سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزین
هۆکارى دابه‌زینى ئایه‌تى (80)سوره‌تى البقره (وَقَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ)
نوسینى/بورهان محمد
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(ابن عباس) ده‌ڵێت: کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم کۆچیکرد بۆ مه‌دینه جووله‌که‌کان سه‌رقاڵى دنیا بوون و ده‌یان ووت ماوه‌ى دنیا حه‌وت هه‌زار ساڵه خه‌ڵکیش ئازار ده‌درێن به‌رامبه‌ر به هه‌ر هه‌زار ساڵ رۆژێک له‌رۆژه‌کانى دنیا بۆیه حه‌وت رۆژ خه‌ڵکى سزا ده‌درێن و ئیتر سزاى دوایى پێ دێت خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند(وَقَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ)هه‌تا (فيها)هه‌روه‌ها (ابن عباس) ده‌ڵێت جوله‌که‌کان وتیان ته‌نها ئه‌و رۆژانه‌ى گۆلکه که‌مان تێدا په‌رست ده‌خرێینه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه که (40)رۆژ بوو,
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (79)سوره‌تى البقره(فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ)
نوسینى/بورهان محمد
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕینه‌وه وتویه‌تى ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به کتێب دارانى پێشوو نازڵ بووه له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه (عكرمة) هه‌ر له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه وتویه‌تى سه‌باره‌ت به قه‌شه‌کانى جووله‌که هاتۆته خواره‌وه کاتێک بینیان سیفه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له ته‌وراتدا نووسراو
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (76)سووره‌تى البقره (وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آَمَنُوا قَالُوا آَمَنَّا)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(مجاهد)ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم رۆژى گه‌مارۆدانى (بنى قريضة)له سه‌رووى قه‌ڵاکانیانه‌وه وه‌ستا و وتى هه‌ى براى مه‌یمون و به‌راز هه‌ى تاغوت په‌رستان ئه‌وانیش سه‌ریان سوڕماوه وتیان کێ شتى واى به محمد ڕاگه‌یاندووه؟ به‌ڕاستى شتى وا هه‌ر له ئێوه ده‌وه‌شێته‌وه باشه ئه‌رێ گرۆهى جووله‌که شتى واباسده‌که‌ن هه‌تا به‌ڵگه بده‌ن به ده‌سته‌وه له‌سه‌ر خۆتان؟ ئینجا ئه‌و ئایه‌ته دابه‌زییه خواره‌وه. له‌رێگه‌ى (ابن عباس)یشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه و تویه‌تى هه‌رکات بگه‌یشتنایه به باوه‌ڕداران ئه‌وا ده‌یانوت بڕوامان هه‌یه به‌وه‌ى هاوه‌ڵه‌که‌تان فرستاده و نێردراوى خودایه به‌ڵام به ته‌نها بۆلاى ئێوه ڕه‌وانه کراوه هه‌رکات به‌ته‌نها بمانایه‌ته‌وه له نێو خۆیاندا ده‌یانگوت عه‌ره‌ب ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن ئێوه ده‌ست پێشخه‌ریتان کرد ئه‌وجا ئایه‌تى (وَإِذَا لَقُوا)هاته خواره‌وه.
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (62)البقره (إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَى)
نوسینى/ بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
له (مجاهد)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت (سةلمان)وتویه‌تى پرسیارم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کرد سه‌باره‌ت به شوێنکه‌وتوانى ئاینێک له‌گه‌ڵیاندا بووم باسى نوێژ و به‌ندایه‌تیه کانیانم کرد بۆى ئینجا ئایه‌تى (إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا) نازڵ بوو. هه‌روه‌ها (مجاهد) ده‌ڵێت کاتێک (سةلمان) باسى هاوه‌ڵه‌کانى له شوێن که‌وتوانى ئاینانى پێشووى بۆ گێرایه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى ده‌خرێنه ئاگرى دۆزه‌خه‌وه پاشان (سةلمان) ده‌ڵێت دنیاى رۆشنم لێ تاریک بوو
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (62)سوره‌تى (البقرة) (إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَى)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (مجاهد)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت (سلمان)و تویه‌تى پرسیارم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کرد سه‌باره‌ت به شوێنکه‌وتوانى ئاینێک له گه‌ڵیاندا بووم, باسى نوێژ وبه‌ندایه‌تیه کانیانم کرد بۆى, ئنجا ئایه‌تى (إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا)نازڵ بوو. هه‌روه‌ها (مجاهد) ده‌ڵێت: کاتێک (سلمان) باسى هاوه‌ڵه‌کانى له شوێن که‌وتوانى ئاینانى پێشووى بۆ گێرایه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى ده‌خرێنه ئاگرى دۆزه‌خه‌وه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (44) سوره‌تى (البقرة) (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه فه‌رمویه‌تى: ئه‌م ئایه‌ته ده‌رهه‌ق به جووله‌که‌کانى شارى مه‌دینه هاته خواره‌وه پیاوى وایان تێدابوو به‌خزم و که‌سه‌کانى ده‌گووت جێگیربه له‌سه‌ر ئه‌و ئاینه‌ى له‌سه‌ریتى و محمد و موسڵمانان هه‌ر فه‌رمانێکت پێده‌که‌ن جێ به جێ بکه.
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (26)سوره‌تى البقره (إِنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْڕ‌بَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً)
نوسینى: بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
(ابن حجر) ده‌گێڕێته‌وه کاتێک په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌دووڕووه‌کان ئایه‌تى (مثلهم كمثل الذى استوقد نارا)و (أو كصيب من السما‌ء)ى دابه‌زاند, دوو روه‌کان وتیان خواوه‌ند له‌وه به‌رزتره نمونه‌ى ئاوا بهێنێته‌وه ! ئینجا خواى گه‌وره ئایه‌تى (إن الله لا يستحى ان يضرب مثلاما بعوضة) تا (هم الخسرون)ى دابه‌زاند. هه‌روه‌ها (ابن عباس) ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره باسى خواکانى موشریکه‌کانى کردبه و ئایه‌ته‌ى ده‌فه‌رموێت: (وإن يسلبهم الذباب شيئا)
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (6) سوره البقره(إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا)تا (ولهم عذاب عظيم)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه ئه‌م ئایه‌ته ده‌رهه‌ق به (عبدالله)ى کورى (ابى)و هاورێکانى دابه‌زیووه, درێژه‌ى ئه‌م باسه‌ش به‌م شێوه‌یه یه: رۆژێکیان (عبدالله) و هاورێکانى هاتنه ده‌ره‌وه گه‌یشتن به چه‌ند هاوه‌ڵێکى پێغه‌مبه‌رى خودا‌و به په‌نهانى رووى کرده هاورێکانى و وتى ته‌ماشاکه‌ن چۆن ئه‌و نه‌زانه‌تان لێ دوور ده‌خه‌مه‌وه ! ئنجا توند ده‌ستى (ابوبكر)ى گووشى و وتى: سڵاو له سه‌ردارى (بني تميم) و شێخى ئیسلام و هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر له ئه‌شکه‌وتداو ئه‌و که‌سه‌ى گیان و ماڵى خۆى به‌خت کرد له پێناوى پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله علیه وسلم ئنجا توند ده‌ستى عومه‌رى کورى خه‌تتابى گووشى و وتى سڵاو له سه‌ردارى (بنى عدي) کورى (كعب) جیاکه‌ره‌وه‌ى حه‌ق و به‌تاڵ له ئاینى خوادا,








