سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
خه‌مدار مه‌به چونکه نامرى پێش کاتى خۆت
نوسینى:د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت: (فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُ‌ونَ سَاعَةً ۖ)للاعراف\٣٤ واته ئه‌گه‌ر کاتى مردنیان هات هیچ دواناکه‌وێت ساتێک به دواى ئه‌وان و پێش ناکه‌وێ به دواى ئه‌وان. ئه‌م ئایه‌ته دڵى ترسنۆکه‌کان ده‌کاته‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى که رۆژانه چه‌ند جار ده‌مرن پێش مردنى خۆیان با بزانن که مردن کاتى دیاریکراوى خۆى هه‌یه و نه‌پاش نه‌پێش که‌وتنى نییه. ئه‌م مردنه‌ش که‌س ناتوانێ ناتوانێ پێشى خات له‌که‌سێکى تر که‌س ده‌توانێ پاشى خات له‌که‌س. ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤ و جنۆکه کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مردن بۆ یه‌کێک بهێنن ناتوانن بۆى بهێنن ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا خۆشى و به‌خته‌وه‌ریت بۆ راده‌کێشێ و دڵنیایى و هێمنى و داگیربوونت بۆ ده‌هێنێ. بزانه جگه له خوا خۆهه‌ڵگرتن به هیواى خه‌ڵکى سه‌رشۆڕى و ئازار و ئه‌شکه‌نجه په‌لکێشکردنه. وه‌ک خودا ده‌فه‌رموێت: (فَمَا كَانَ لَهُ مِن فِئَةٍ يَنصُرُ‌ونَهُ مِن دُونِ اللَّـهِ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُنتَصِڕ‌ينَ)القصص\٨١ واته هیچ که‌سێک نه‌بوو بێجگه له خودا سه‌رى خات خۆى یه‌کێک نه‌بوو له‌و که‌سانه‌ى که سه‌رکه‌توو بوون.
نیشانه‌کانی مونافیقی : نیشانه‌ى پێنچه‌م: ڕیایى کردن له‌عیباده‌تدا:
نوسینى : نه‌وا محمد
ئاماده‌کرنى: ادریس انوه‌ر
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (يُرَآؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللّهَ إِلاَّ قَلِيلاً )[النساء : 142]
واتا: ئه‌وانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکى ده‌که‌ن ، زۆر که‌م یادى خوا ده‌که‌ن .
با بزانین ڕیایی کردن چۆنه ؟ ڕیایی کردن ئه‌وه‌یه ،
نیشانه‌کانى مونافیقی :نیشانه‌ى چواره‌م : ته‌مبه‌ڵى کردن له‌عیباده‌ت:
وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاَةِ قَامُواْ كُسَالَى][النساء : 142] واته: مونافیقان گه‌ر بۆ نوێژکردن هه‌ستن،به‌سـتى و
ته‌مبه‌ڵیه‌وه هه‌ڵده‌ستن.
جا گه‌ر که‌سێکت بینى بۆ نوێژکردن، یا بۆ ڕیزى پێشه‌وه، یان له‌زیکر
کردن، یان له بانه‌گه‌وازى بۆ ئیسلام یان له کۆڕى خێر‌و چاکه‌دا ته‌مبه‌ڵى
و سـتى ده‌نواند
ته‌وبه‌کردن چاره‌سه‌ره
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
کاتێ مرۆڤ دوژمنێکى سه‌ر سه‌ختى له‌سه‌ر زاڵ ده‌بێت هه‌موو ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکى پێ ده‌دات, هیچ شتێک به سود نییه بۆ ئه‌و له ته‌وبه‌کردنێکى راست و درووست نه‌بێ نیشانه‌ى به‌خته‌وه‌ریه‌که‌شى ئه‌وه‌یه که ره‌نگ بداته‌وه له بیر و هۆش و تێروانینه‌کانى که‌موکورتییه‌کانى خۆى بۆ دیار ببێ خۆى سه‌رقاڵ بکات به چاککردن و چاکسازى له کرده‌وه‌کانى خۆى. ئا له‌و کاته‌دا خودا کۆمه‌ک و یارمه‌تى و په‌ناده‌رى ده‌بێ خودا یارمه‌تى و سه‌رکه‌وتن و خۆڕاگرتن ده‌کاته به‌ش و قیسمه‌ت به دڵنیاییه‌وه خودا به‌ڵاکه‌ى له‌سه‌ر لاده‌دات.
