سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزین
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [158]سوره‌تى البقره[إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْ‌وَةَ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بوخارى و مسلم و فه‌رموده گێره‌وه‌کانى دى له عروه و ئه‌ویش له عائیشه وه ده‌گێر\ێته‌وه ده‌ڵێت وتم به عائیشه ئه‌و ئایه‌ته‌ت بینیوه [إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْ‌وَةَ مِن شَعَائِڕ اللَّـهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا] من واته عروه به گوناهى نازانم ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى هاتوچۆ نه‌که‌ن له نێوانیاندا عائیشه فه‌رمووى به‌راستى خراپت گوت خوشکه‌زا خۆ ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه بوایه که تۆ لێکدایه‌وه ده‌بوو بڵێ قه‌یناکه گه‌رته‌واف و هاتوچۆ نه‌که‌ن له نێوانیان به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته بۆیه هاته‌خواره‌وه چونکه پشتیوانه‌کان پێش ئه‌وه‌ى موسڵمان ببن په‌نایان ده‌گرت به [مناة]دا
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (154)سوره‌تى البقره(وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَـٰكِن لَّا تَشْعُرُ‌ونَ )
نوسینى:بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت (تميم)ى کورى حمام له غه‌زوه‌ى (بدر)دا کوژرا و سه‌باره‌ت به‌و شه‌هیدانه‌ى دیکه‌ش ئایه‌تى
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (125)سوره‌تى البقره (وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَ‌اهِيمَ مُصَلًّى)
نوسینى:بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
بخارى و فه‌رموده گێڕه‌وانى دیکه‌ش له عمروه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت له‌سێ شوێندا هه‌ماهه‌نگ بووم له‌گه‌ڵ خواى خۆم یه‌که‌میان وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بریا (مقام ابراهيم)ت بکردایه به شوێنى کۆبونه‌وه‌ى خه‌ڵکى بۆ نوێژ ئه‌وه‌بوو ئایه‌تى (وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَ‌اهِيمَ مُصَلًّى)دابه‌زى دوومیان وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خێزانه‌کانت مرۆڤى پاک و پیس چاک و خراپ روویان تێ ده‌کات ئه‌گه‌ر فه‌رمانى باڵاپۆشیت بدایه به‌سه‌ریاندا ئه‌وا باش بوو ئه‌وه‌بوو ئایه‌تى (حجاب)هاته خواره‌وه سێ یه‌میان خێزانه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا له نێو خۆیاندا غیره‌یان کرد له‌یه‌ک منیش پێم وتن به‌ڵکو ئێوه ته‌ڵاق بدات
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (120) سوره‌تى البقره (وَلَنْ تَرْضَى)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت جووله‌که‌کانى مه‌دینه و مه‌سیحیه‌کان نجران ئومێده‌وار بوون پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم روو بکاته قیبله‌ى ئه‌وان کاتێکیش خواى گه‌وره قیبله‌ى گۆڕى بۆ که‌عبه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (118)سووره‌تى البقره(وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت (رافع)ى کورى (خزيمة) به پێغه‌مبه‌رى خواى گوت ئه‌گه‌ر تۆ فرستاده و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌یت ئه‌وا به خوا بڵێ قسه‌و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا بکات,
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (115)سووره‌تى البقره (وَلِلَّهِ الْمَشْڕقُ وَالْمَغْڕبُ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(مسلم و ترمذى و نسائى)له ابن عمر وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌سه‌ر وڵاه‌که‌ى نوێژى سوننه‌ت ده‌کرد گه‌ر رووى له هه‌ر کوى یه‌ک بکرادایه له‌رێگه‌ى مه‌ککه و مه‌دینه دا پاشان ابن عمر ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه (وَلِلَّهِ الْمَشْڕقُ وَالْمَغْڕبُ)وتى ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به‌و رووداوه هاته خواره‌وه (حاكم)یش هه‌ر له ابن عمر وه ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت ئایه‌تى (وَلِلَّهِ الْمَشْڕقُ وَالْمَغْڕبُ)له‌سه‌ر ئه‌وه نازڵبوو که‌وا نوێژ دروسته گه‌ر وڵاخ و ئه‌و هۆکارانه‌ى گرتۆته‌به‌ر بۆ گواستنه‌وه ئوتۆمبێل ,شه‌مه‌نده‌فه‌ر, فرۆکه....ده‌گرێته‌وه روو له هه‌ر شوێنێک بکات مه‌به‌ست نوێژى سوننه‌ت جووله‌که کانیش به‌مه خۆشحاڵ بوون پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم چه‌ند مانگێک به‌رده‌وام ڕووى له (بيت المقد‌س)ده‌کرد
