سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
چه‌ند پرسیارێک بۆئه‌وکه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆیان بکه‌ن؟؟؟؟؟
ئایابیرت له زانایی و دانایی و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌و دروست کراوه‌کانى خوا کردووه‌ته‌وه ؟ ه
ئایا خۆت یان منداڵ وخوشک و برات فیرى قورئان خوێندن کردوه ؟
ئایا قورئان به به‌رده‌وامى ده‌خوێنى بۆ زیاد بونى ئیمان و ئارامى سه‌رو دڵت؟
ئایا چه‌ند له ئایه‌ته‌کانى قورئان تێگه‌یشتوى یان هه‌وڵت داوه بۆ تێگه‌یشتنى ئایه‌ته‌کان؟
ئایاسه‌ردانى گۆڕستان کردووه و بیرت له له‌ناوبه‌رى خۆشیه‌کان(مردن) کردۆته‌وه‌و خۆتت بۆئاماده‌کردووهه به‌ئاماده‌کردنێکى باش؟
ئایا دوور که‌وتوویته‌وه له تووڕه‌یى و تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئایا لێبوورده‌یى به‌کارهێناوه به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵه‌ی به‌رابه‌ر کردووى ؟
ئایا خه‌ریکى غه‌یبه‌ت و ناته‌واوى وعه‌یبى خه‌ڵکى و عه‌یب و ناته‌واویه‌کانى خۆت له بیر کردووه؟
ئایا له‌گه‌ل َنه‌فسى خۆتدا خۆت ماندووکردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌خۆپارێزان(المتقين) بیت و دوور که‌وتویته‌و له بێ تاقه‌ت بوون و بێ توانایی له‌عیباده‌ته‌کانت؟
ئایاله‌کاتى ته‌نهایی له‌خواى گه‌وره ترساویت فرمێسکت ڕشتووه بۆ خوا ؟
ئایاگه‌نجێکت هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ لاى خوا‌و ئاینه‌که‌ى باگى بکه‌یت؟
بنچینه‌كانی باوه‌ڕ ( ئیمان )
هێمن چۆمانی - سۆران
hemn.soran@gmail.com
1- باوه‌ڕ به خوای گه‌وره
2- باوه‌ڕ فریشته‌كانی خوا
3- باوه‌ڕ به په‌رتووكه‌كانی خوا
4- باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رانی خوا
5- باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی
6- باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه یه‌ك خوا هه‌یه و تاك و ته‌نهایه‌و هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شی نیه و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی پێویستی به كه‌س نیه ، به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵك پێویست به‌وه.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه خوا دروستكاری مرۆڤ و جنۆكه و هه‌موو گیاندار و ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره و چیا و دۆڵ و گژو گیا و دار‌و دره‌خت و هه‌موو بونه‌وه‌رێكه......
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه ژیان و مردن ، خۆشی و ناخۆشی ، قازانج و زیان ، ڕزق و ڕۆزی و هه‌موو شتێك له ژێرده‌ستی خوای گه‌وره دایه و هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت به‌هه‌موو كارێك هه‌ڵسێت ، خوا هه‌ر كارێكی بوێت ده‌ڵێت ببه و یه‌كسه‌ر ده‌بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه خوا هیچ كه‌م و كورتیێكی نیه و له هه‌موو خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵاتتر و به تواناتر و زاناتره و هه‌موو شتێك ده‌بینێت و هیچ شتێك له خوا وون نابێت و ته‌نها ئه‌و شتی غه‌یب ده‌زانێت ، چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی مرۆڤ و بونه‌وه‌ر.