خۆڕاگران مژده‌ى پاداشتى گه‌وره‌ى خوایان بۆ هه‌یه
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّڕ الصَّابِڕينَ (155) الَّژِینَ إِژَا أَصَابَتْهُمْ مُصِیبَه‌ٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ (156) أُوڵئِکَ عَڵیْهِمْ صَڵوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَه‌ٌ وَأُوڵئِکَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)البقره/١٥٥-١٥٧ ئێمه تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه‌و دووچارى هه‌ندێ ترس و برسێتى و که‌مى دارایى و مردن و که‌مى به‌روبوومتان ده‌که‌ین تا ده‌رکه‌وێت کێ خۆگر ده‌بێت مژده بده به خۆگران ئه‌وانه‌ى که تووشى به‌ڵایه‌ک ده‌بن
نیشانه‌کانى مونافیق :نیشانه‌ى سێ یه‌م : به‌جێ نه‌گه‌یاندنى به‌ڵێن(وه‌عد):
نوسینى : نه‌وا محمد
ئاماده‌کردنى : ادریس انوه‌ر
هه‌رکه‌سێک به‌ڵێن به‌براى مسڵمانى بدا و پاشان له‌کاتى خۆیدا به‌جێ
نه‌گه‌یێنێ.
ئه‌و شه‌هید و ده‌وڵه‌مه‌ند و قورئانخوێنه‌ى ئاگرى جه‌هه‌ننه‌میان پێ خۆش ده‌کرێت
وه‌رگێرانى : حکیم ابو بکر
ئه‌بو هوڕه‌یره ڕه‌زاى خواى لێ بێت له‌پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که ده‌فه‌رموێت :یه‌که‌مین که‌سێک دادگایی ده‌کرێت له ڕۆژى قیامه‌ت پیاوێکه شه‌هید بووه ، ده‌هێنرێت و خواى گه‌وره‌ش نازو نیعمه‌ته‌کانى خۆى پێ ده‌ناسێنێ و ئه‌ویش دانى پێدا ده‌نێت،خواى گه‌وره‌ش پێى ده‌فرموێت : ده‌ى باشه چیت تێدا کردووه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت : جه‌نگاوم له پێناوى تۆدا تا وه‌کو شه‌هید بووم ، خواى گه‌وره‌ش پێى ده‌فرموێت: درۆت کرد، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه جه‌نگاویت که پێت بڵێن
بیربکه‌ره‌وه سوپاسگوزار به
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بیر له نیعمه‌ته‌کانى خوا بکه‌ره‌وه به سه‌رته‌وه, ده‌بینى دایپۆشیویت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا پێت (وان تعدوا نعمت الله لا تحصوها)ته‌ندروستى له لاشه‌دا خواردن و خواردنه‌وه هه‌واى پاک و بێگه‌رد هه‌موو ژیانت به‌ده‌سته و به‌ڵام هه‌ستى پێ ناکه‌ى (واسبغ عليكم نعمه ظهرة وباطنة)دوو چاوت هه‌یه, زمان و دوو لێوت هه‌یه دوو ده‌ست و دوو قاچت هه‌یه (فبأى ءالاء ربكما تكذبان)ئایاڕۆیشتنت له‌سه‌ر دوو پێ به‌لاوه شتێکى ئاساییه؟ ئاساییه به‌لاته‌وه چاوه‌کانت پڕده‌که‌یت له خه‌و؟ ئاساییه که ده‌مت پڕ ده‌که‌ى له خواردن؟ گه‌ر ده‌ته‌وێ قه‌درى ئه‌م نیعمه‌تانه بزانى بێهێنه پێش چاوت وه وا بزانه که گوێچکه‌ت تازه چاکبۆته‌وه له که‌ڕى چاوت تازه چاکبۆته‌وه له کوێرى پێستت تازه چاکبۆته‌وه له گه‌رى, ژیریت تازه چاکبۆته‌وه له شێتى.....
