سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزین
warning: Creating default object from empty value in /home/quranku/public_html/site/modules/taxonomy/taxonomy.pages.inc on line 33.
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[65]سووره‌تى ال عمران [الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له ابن عباس وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت: مه‌سیحى یه‌کان نجران و قه‌شه‌کانى جووله‌که کۆبوونه‌وه له‌لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌لاى ئه‌ودا ناکۆکى که‌وته نێوانیان, قه‌شه‌کان وتیان: ابراهیم جووله‌که بوو, مه‌سیحیه‌کانیش وتیان: ابراهیم مه‌سیحى بوو عبدالله کوڕى صیف و عدى کورى زید و [حارث]ى کورى عوف له نێوان خۆیاندا وتیان : وه‌رن به‌یانیان
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[28]سووره‌تى ال عمران [لَّا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/بورهان محمد ئه‌مین
له ابن عباس وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت حجاج کوڕى عمرو په‌یمانى به‌ستبوو له‌گه‌ڵ کعب کوڕى اشرف و ابن ابى حقیق و قیسى کورى زید رێک که‌وتبوون که‌چه‌ند که‌سێک له پشتیوانه‌کان پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه له ئاینه‌که‌یان, رفاعه کورى [منذر]و عبدالله کورى جبیر و سعد کورى [حثمة]وتیان به‌و که‌سانه‌ى خه‌ریک بوون پاشگه‌زیان بکه‌نه‌وه له ئیسلام خۆتان بپارێزن ئه‌و جووله‌کانه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [26]سووره‌تى ال عمران [قُلِ اللَّـهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له قتاده وه ده‌گێڕنه‌وه وه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دوعاى کرد هه‌تا په‌روه‌ردگار موڵک و مه‌مله‌که‌تى رۆم و فارس بخاته سه‌ر موڵک و مه‌مله‌که‌تى نه‌ته‌وه‌که‌ى,
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [23]سووره‌تى ال عمران [أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له ابن عباس وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم چووه ژووره‌وه بۆلاى جووله‌که‌کان له‌لانه و خوێندنگایه‌کیاندا و بانگى کردن بۆ رٍێبازى خوا نعیم ى کوڕى عمرو [حارث]ى کورى زه‌ید پێ یان وت: تۆ له‌سه‌ر کام ئاینیت ئه‌ى محمد؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: با [تةورات]له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا دادوه‌ربێت بۆ ده‌رخستنى راستى ئه‌و گوته‌یه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [12]سووره‌تى ال عمران [ قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُ‌وا سَتُغْلَبُونَ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین سلیمان
ابو داود و بیهقى له ابن عباس وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕه‌کاندا له به‌در دا وه گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌دینه جووله‌که‌کانى کۆ کرده‌وه له بازارى [بنى قينقاع]دا‌و پێى وتن ئه‌ى جوله‌که‌کان باوه‌ڕ بهێنن, هه‌تا ئه‌و به‌ڵایه‌ى خوا هێناى به‌سه‌ر قوره‌یشدا نه‌هاتووه به‌سه‌ر ئێوه‌شدا ئه‌وانیش وتیان : ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم له خۆت بایى مه‌به چه‌ند که‌سێکت له قوره‌یش کوشتووه, ئه‌وانه نه‌زان بوون و شاره‌زاى کوشتارنه‌بوون,
سووره‌تى ال عمران
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ابن ابى حاتم له ربیع وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت مه‌سیحیه‌کان هاتنه‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و دژایه‌تیان کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یڵێت به‌رامبه‌ر به عیسى و خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى [ال‌م ﴿١﴾ اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ] دابه‌زاند تا هه‌شتا و ئه‌وه‌نده ئایه‌ت له‌و سووره‌ته ابن اسحاق ده‌ڵێت کورى سهل کوڕى ابى امامه ده‌ڵێت کاتێ خه‌ڵکى [نجران]هاتن
