مالك دەفەرموێ: لە لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دانیشتبووین لە ناكاو پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) زەردەخەنەیەكی گرتو پێكەنی تاكو ددانەكانی بەدەركەوتن. ئیمامی عمر فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) بە دایكو باوكم بە قوربانت بم بە چی پێ دەكەنی؟
نرخی خانوو دراوسێیەكەیە.. چیرۆك
نووسینی/هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///عبدالله ی كوڕی مبارك دراوسێیەكی جولەكەی هەبوو. ئەم دراوسێیە ویستی خانووی خۆی بفرۆشێ. ووتیان بە چەند دەیفرۆشی ووتی: بە دوو هەزار دینار. ووتیان: خانووەكەت تەنها هەزار دینار دەكات. ووتی: ڕاست دەكەن. من هەزارم بۆ خانووەكە داناوە وە هەزاریشم بۆ دراوسێیەتی عبداللەی كوڕی مبارك داناوە.
داوێن پاكی (العفة).. چیرۆك
نووسینی/هارون نوح طه/ كتێبخانهی محوی///دەگێڕنەوە لە سلیمانی كوڕی یسار كەوا جارێك لە مەدینە دەرچوو بۆ زیارەتی ماڵی خوا. وە هاوڕێیەكی لەگەڵا دابوو لە ڕێگادا لە نزیك مەككە دابەزین. هاوڕێیەكە هەڵسا چوو بۆ بازاڕ بۆ كڕینی نانو پێداویستەكانی ڕێگا. سلێمان لە ژێر ڕەشماڵێك دانیشت لە چاوەڕوانی هاوڕێیەكەی. هەتا بڵێی گەنجێكی جوانو شۆخو شەنگ بوو.
بەهەشتێك كە فراوانی بەقەد ئاسمانو زەویە(چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه كتێبخانهی محوی///كاتێ كە عومەیری كوڕی حمام ی الانصاری گوێی لە قسەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بوو. ووتی: یا رسول الله: بەهەشتێك كە فراوانیو بەرینییەكەی بە قەد ئاسمانو زەوی یە؟ پێغەمبەر فەرموی: بەڵێ. عومەیری ووتی: بەخ بەخ. پێغەمبەر فەرموی: بۆ وات گوت بەخ بەخ؟
خۆشەویستی بۆ خوا (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه/ كتێبخانهی محوی///أبو هریرە دەفەرموێ: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: پیاوێك سەردانی هاوڕێیەكی خۆی كرد لە گوندێك. یەكێ لە فریشتەكانی خوا هاتە سەر ڕێگای لێی پرسی بۆ كوێ دەڕۆیت چیت دەوێت؟
سوپاس بۆ خوا كەوا سەبارەت بە من لە ئاگری ڕزگار كرد(چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه/كتیبخانهی محوی /// أنس ی كوڕی مالك دەفەرموێ: منداڵێكی جوولەكە هەبوو زۆر جار پێداویستی دەس نوێژی بۆ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هەڵدەگرت. ڕۆژێك منداڵەكە نەخۆش كەوت پێغەمبەریش چووە لای ماڵی. باوكی دانیشتبوو لەلای سەری. پێغەمبەری خوا پێی فەرموو بڵێ: ڵا إلهَ إلاّ الله منداڵەكەش سەیری باوكی دەكرد. باوكی خۆی بێ دەنگ كرد.
لە یەك ڕەكەعات قورئانی ختم كرد(چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///مەسعەر دەڵێ: ڕۆژێك چوومە مزگەوتی (بیت الحرام) لە مەككە. پیاوێكم بینی نوێژی دەكرد. منیش خوێندنی قورئانی ئەوم زۆر بەلاوە شیرینو خۆش بوو. یەك لەسەر حەوتی قورئانی خوێند. ووتم ئێستا روكوع دەبات، بەڵام كردی بە سێ یەكی قورئان. هەر نەچووە روكوع. پاشان كردی بە نیوە بەردەوام دەیخوێند تاكو لە یەك ڕەكەعات دا قورئانی خەتم كرد.
مارەیی من موسڵمان بوونی تۆیە(چیرۆك)
نووسینی/هارون نوح طه /كتێبخانهی محوی //// هەواڵێك لە شاری مەدینە بڵاوەی كرد كە گوایە ئافرەتێك بە ناوی غمیصاو بووە بە بێوەژن كە بە أم سُڵیْم ناسرابوو خەڵكێكی زۆر بە ئومێدی خوازبێنی ئەو بوون كە ڕەت نەكرێنەوە چونكە ئەوەی أم سلیم لەسەری بوو لە ئاینەكەی، خوازیارەكان لەسەری نەبوون. بۆیە بێ ئومێد دەبوون لێی جگە لە زیدی كوڕی سهل كە ناسراو بوو بە أبو طلحه.