( يو م المأب )
مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
واتا ڕۆژى گه‌ڕانه‌وه بۆلاى خواى گه‌وره که زۆر له زانایان فه‌رمویانه مه‌به‌ست لێى به‌هه‌شته .
{زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيڕ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ} (14) آل عمران
واتا:ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و
ئه‌ى خودایه رێگه‌ى راستمان پێ نیشان بده
نوسینى/ د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌راستى نهێنى رێگه‌ى راسته ئه‌م ئایه‌ت و پارانه‌وه‌یه
هیچ که‌س به‌خته‌وه‌ر نابێ وه‌ده‌ستێ نایه‌ت نابێته خاوه‌نى به‌هره‌کان ئه‌گه‌ر شوێنکه‌وته‌ى رێگه‌ى راستى خودا نه‌بێ ئه‌وه رێگه‌ى که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئێمه له‌سه‌ر لایه‌کى به‌جێ هێشتوه لایه‌که‌ى توشى ئه‌وه‌یه که ئێمه له به‌هه‌شته نه‌بڕاوه کانى و له‌سه‌رى ده‌بین خودا ده‌فه‌رموێت (ولهديناهم صراطا مستقيما) واته: ئێمه به‌راستى رێگه‌ى راستمان نیشان داون و له‌سه‌ر ئه‌و رێگه راسته‌ن به‌خته‌وره ئه‌و که‌سه‌یه که رێگه‌ى راستى گرتۆته به‌ر ئه‌وه‌یه که دلنیایه بۆ ده‌رئه‌نجامى کۆتایى و خێرى دڵنیا و ئۆقره ده‌گرێ بۆ ئه‌و په‌یمانانه‌ى که خودا په‌یمانى پێ داوه ڕازیبه به‌فه‌رمانى خودا له هه‌ڵسوکه‌وتى ئه‌و رێگه‌یه ده‌گرێته به‌ر چونکه ده‌زانێ که رێنیشانده‌رى هه‌یه وڕێگه‌ى راستى بۆ دیارى ده‌کات که ئه‌م نیشانده‌ره پارێزراوه له هه‌ڵه‌کان له‌خۆیه‌وه نادوێ و ناڵێ شوێنکه‌وته‌ى سه‌رلێشێواو نابێ
ئاخير خێرى
ئاماده‌کرنى : ادریس انوه‌ر
هه‌روه‌ک له‌پێشبڕکێى دنیایى دا ساته‌کانى کۆتایى گرنگه،به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌پێشبڕکێى قیامه‌تیدا و ساته‌کانى ته‌مه‌ن گرنگه،ته‌نانه‌ت
پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان لێبێت داواى ئاخر خێریان کردووه.
یوسف سه‌لامى خواى لێبێت دوعا ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت:[ رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الأَحَادِيثِ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِماً وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ] [يوسف : 101] واته:به موسوڵمانى گیانم بکێشه.
ڕاوه‌ستان و حه‌وانه‌وه‌یه‌ک
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَێرْزُقْهُ مِنْ حَیْپُ ڵا ێحْتَسِبُ وَمَنْ ێتَوَکَّلْ عَڵى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ)الگلاق/٢-٣ واته: هه‌ر که‌سێ له خودا بترسێ ده‌رفه‌تى بۆ ده‌کاته‌وه رۆزى ده‌دات به شێوه‌یه‌ک حسابى بۆ نه‌کات هه‌رکه‌سێ پشت به خودا ببه‌ستێ خودا پشتیوانییه‌تى.