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [285]سوره‌تى البقره [ آمَنَ الرَّ‌سُولُ ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
احمد و مسلم و فه‌رمووده گێره‌وه‌کانى تر ده‌گێرنه‌وه له ابى هریره وه ده‌ڵێت کاتێک ئایه‌تى [وَإِن تُبْدُوا مَا فِي أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ اللَّـهُ]هاته خواره‌وه زۆر قورس بوو له‌سه‌ر هاوه‌ڵان ئه‌وه‌بوو هاتنه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و به چۆکا دانیشتن و وتیان خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ نازڵ کردوینه‌ته خواره‌وه و ناتوانین هه‌ڵى بگرین پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم یش فه‌رمووى ئایا ده‌تانه‌وێ هه‌مان قسه‌و گوته‌ى په‌یامدارانى پێشوو بکه‌نه‌وه [سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا]به‌ڵکو بڵێن [سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَ‌انَكَ رَ‌بَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِي]
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [272]سووره‌تى البقره[لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
نسائى و حاکم و بزار و [طبرانى]و فه‌رموده گێره‌وانى دى له ابن عباس وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت رقیان ده‌بوو له‌وه‌ى ملکه‌چى نه‌وه‌کانیان ببن له موشریکه‌کان به‌وه‌ى پاره‌یان پێبده‌ن بۆیه هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا‌و پرسیاریان لێکرد ئینجا ئه‌م ئایه‌ته نازڵبوویه خواره‌وه [لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ]تا[وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ]ا
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [267]سووره‌تى البقره [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
حاکم و [ترمذى]و ابن ماجه و فه‌رمووده گێره‌ره‌وانى دیکه له برا وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئێمه‌ى گرۆهى پشتیوانه‌کان دابه‌زى ئێمه باخى خورمامان هه‌بوو هه‌ریه‌ک به‌پێى زۆر و که‌مى دارخورماکانى خێرى لێ ده‌کرد به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئاره‌ووى خێریان نه‌ده‌کرد خراپترین جۆرى خورمایان ده‌هێنا و له پوشێکدا هه‌ڵیان ده‌واسى خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ]ى دابه‌زاند.
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [257]سووره‌تى البقره[]اللَّـهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ابن جریر له عبده کورى ابى لبابه وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت ئایه‌تى [اللَّـهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا]مه‌به‌ستت پێى ئه‌وانه‌یه که باوه‌ریان به عیسى هێناوه کاتێک محمد یان بۆ ره‌وانه‌کرا باوه‌ریان پێ هێنا ئه‌م ئایه‌ته‌ش سه‌باره‌ت به‌وان دابه‌زى له مجاهد یشه‌وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک باوه‌ریان به عیسى هێنا و کۆمه‌ڵێکیش بێباوه‌ربوون پێى کاتێکیش محمد صلى الله علیه وسلم ره‌وانه‌کرا ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ر بوون به عیسى علیه سلام باوه‌ریان پێ هێنا