چاره‌سه‌رى غه‌فڵه‌ت
١) زانین و شاره‌زابوون :
دیاره ئه‌وانه‌ى که زانین و زانستیان زیاتره‌و باشتر خوا ده‌ناسن , زیاتر له‌خوا ده‌ترسن , قورئان ده‌فه‌رموێت ( إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) (فاطر:28) هه‌روه‌ها خاتوو عائیشه ده‌ڵێت (يا أمة محمد واللهِ مامِن أَحَدٍ أغْيَرُ مِن اللهِ انْ يَزْني عبدَهُ أو تزنيَ أَمَتُهُ , يا أمة محمد واللهِ لو تعلمون ماأعلمُ لضَحِكتُم قليلاً ولبكيتم كثيراً )(صحيح البخارى / فتح البارى / 2 / 224 )واته : ئه‌ى ئوممه‌تى محمد به‌خوا که‌س نیه به‌هێنده‌ى خوا (غيرة)ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى که عه‌بدێکى پیاو یان ژن زینا بکات , ئه‌ى ئوممه‌تى محمد به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌زانن که‌من ده‌یزانم تۆزێ پێده‌که‌نین و ئنجا زۆر ده‌گریان بۆ حاڵى خۆتان .
٢) یاده‌وه‌رى به‌رده‌وام و ترسان له‌سزاى خوا :
قورئان ده‌فه‌رموێت : ( فَذَكِّرْ إِنْ نَفَعَتِ الذِّكْرَى ,سَيَذَّكَّرُ مَنْ يَخْشَى, ويتجنبها الاشقى ، الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى) (الأعلى:12) واته : تۆله‌سه‌ر یادخستنه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به ئه‌گه‌ر ئاموَژگارى کردن سوودى هه‌بێت بۆیان , بێگومان ئه‌وکه‌سه‌ى که ترسى خواى له دڵدا بێت یاداوه‌رى وه‌رده‌گرێت .. خراپترین که‌س خۆى لێ دوور ده‌گرێت و یاده‌وه‌رى وه‌رناگرێت , ئه‌وه‌ى ده‌چێته ناو ئاگره گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا ..
٣) نوێژ کردن له‌کاتى خۆى دا :
قورئان مژده‌ى خێر‌و بێرى گه‌وره ده‌دات به تێکۆشه‌ران
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآَنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (111) التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ الرَّاکِعُونَ السَّاجِدُونَ الْآَمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنْکَڕ وَالْحَافِڤُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ وَبَشِّڕ الْمُۆْمِنِینَ)التوبه/١١١-١١٢ خودا سه‌روماڵى له بڕواداران کڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى به‌هه‌شتیان پێ بدات ئه‌وانه له ڕێگاى ڕه‌زامه‌ندى خوادا ده‌جه‌نگن ده‌کوژن و خۆشیان شه‌هید ده‌بن, په‌یمانێکه خوا به‌ستوویه‌تى له‌گه‌ڵیان له‌ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا باسکراوه, کێ له‌خوا به‌وه‌فاتره بۆ په‌یمانى خۆى؟ ده‌سا ئێوه خۆشحاڵ و شادمان بن به‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ خوادا کردووتانه, سه‌رکه‌وتنى گه‌وره ئه‌وه‌یه.
(يو م الندامة ) ڕۆژى په‌شیمانى
ئاماده کردن مه‌لا دڵشاد باڵکى
واتا ڕۆژى په‌شیمانى له‌سه‌ربڕیارێکى رابردوو ,بێگومان په‌شیمانى بۆئه‌و که‌سانه‌ى که کرده‌وه‌ى خراپیان ئه‌نجامداوه نه‌ک بۆچاکه‌خوازه که هه‌وڵ و ماندووبونیان ئه‌نجامداوه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره.
{ولَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ } (54) یونس
ئه‌گه‌رهه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌رهه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت،
باسکردنى بێگیانه‌کان هه‌روه‌ک زیندوو بن…
شێوازێکى تایبه‌ت له‌قورئاندایه, که ئه‌ویش باسکردنى بێگیانه‌کانه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى زیندووبن….
( فوَجَدَا فِيهَا جِدَاراً يُڕيدُ أَنْ يَنْقَضَّ فَأَقَامَهُ) (الكهف:77)واته:( موسى وخضر) دیوارێکیان به‌دى کرد ده‌یوویست بڕوخێ( لةكؤنى وثةڕثوتىدا) ( خضر)له‌خۆیه‌وه که‌وته چاکردنه‌وه‌ى ، تاچه‌ند ساڵێکى تر به‌رگه بگرێ…
رووداوه‌کانى نزیک بوونه‌وه‌ى رۆژى دوایى
ئاماده‌کردنى / نه‌جات رواندزى
تاموچێژى ئازادى و سه‌ربه‌ستى به‌تام و شیرینه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
را‌شد له کتابى (المسار)دا ده‌ڵێ هه‌رکه‌سێ سێسه‌دوشه‌ست نانى هه‌بێ و گۆزه‌یه زه‌یت و هه‌زارو شه‌سه‌د دنکه خورماى هه‌بێ که‌س ناتوانێ بیکاته پیاوى خۆى چاو به‌ره‌وژێرى کات بۆیه یه‌کێک له پێشینان ده‌ڵێ هه‌رکه‌سێ ڕ‌ازى بێ به نانى وشک و ئاو که نانه‌که‌ى پێ بخوات رزگارى ده‌بێ له‌وه‌ى که ببێته کۆیله‌ى هیچ که‌سێک ته‌نها کۆیله و به‌نده‌ى خودا نه‌بێت خودا ده‌فه‌رموێت (وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى)اللیل/١٩ بۆ هیچ که‌سێک نییه لاى ئه‌و به‌هره‌و و پاداشتى بداته‌وه.
جۆره‌کانى فیتنه
1_ فیتنه‌ى ئافره‌ت، که‌ده‌بێته مایه‌ى وروژاندنى لایه‌نى زایه‌ندىو مرۆڤ له‌ڕێ لائه‌دات وتووشى هه‌ڵه‌ى ده‌کات، حه‌زره‌ت ()ده‌فه‌رموێت (ماتركت فتنة أضر على الرجال من النساء)/مسلم
٢_ فیتنه‌ى دونیا، بریق و باق وخۆشی دنیا فیتنه‌یه و مرۆڤ له‌خشته ده‌بات و به‌ره‌و ڕێى حه‌رام و کۆکردنه‌وه‌ى حه‌رامى ده‌بات و به‌جۆرێک سه‌رقاڵى ده‌کات خواى له‌بیر ده‌باته‌وه، بۆیه حه‌زره‌ت ص دوعاى ده‌کرد که‌خواله‌فیتنه‌ى دنیا بیپارێزێ (أعوذ بك من فتنة الدنيا … ) به‌ئێمه‌ش ده‌فه‌رموێت :( فأتقوا الدنيا واتقوا النساء ) ..
٣_ فیتنه‌ى مناڵ وسامان : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَّكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ * إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَاللَّهُ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ *فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ وَاسْمَعُوا وَأَطِيعُوا وَأَنفِقُوا خَيْرًا لِّأَنفُسِكُمْ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ] التغابن/14-16 .
فیتنه‌و تاقیکردنه‌وه :
ئیبن القیم که بانگخوازێکى خواناسى خاوه‌ن ئه‌زموونه ده‌ڵێت:
(وكم من مغرور بستر الله عليه ، مفتون بثناء الجُهال عليه، مُلَبس عليه بقضاء الله حوائجه، وهو عند الله ملعون ولايشعر )
واته: چه‌ندها که‌س هه‌یه له‌خۆى بایى بووه به‌وه‌ى که‌خوا گوناهه‌کانى په‌رده پۆش کردووه، تووشی فیتنه بووه به شیعر‌و شانامه وپیاهه‌ڵدانى نه‌فامه‌کان بۆى، کاره‌کانى لێشێواوه و، خۆى به‌باش ده‌زانێ به‌وه‌ى که خوا پێویستى یه‌کانى بۆ جێ به‌جێ ده‌کات، له‌ڕاستیش دا ئه‌و که‌سه لاى خوا مه‌لعونه و به‌خۆى نه‌زانیوه ..
ئالێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌مان که به خۆماندا بچینه‌وه به‌شیعرو شانامه‌ى که‌س نه‌خه‌ڵه‌تێین چونکه ئه‌وان ڕووکه‌شمان ده‌بینن وخۆمان چاکتر دڵ و ده‌روون و ناخى خۆمان ده‌ناسین، ئاشکراشه شیعر‌و شانامه‌ى خه‌ڵک هیچ سوودى نیه و خواى گه‌وره سه‌یرى سه‌رو سیما و جه‌سته‌ى مرۆڤ ناکات به‌ڵکو سه‌یرى دڵ و کرده‌وه‌کانى مرۆڤ ده‌کات هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت () ده‌فه‌رموێت: [ إن الله لاينظر الى صوركم ولا الى اجسامكم ولكن ينظر الى قلوبكم ]
ئاشکراشه که‌خوا ئاگاى له‌خیانه‌تى چاوى مرۆڤه و ئه‌زانێ چى له سنگیا شاردۆته‌وه[يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ ] غافر/١٩، [يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى] گه/٧,
واته : خوا له‌نهێنى و نهێنى نهێنى تریش ئاگاداره !!
باجى قسه‌ى گه‌وره و رازاوه
نوسینى/عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌خته‌وه‌رى ئێمه له‌وه دایه که هه‌ستین به‌کاره‌کانمان به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگارمان له‌پاشان به‌رانبه‌ر مرۆڤه‌کان چونکه به‌ڕاستى قسه هه‌موو که‌سێ پێى ده‌وترێ و ده‌توانێ بیڕازێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى که زه‌حمه‌ته ئه‌وه‌یه چۆن ده‌کرێته کارکردار جێگه‌ى دیار ببێ. وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ)البقره/٤٤ واته: ئایا ئێوه به خه‌ڵک ده‌ڵێن چاکه بکه‌ن. به‌ڵام خۆشتان له بیر ده‌چێ و ئێوه‌ى ئایه‌تى خودا ده‌خوێننه‌وه ئایا هۆشمه‌ند نابن. ئه‌وه‌ى به‌خه‌ڵک بڵێ باش بکه و خۆى نه‌یکات قه‌ده‌غه‌ى خراپ بکات له خه‌ڵک خۆى خراپه کار بێت. ده‌خرێته ئاگرى دۆزه‌خ و ریخۆڵه‌کانى به چوار چێوه‌ى خۆیدا گێره‌ى پێ ده‌که‌ن. خه‌ڵکى پێ ده‌ڵێن ئه‌ى ئه‌وه تۆ فه‌رمانى چاکه‌ت پێ نه‌ده‌کردین قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ت لێ نه‌ده‌کردین؟!
به‌ڵێنه‌کانى قورئان له سوره‌تى به‌قه‌ره‌دا
نوسینى/صالح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ)البقره/١٤٣ ئێمه ئاوه‌ها ئێوه‌مان کرده ئوممه‌تێکى هه‌ڵبژارده‌ى میانڕه‌و تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر گه‌لانى تره‌وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم شایه‌ت بێت به‌سه‌ر ئێوه‌وه به‌ڕاستى هه‌روا ده‌رچوو ئوممه‌تى ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له هه‌ندێ زروف و زه‌ماندا له ئاستى پێویست دا نه‌بوون به‌ڵام به درێژایى چوارده سه‌ده زۆربه‌ى کات به میانڕه‌وى و دادپه‌روه‌رى مایه‌ى خێر‌و خۆشى بوون بۆ به‌شه‌ریه‌ت بوونه خاوه‌نى شارستانیه‌تیه‌ک که ڕۆژئاوا شارستانیه‌تى خۆى له‌سه‌ر بیناکرد ئه‌مه به‌ڵێنى خوا بوو بۆ بڕواداران که ئه‌یانکاته ئوممه‌تێکى میانڕه‌وى دادپه‌روه‌ر که شایه‌ت بن له‌سه‌ر گه‌لانه‌وه حوججه بن به‌سه‌ریانه‌وه.