فه‌رموده ده‌فه‌رموێت: (واعلم ان النصر مع الصبر وان الفرج مع الكرب وان مع العسر يسى) واته بزانه سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ دانبه‌خۆداگرتن دێت ده‌رفه‌ت له‌گه‌ڵ ناخۆشییه‌کان دێت له‌گه‌ڵ ناره‌حه‌تى ئاسانکارى دێت.
فه‌رموده‌ى قودسى (انا عند ظن عبدى بى فليظن بى ماشاء) واته من له جێى گومانى به‌نده‌که‌مم چۆن گومانم پێ ده‌بات با گومانم پێ ببات.
ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به شمشێر ئایا ئیسلام به شمشێر بڵاو بۆته‌وه ؟
محمد مه‌لا سعدالدین گه‌ردی
له‌و ڕۆژانه‌دا و له به‌ڕێگا جۆر به‌جۆره‌كان كۆمه‌ڵێكی تێنه‌گه‌یشتوو له‌مێژوو هه‌وڵی ناشیرن كردنی مێژووی ئیسلامی ده‌ده‌ن، به درووست كردنی شوبهه و گومان له‌دڵی مسوڵماناندا، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دام و ده‌زگاو رێكخراو و پاره‌و سامان هه‌موی له‌خزمه‌ت ئه‌وان دایه ئه‌وا ووته‌كانیان قالبێكی وای وه‌رگرتووه كه خه‌ڵك وای لێ تێبگه‌ن كه ووته‌كانیان ڕاسته ، وه‌له‌به‌ر زۆر دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ووته‌یه ، ئه‌وا خه‌ڵك گوێیان بۆ ئه‌و وتانه شل كردووه و به ڕاستی داده‌نێن.
دادپه‌روه‌ران ئه‌وه ده‌زانن كه ئیسلام تاكه ئاینه كه ڕێگای به خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه داوه كه به‌ڕووی ئیسلام دا ده‌كرانه‌وه ئه‌وا له‌سه‌ر دینی خۆیان بمێننه‌وه ، له‌كاتێكدا كه ڕۆمانه‌كان ده‌یه‌كی خه‌لكی ئه‌و ووڵاتانه‌یان ده‌كوشت كه یاسای ڕۆمانیان جێبه‌جێ نه‌كردبا!
ڕۆژئاوا پێوستی به چارده سه‌ده هه‌بوو دوای ئیسلام تا بگاته ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی جنێف كه په‌یوه‌سته به ڕه‌وشته‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رێكه‌وتنانه هێشتا كه‌مترن له له داب و نه‌ریته‌كانی ئیسلامی له‌كاتی جه‌نگدا كه كوشتی پیره پیاوان و و منداڵان و ئافره‌تان حه‌رامه ،و پیاوانی دینیش نابێ ده‌ستیان لێ بدرێت و وه هه‌روه‌ك چۆن ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ش كردووه كه دار و دره‌خت ببڕێت ، وه ئه‌و شتانه‌ی كه له جه‌نگه نوێیه‌كان ده‌یبینین له چه‌كه فۆسفۆریه‌كان و ناوه‌كیه‌كان هه‌مووی له‌ئیسلام حه‌رامن.
نیشانه‌کانى دوو ڕوویی : نیشانه‌ى دووه‌م : ناپاکى کردن له په‌یمان دا
نوسینى : نه‌وا محمد
ئاماده‌کردنى : ادریس انوه‌ر
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ره، که ده‌فه‌رموێ:((...وإذا عاهد غدر)) رواه البخاری.
جا هه‌رکه‌سێک په‌یمان بداته مسوڵمانێک،یا کافرێک یا کارێکى پێ بسپێردرێ، پاشان خیانه‌تى تێدا بکات، ئه‌وا شایه‌تى نیفاق له‌سه‌ر خۆى ده‌دات.
- « first
- ‹ previous
- …
- 37
- 38
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »














