سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزەی پێغەمبەران
مـوعجیـزه‌کـانـی پێغـه‌مبـه‌ران.... موعجیزه‌ی ئاگری سارد....پێغه‌مبه‌ر ابرهیم(د.خ (2)
دانانی: منصور علی عرابی...وه‌رگێڕانی : عبدالله حسن وه‌رتی.......ئیتر دوای ئه‌و قسه‌و باسانه له‌گه‌ڵا باوكی، ئیبراهیم لای باوكی جێ دێڵێ‌و ئه‌چێته شوێنی په‌رستگای قه‌ومه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان بكات بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی بت په‌رستی‌و خواپه‌رستی تاك‌و ته‌نها، كاتێك
موعجیزه‌ى ئاگرى سارد....پێغه‌مبه‌ر ابرهیم(د.خ) ....(1) مـوعجیـزه‌کـانـى پێغـه‌مبـه‌ران
دانانى: منصور علی عرابی...وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى.......سه‌رچاوه‌کانى مێژوویی وا باس ده‌که‌ن که (ئيبراهيم) پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت له خاکى (بابل) عێراقى ئێستا هاتۆته دونیا‌و له دایک بووه، هه‌ر له منداڵیه‌وه خواى گه‌وره ژیرى و دانایى و زانایى پێ به‌خشیوه&z
موعجیزه‌ى حوشترى خودا.....مـوعجیـزه‌کـانـى پێغـه‌مبـه‌ران....(5)
نوسينى : منصور علی عرابی.....وه‌رگێڕانى:عبدالله حسن وه‌رتى...دواى راپه‌ڕاندنى نه‌خشه‌و سه‌ربڕینى حوشترى خوا نۆ که‌سایه‌تى له سه‌رانى شه‌ڕخوازو شیرک و بێ باوه‌ڕى، بیریان له به‌جێگه‌یاندنى هه‌نگاوى دووه‌مى پیلانگێریه‌که‌یان کرده‌وه ئه‌ویش کوشتنى (صالح) پێغه‌مبه‌ر بوو سه
موعجیزه‌ى حوشترى خودا ... مـوعجیـزه‌کـانـى پێغـه‌مبـه‌ران..(4)
دانانى:منصور علی عرابی...وه‌رگێڕانى: عبدالله حسن وه‌رتى....ئیمامى (ته‌به‌رى) له کتێبه مێژووییه‌که‌ى خۆیدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که دوو ژن هه‌بوونه له نه‌ته‌وه‌و هۆزى (سه موود) یه‌که‌میان: ناوى (صدوقة)ى کچى موحیاى کوڕى زوهیرى المختار بووه،
مـوعجیـزه‌کـانـى پێغـه‌مبـه‌ران موعجیزه‌ى حوشترى خودا....(3)
دانانى: منصور علی عرابی...وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
هاتنه ده‌ره‌وه‌ى حوشتر له‌م شاخه گه‌وره‌یه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره بوو، هێزو پاڵپشتى (سالَح) پێغه‌مبه‌ر بوو، له دژى کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کان، به‌لآم کافره‌کان نکۆڵیان لێ ئه‌کردو
موعجیزه‌ى حوشترى خودا....موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران....(صالح) (د.خ)(2)
دانانى: منصور علی عرابی .......وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى.......سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ‌و بوختانانه‌ى بۆ ساڵحیان دروست ده‌کرد، که‌چى ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگ کردنیان بۆ رێگه‌ى راست و دادپه‌روه‌رىو ئارامى، وه هه‌میشه ده‌پاڕایه‌وه‌و د
موعجیزه‌ى حوشترى خودا....موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران....(صالح) (د.خ)(1)
دانانى : منصور علی عرابی .. وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى .. کتێبخانه‌ى محوى
گه‌لى سه‌موود له دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا نیشته‌جێ بوون، له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى شاخاوى یان له چه‌ند به‌رزاییه‌کى به‌ردیندا،
موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح.....به‌شی چواره‌م ...موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران
دانانى : منصور علی عرابی
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
کتێبخانه‌ى محوی
به‌م شێوه‌یه خواى گه‌وره کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کانى له‌ناوبردو (نوح)و هاوه‌ڵه ئیمانداره‌کانى رزگار کرد‌و نه‌جاتیدان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: [فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا إِنَّهُمْ كَانُواْ قَوْماً عَمِينَ] (الأعراف: 64). واته: گه‌لو نه‌ته‌وه‌که‌ى به درۆیان خسته‌وه‌و بڕوایان پێ نه‌کرد! ئه‌ویش له خوا پاڕایه‌وه که خۆى‌و ئیمانداره‌کان رزگار بکات، ئینجا ئێمه‌ش نوح‌و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى چوونه که‌شتییه‌که‌وه رزگارمان کردن له نقوم بوون، وه ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌یان به درۆ داده‌نا، له ئاودا نقوممان کردن، چونکه به‌ڕاستى ئه‌وانه له ئاستى هه‌قو راستییه‌کان هۆزێکى نابینا‌و کوێر بوون، ڕێگه‌ى هه‌قیان وون کرد. ئه‌وجا خوا ئه‌وانى له‌ناوبردو پێغه‌مبه‌ر (نوح)ى سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌رخست.
موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح......به‌شی سێیه‌م
دانانى : منصور علی عرابی
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
کتێبخانه‌ى محوی
دواى ئه‌وه‌ى (نوح) له چاره‌نووسى قه‌ومه‌که‌ى حاڵى بوو، له‌گه‌ل ئیماندار‌و شوێن که‌وتووه‌کانى ده‌ستیان کرد به چاندنى دار‌و دره‌خت له ده‌شتو ده‌رو ئاودێر کردنیانو دابین کردنى خزمه‌ت گوزارى پێویست بۆیان، تا واى لێهات دواى چه‌ند ساڵێک دره‌خته‌کان گه‌وره بوون‌و بوون به دارى گه‌وره‌و شیاو بۆ دروست کردنى که‌شتى، ئینجا (نوح)و هاوه‌ڵه‌کانى دره‌خته‌کانیان ده‌بڕیه‌وه‌و، کردیان به ته‌خته‌دارى گه‌وره، هه‌ندێکیان درێژ‌و هه‌ندێکیان کورت، خواى میهره‌بان (نوح)ى فێر ى دروست کردنى که‌شتییه‌که کرد له دار‌و پێست‌و بزمار، له‌و کاته‌ى که (نوح) سه‌رقاڵى دروست کردنى که‌شتیه‌که بوو، کافر‌و بێ بڕواکان به‌لایدا ره‌ت ده‌بوونو گاڵته‌و گه‌پیان پێ ده‌کردو له‌شێوه‌ى قه‌شمه‌رىو مه‌زاق پێ کردن پرسیاریان لێ ده‌کرد، ئه‌ى (نوح) له‌م ده‌شتو سه‌حرایه بۆچى که‌شتى دروست ده‌که‌ىو کارت پێى چییه؟
موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح.......(2)موعجیزه‌ى پێغه‌به‌ران
دانانى : منصور علی عرابی
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
کتێبخانه‌ى محوی
پاشان (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ده‌ستى کرد به قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ل گه‌ل و هۆزى خۆى به زمانێکى پاڕاوو ره‌وانبێژىو، به‌شێوه‌یه‌کى جوان‌و پوخت گه‌وره‌یى ئیمان هێنان به خواى تاکو ته‌نهاى بۆ روون ده‌کردنه‌وه‌وه، سوودى ته‌وبه‌و په‌شیمانىو گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره له‌سه‌ر تاوانى بتپه‌رستى بۆ رۆشن ده‌کردنه‌وه‌و، داواى لێ ده‌کردن که پاشگه‌زببنه‌وه‌و داواى به‌خشین له خواى میهره‌بان بکه‌ن.
به گه‌له‌که‌ى ده‌گووت: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا * مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا] (نوح: 10-13). واته: جا به‌رده‌وام پێم گوتن: داواى لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، چونکه هه‌میشه گوناح پۆشه، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا بێنن به فه‌رمانه‌کانى خوا، بارانتان په‌یتا په‌یتاو به‌لێزمه بۆ ده‌بارێنێت، وه رزق‌و دارایى‌و کوڕى زۆرتان پێ ده‌به‌خشێت، که چه‌ندین باخ‌و بێستانتان ده‌داتێ که باشترین هۆکارن بۆ رابواردن‌و خۆشى گه‌لان، وه ئاو‌و رووبار‌ى زۆریشتان بۆ به‌دى دێنێت که له‌ژێر بنکى دره‌خته‌کانیه‌وه، ئه‌و چۆمه‌ئاوه دێ و ده‌ڕوات.
موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح.....به‌شی یه‌که‌م ...موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران
دانانى : منصور علی عرابی
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
کتێبخانه‌ى محوی
دواى کۆچى دوایى باوکى مرۆڤایه‌تى (آدمْ) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، مندالأو نه‌وه‌کانى له‌سه‌ر رێبازى باوکیان به‌رده‌وام بوون‌و خواناس‌و خواپه‌رست مانه‌وه‌و هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره بڕیار نه‌ده‌داو، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆگرامى باوکیان به‌رده‌وام بوون تا هه‌زاران سالأ دواى کۆچى دوایى باوکیشیان.
ابن عباس ده‌ڵێت: ماوه‌ى نێوان ئاده‌مو نوح سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت ده سه‌ده بووه هه‌ردووکیان له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تو رێگاى راست‌و دروست بوون ... حاکم ریوایه‌تى کردوو له (المستدرك)دا به‌ژماره (3613) و ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه صه‌حیحه
به درێژایى چه‌ندین سال، به چاکه‌و چاکه‌کارى ده‌ژیانو له هه‌موو خه‌ڵک باشتر خواپه‌رستیان ده‌کرد، مه‌ردوومیش ئه‌وانیان زۆر خۆش ده‌ویستو باشیان ده‌ناسینو پێگه‌و مه‌کانه‌تێکى به‌رزیان هه‌بوو له‌ناو ده‌روونى خه‌ڵکداو که ژماره‌ى ئه‌و که‌سه چاک‌و پاکانه پێنج که‌س بوون، به ناوه‌کانى (ود، سواع، ويغوث، ويعوق، ونسر).
دواى ماوه‌یه‌ک هه‌ر پێنجیان کۆچى دواییان کرد‌و، خه‌ڵک به په‌رۆشو نیگه‌ران بوون بۆ ماڵئاواییانو له دونیا ده‌رچوونیانو به‌تێکڕایى بۆیان ده‌گریانو ماته‌مو خه‌مو په‌ژاره دایگرتن، بۆیه شه‌یتان ئه‌م په‌رۆشو حوزنه‌ى به‌هه‌ل زانى و وه‌سوه‌سه‌و دڵه‌ڕاوکێى خسته