(يوم الفراق )
مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
واتا ڕۆژى جێ هێشتنى دونیا‌و کۆتایی هاتن به هه موو حه‌زو ئاره‌زووه‌کانى و ڕۆیشتن به ره‌و ماڵى ڕاسته‌قینه که ماڵى هه‌موو مرۆ ڤێکه وجێگا هه تا هه تاییه.
{ كَلَّا إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِيَ }٢٦القیامه
به‌ڵێنى خوا له‌کاتى کۆچدا
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(وَقُلْ رَبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْڕجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَلْ لِي مِنْ لَدُنْكَ سُلْطَانًا نَصِيرًا)الاسراْ /٨٠ بڵێ په‌روه‌ردگارا رێگه‌م به‌ره‌و ڕاستى به‌ره‌و به‌ره‌و ڕاستیم به‌رێ بکه هێزێکى هاریکاریشم بۆ دیار بکه ئه‌مه له‌کاتێکدا هاته‌خواره‌وه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌یویست کۆچ بکات هه‌موو هۆکاره مادیه‌کانى به‌چاکى ئاماده‌کردبوو که به‌نهێنى و به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌س پێیان بزانێت مه‌ککه‌یان به‌جێهێشت بۆ سه‌ر لێ تێکدان به‌ره‌و مه‌دینه ڕاسته‌وخۆ نه‌که‌وتنه ڕێ کوڕى ئه‌بو به‌کرو ئه‌سمائى کچى و شوانه‌که‌ى له‌خزمه‌تدا بوون ئه‌و دوو سێ ڕۆژه به نهێنى سه‌ردانیان ده‌کردن و هه‌واڵ و خواردنیان بۆ ده‌بردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئینجا ده‌ستى پاڕانه‌وه به‌رزده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت په‌روه‌ردگارا رێگه‌م به‌ره‌و راستى به‌ره‌و به‌ڕێ بکه هێزێکى هاریکاریشم بۆ دیارى بکه.
ئیمان و زانست
له ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاستدا ، کێشمه‌کێشێکى گه‌وره دروست بوو له نێوان که‌نیسه‌و زانایاندا ، تێگه‌یشتن له‌ده‌قه‌کان و بیرکردنه‌وه‌ى ئازاد له لایه‌ن پاپاکان وقه‌شه‌کانه‌وه قۆرخ کرابوون،سه‌رانى که‌نیسه ده‌یانویست قسه نه‌بێ له‌سه‌رو قسه‌ى خۆیانه‌وه و که‌س قسه له‌قسه‌یاندا نه‌کات ، دیاره ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فیتره‌تى مرۆڤدا ناگونجێ ، بۆیه پێکدادان دروست بوو ، زانایان لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌کردو بیروبۆچوونى خۆیان به‌خه‌ڵکى ده‌گه‌یاند، سه‌رانى که‌نیسه‌ش ده‌یانویست ڕێیان لێ بگرن .
هه‌ندێ زانا باسى خڕێتى زه‌ویان کرد ، سه‌رانى که‌نیسه دژیان وه‌ستانه‌وه‌و کافریان کردن و،ته‌نانه‌ت کارگه‌یشته ئه‌وه‌ى که زانایه‌ک له‌سه‌ر بیروبۆچوونى بسوتێنرێ ، ئه‌مه درێژه‌ى کێشا هه‌تا که‌نیسه و زانست له‌یه‌ک جیاکرانه‌وه‌و بیروبۆچوونى که‌نیسه خرایه‌وه ناوچوار دیوارى خۆى .
- « first
- ‹ previous
- …
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- 46
- 47
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