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (114)سووره‌تى البقره (وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(ابن ابى حاتم) له‌و رێگانه‌ى باسکران ده‌گێڕێته‌وه قوره‌یش رێگریانکرد له‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له لاى (كعبة) و (مسجد الحرام) نوێژ بکات خواى گه‌روه‌ش ئایه‌تى (وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ)ى دابه‌زاند هه‌روه‌ها (ابن جرير) له (ابى زيد)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به موشریکه‌کان دابه‌زیوه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (113) البقره (وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَى شَيْءٍ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت کاتێک (نجران)که مه‌سیحى بوون هاتنه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم قه‌شه‌کانى جووله‌که هاتن بۆلایان و ناکۆکى که‌وته نێوانیانه‌وه (رافع)ى کورى (خزيمة)وتى ئێوه هیچتان به‌ده‌سته‌وه نیه له‌سه‌ر شتى هیچ و پوچ ده‌مه ده‌مه ده‌که‌ن ئینجا بێ بڕوایى خۆى بو (عيسى)و (ئينجيل) ڕاگه‌یاند پیاوێکیش له (نجران)ى یه‌کان به جووله‌که‌کانى وت به‌ڵکو ئێوه له‌سه‌ر ڕێگایه‌کى پووچن و هیچتان به‌ده‌سته‌وه نییه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (108)سووره‌تى البقره (أَمْ تُڕيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت (رافع)ى کورى (حريملة) و (وهب)ى کورى (زيد) به پێغه‌مبه‌رى خوایان وت صلى الله علیه وسلم ئه‌ى محمد کتێبیکمان بۆ بهێنه له ئاسمانه‌وه نووسرابێ تا بیخوێنینه‌وه یاخود ڕووبارێکمان بۆ هه‌ڵبقوڵێنه هه‌تا باوه‌ڕت پێ بهێنین, په‌روه‌ردگاریش ئه‌م ئایه‌ته‌ى نازڵ کرده خواره‌وه (أَمْ تُڕيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ)تا (سَوَاءَ السَّبِيلِ) (حوبةى)ى کورى (اخطب)و (ابو ياسر)ى (اخطب) له توند و تیژترین که‌سانى جووله‌که بوون که ئیره‌ى یان ده‌برد به عه‌ره‌ب له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وانى ده‌ست نیشان کردبوو به نیگا و په‌یامى ئاسمان بۆیه هه‌موو توانى خۆیان به‌گه‌ر خستبوو و هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون خه‌ڵکیان له ئیسلام دوور ده‌خسته‌وه خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ)ئایه‌ته‌که
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (104)سوره‌تى البقره (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له(سدى)یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت دووپیاوى جوله‌که (مالك)ى کورى (صيف)و (رفاعة)ى کورى (زيد)کاتێک ده‌گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێ یان ده‌گووت (راعنا) له زمانى عیبریدا بۆ به‌سووک سه‌یرکردن به‌کاردێت باوه‌ڕ دارانیش وایانده‌زانى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆبه مه‌زن گرتنى پێغه‌مبه‌رانه و عه‌رزى پێغه‌مبه‌رى خوایانکرد په‌روه‌ردگار له باره‌یه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده خواره‌وه (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا)له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت (راعنا) به زمانى عیبرى قسه‌ى ناشیرین و سوکه کاتێکیش گوێیان له هاوه‌ڵانى بوو به‌و ده‌سته‌واژه‌یه بانگى پێغه‌مبه‌ریان ده‌کرد وایان زانیوه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌کاردێت جووله‌که‌کان له نێوان خۆیاندا ده‌یان دایه قاقاى پێکه‌نین ئینجا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه و گڵاوى و پیسى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى ده‌رخست پاشان گوێمان لێ بوو (سعدى)ى کورى (معاذ) به جووله‌که‌کانى وت دوژمنانى خوا ئه‌گه‌ر له ئه‌مرۆ به‌دواوه گوێم لێ بێت یه‌کێکتان ئاوا بڵێت ئه‌وا ده‌ده‌م له گه‌رده‌نى