باس کردنی چاکەکان شاردنەوەی خراپەکان (چیرۆك)
نووسینی /برهان نوح طه/كتێبخانهی محوی ///قازی شریح دەڵێ: ئافرەتێکی تەمەن بچووکم مارە کرد چوومە لای پێی ووتم: ڕەوشتی خۆت بۆم باس بکە، بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵت بژیم. منیش پێم ووت ئەو شتەم پێ خۆشەو ئەم شتەشم پێ ناخۆشە، وە ئێمە کۆیین جیابوونەوەیی مەکە. ھەر شتێکی چاکت بینی باسی بکەو بڵاوی بکەرەوە وە ھەر شتێکی خراپء ناڕەوات بینی بیشارەوەء باسی نەکەیت.
پاراستنی نەھێنی (حفظ السرّ) (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه// كتێبخانهی محوی///دەگێڕنەوە دەڵێن پیاوێک قسەی بۆ ھاوڕێیەکەی خۆی کرد، کە قسەکەی نەھێنی بوو. دەبوا بپارێزرێت. پێی ووت: تێگەیشتیت؟ ھاوڕێیەکەی ووتی: نەمزانی واتە ھەر نەمبیست. ووتی: لەبەرت کرد؟ ووتی: لە بیرم چوو.
خاوەنی ڕەوشتی بەرز
نووسینی/هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///لە شەوێکی تاریک دا ئیمامی عمری کوڕی عبدالعزیز چووە ناو مزگەوت. بەسەر پیاوێک دا کەوت، کە خەوی لێ کەوتبوو. پیاوەکە ووتی: تۆ شێتی....؟! ئیمامی عمر کە خەلیفەی ئیماندارانە بە لەسەرخۆییەوە ووتی: نەخێر شێت نیم. پاسەوانەکان ویستیان ئازاری بدەن ئیمامی عمر فەرموی وازی لێ بێنن. تەنھا پرسیارێکی لێ کردووم ووتی: تۆ شێتی منیش وەڵامم دایەوە ووتم نەخێر.
ملکەچی ابو بکر (چیرۆك)
نووسینی/هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///ئیمامی ابو بکری سدیق پیاوێکی بازرگان بوو، ھەموو بەیانیان دەچووە بازاڕ شتی دەکڕیو دەیفرۆشت. مێگەلێکیشی ھەبوو بە خۆی دەلەوەڕاندن. جاری وا ھەبوو کەسێکی دەنارد بۆ لایان. ابو بکر جگە لەوەش دەچووە نێو خەڵک لە گەڕەکەکەیان شیری بۆ دەدۆشتن. کاتێ دەیان بینی بانگیان دەکرد، شیر دۆشەکەمان ھات.
پاداشتی خێرو چاکە..(چیرۆك)
نووسسینی /هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی ///پیاوێکی سوالی کەر ھاتە لای ئافرەتێک، کە نانی ئامادە دەکرد بۆ پیاوەکەی. ئافرەتەکە ھەڵسا پاروە نانێکی ھەڵگرت بە دەستی خۆی خستیە ناو دەمی سواڵکەرەکە. ئینجا چووە لای مێردەکەی لەناو باخچەکەی دا چاوەڕوانی دەکرد. منداڵەکەی لەلای مێردی دا ڕۆیشت بۆ کارێکی خۆی، تاکو ھاتەوە گورگێک لەولاوە ھات منداڵەکەی برد.
فەرمان کردن بە چاکە(چیرۆك)
نووسینی هارون نوح طه /كتێبخانهی محوی ///مالک ی کوڕی دینار دەڵێ: خوای گەورە فەرمانی دا بە فریشتەکانی کەوا عەزاب ببارێنن بەسەر فلان گوندە.فریشتەکان ھاواریان کرد ووتیان: ئەی خوایە لە نێو ئەم گوندە پیاوێکی خواپەرست ھەیە، ڕوومان نەھات گوندەکە لەبەر ئەو وێران بکەین.
تووڕەبوونیان بۆ خوا نەبوو بۆیە خوا لێیان تووڕە بوو
نووسینی/هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی ///خوای گەورە وەحی بۆ (یوشع) ی پێغەمبەر نارد. پێی فەرموو من لە قەومی تۆ چل ھەزار کەس لەناو دەبەم لە چاکەکان، وە شەست ھەزار کەسیش لە خراپەکان. یوشع (علیە السلام) فەرموی: ئەی خوایە خراپەکان لەناو دەبەیت،
- « first
- ‹ previous
- …
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