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[256]سووره‌تى البقره[ لَا إِكْرَ‌اهَ فِي الدِّينِ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ابو داود و نسائى و ابن حبان له ابن عباس وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت کاتێ ئافره‌ت له‌سه‌ر مه‌نجه‌ڵ و شوێنى خواردن دروست کردن ده‌بوو نه‌فسى رام ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ر مناڵێکى ببێت سور ده‌بێت له‌سه‌ر به‌جووکردنى کاتێک [بنى النضير]راگوێزکران له نێوایاندا رۆڵه‌و نه‌وه‌ى مه‌سیحیه‌کانیان هه‌بوو وتیان ئێمه ده‌ست به‌ردارى رۆڵه‌کانمان نابین په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى[لَا إِكْرَ‌اهَ فِي الدِّينِ]ى دابه‌زاند. هه‌روه‌ها له ابن عباس وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت ئایه‌تى [لَا إِكْرَ‌اهَ فِي الدِّينِ]
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[232]سووره‌تى البقره[ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بوخارى و ابو داود و [ترمذى]و فه‌رموده گێره‌وه‌کانى دیکه له معقل ى کورى یسار وه ده‌گیرنه‌وه خوشکه‌که‌ى دابه‌شوو به پیاوێک له موسڵمانه‌کان پاشان پیاوه‌که ته‌ڵاقێکى دا‌و نه‌ێگه‌راندوه هه‌تا خوولى مانگانه‌ى به‌سه‌ر چوو له ناخیشه‌وه هه‌ردوکیان ژن و پیاوه‌که حه‌زیان ده‌کرد بگه‌رێنه‌وه بۆ یه‌ک له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه که هه‌وڵى چاک کردنى نێوانیان ده‌دا معقل پێى وت ئێمه رێزمان لێ گرتیت و ژنمان پێدایت به‌ڵام تۆ ته‌ڵاقت دا سوێندبێ به‌خوا هه‌رگیز ناگه‌رێته‌وه بۆلات په‌روه‌ردگاریش ئاگادارى هه‌وادارى هه‌ردوکیان بوو بۆ یه‌کترى و ئایه‌تى [وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ]ى (وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[231]سووره‌تى البقره[وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُ‌وفٍ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له ابن عباس وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت پیاوان هاوسه‌ره‌کانیان ته‌ڵاق ده‌دا و پێش به‌سه‌ر چوونى خولى مانگانه‌ى ژنان ده‌یان گه‌راندنه‌وه پاشان ته‌ڵاقیان ده‌دایه‌وه و ئه‌زیه‌ت و ئازارى ژنانیان ده‌دا خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده خواره‌وه له رێگه‌ى سدى یه‌و ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به پیاوێک له پشتیوانه‌کان نازڵ بووه خواره‌وه که ناوى [ُثابت]ى کورى یسار بوو ژنه‌که‌ى ته‌ڵاقدا هه‌تا دوو رۆژ یان سێ رۆژ پێش به‌سه‌ر چوونى خولى مانگانه‌ى ئه‌وسا گێرایه‌وه پاشان جارێکىتر بۆ تۆڵه‌لێ سه‌ندنه‌وه‌ى ته‌ڵاقى دایه‌وه په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى [وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَ‌ارً‌ا لِّتَعْتَدُوا]ى دابه‌زاند. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئایه‌تى [وَلَا تَتَّخِذُوا آيَاتِ اللَّـهِ هُزُوًا]له ابى دردا وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێک که‌س ئافره‌ته‌کانیان ته‌ڵاق ده‌دا و ده‌یان گوت به گاڵته‌مان بووه یان به‌نده‌یه‌کیان ئازاد ده‌کرد و ده‌یان گوت به‌راستمان نه‌بووه په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى [وَلَا تَتَّخِذُوا آيَاتِ اللَّـهِ هُزُوًا]ى دابه‌زاند
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [229]سووره‌تى البقره[])[الطَّلَاقُ مَرَّ‌تَانِ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
[ترمذى]و حاکم و فه‌رموده گێره‌ره‌وانى تر ده‌گێرنه‌وه له عائیشه وه فه‌رمویه‌تى پیاوان ئافره‌تانیان ته‌ڵاق ده‌دابێ ئه‌ندازه و پێوانه‌یه‌ک گه‌ر سه‌د جار ته‌ڵاقیان بدانایه ده‌یانتوانى پێش ته‌واو بوونى عاده‌ى مانگانه‌یان بیان هێننه‌وه ته‌نانه‌ت پیاوێک به خێزانه‌که‌ى وت سوێندبێ به‌خوا ته‌ڵاقت ناده‌م تا رزگارت ببێ هه‌رگیز له‌ژێر سایه‌ى ماڵێکیشدا له‌گه‌ڵتدا ناژیم ئافره‌ته که‌ش به‌داماویه‌وه وتى ئه‌ى چۆن؟ پیاوه‌که وتى ته‌ڵاقت ده‌ده‌م به‌ڵام پێش به‌سه‌ر چوونى عاده‌ى مانگانه‌ت.
- « first
- ‹ previous
- …
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »