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (99)سووره‌تى البقره(وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموویه‌تى (ابن صوربا) به پێغه‌مبه‌رى خواى وت ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم به‌ڵگه‌یه‌کى وه‌هات نه‌هێناوه تا بتناسینه‌وه وه و نیشانه‌یه‌ک بێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى ئینجا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى نازڵ کرده خواره‌وه (وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آَيَاتٍ بَيِّنَاتٍ)(مالك)ى کورى (صيف) ده‌ڵێت کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نێرا باس له‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه کرا که دابوویان بۆ بڕوا هێنان به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (97)سووره‌تى البقره(قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْڕيلَ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
پێشه‌وا (بوخارى) له (ان‌س)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت (عبدالله)ى کورى (سلام)هه‌واڵى ناردنى پێغه‌مبه‌رى خواى بیست و له‌وکاته‌دا له باخێکدابوو به‌رو بوومه‌که‌ى ده‌چنیه‌وه هاته‌لاى پێغه‌مبه‌ر ووتى: من سێ پرسیارت لێده‌که‌م هیچ که‌س نایزانیت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه پێغه‌مبه‌ر بێت نیشانه‌ى هه‌ستانى قیامه‌ت؟ یه‌که‌م خواردنى به‌هه‌شتیه‌کان چییه؟ چى منداڵ داده‌بڕێت له دایک و باوکى؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى پێشتر جوبره‌ئیل پێى راگه‌یاندم (عبدالله) به سه‌رسامى یه‌وه وتى جوبره‌ئیل؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى به‌ڵێ (عبدالله)وتى جوبره‌ئیل فریشته‌یه‌کى دوژمنى جووله‌که‌یه ئینجا پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه (قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْڕيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ) سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته شێخى ئیسلام (ابن حجر) له (فتح البارى)دا ده‌ڵێت ڕواڵه‌تى ده‌قه‌که ئه‌وه ده‌رده‌خات پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ جووله‌که‌کان خوێندۆته‌وه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى(94)سوره‌تى البقره (قُلْ إِنْ كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الْآَخِرَةُ عِنْدَ اللَّهِ خَالِصَةً مِنْ دُونِ النَّاسِ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابى العالية)وه ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموویه‌تى جووله‌که‌کان وتویانه ئه‌وه‌ى جوله‌که نه‌بێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (89) سووره‌تى البقره (وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(ابن عباس)ده‌ڵێت جووله‌که‌کانى (خةيبةر) له‌گه‌ڵ (غطفان)دا به جه‌نگ ده‌هاتن و هه‌رکات به‌یه‌ک بگه‌یشتنایه ئه‌وا جوله‌که به دۆراوى قوتار ده‌بوون بۆیه ناچاربه‌م دوعایه په‌نایان گرت: خوایه ئێمه بڕوامان هه‌یه به‌ڕاستى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره‌ى به‌ڵێنت پێداوین بۆمان ره‌وانه بکه‌یت له کۆتا رشته‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى داوا به‌حه‌قى راستێتى ئه‌و داوات لێده‌که‌ن سه‌رمان بخه‌یت به‌ڵام کاتێکیش پێغه‌مبه‌ر نێردرا ئه‌و بێباوه‌ر بوون پێى په‌روه‌ردگاریش ئه‌و ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند. هه‌روه‌ها له رێگه‌یه‌کى دیکه‌وه (ابن عباس)ه‌وه ده‌گیرێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: جووله‌که‌کان ده‌ست پێشخه‌رى و شانازیان ده‌کرد به‌سه‌ر (ئةوس) و (خةزرةج)دا به‌وه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌رى دوا رشته‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌که‌ون
- « first
- ‹ previous
- …
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















