سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عقيدة
پرسیارى ٩/ئایا ئیمان چیه؟
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام/(الإيمان):له‌زمانى عه‌ره‌بدا باوه‌ڕپێکردن ده‌گه‌یه‌نێت..
براکانى پێغه‌مبه‌ر یوسف به باوکیان وت: (وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لِّنَا )[يوسف : 17]
واته :وه بێگومان تۆ باوه‌ڕیشمان پێناکه‌یت..
به‌ڵام له ڕ‌وى شه‌رعه‌وه ئه‌میش به هه‌مان شێوه دوو حاله‌تى هه‌یه :-
حاله‌تى یه‌که‌م :ئه‌گه‌ر به ته‌نها بێت ،بێ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ (الإسلام) دا پێکه‌وه باسکرابێت ،ئه‌وه له‌و کاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌مووئاینه..
پرسیارى( ٨) ئایه ئیسلام چیه ؟
وه‌ڵام/ (الاسلام)له زمانى عه‌ره‌بدا ملکه‌چى و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌گه‌یه‌نێت.به‌ڵام له‌شه‌رعدا دو حاله‌تى هه‌یه:
حاله‌تى یه‌که‌م :
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (إيمان) دا پێکه‌وه باس نه‌کرێت ،ئه‌وه له‌وکاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌موو ئاینى ئیسلامه ،به بنه‌ما و لق و پۆپه‌کانێوه (بِاُصٌوِلِهِ وَفُرُوعِهِ)..
وه‌کو : فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ) [آل عمران : 19] واته بێگومان ئاینى وه‌رگیراو لاى خواى گه‌وره ته‌نها ئیسلامه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِڕينَ )[آل عمران : 85]
واته:وه هه‌رکه‌سێک بێجگه له ئیسلام په‌یڕه‌وى ئاینێکى تر بکات ئه‌وه هه‌رگیز لێى وه‌رناگیرێت و له دواڕۆژیشدا له‌دۆڕاو و زه‌ره‌رمه‌ندانه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ ادْخُلُواْ فِي السِّلْمِ كَآفَّةً وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ) (البقرة : 208)
واته:
پرسیارى٧/ئایه ئه‌وانه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ران ده‌که‌ون پاداشتیان چیه ؟ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش شوێنیان ناکه‌ون سزایان چیه؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام/هه‌رکه‌سێک باوه‌ِریان پێَبکات و شوێنیان بکه‌وێت ئه‌وه سه‌رفه‌رازى دونیا و دواڕۆژ ده‌بێت و ده‌یباته‌وه ،و هه‌رکه‌سێکیش باوه‌ڕیان پێنه‌کات ئه‌وه له دونیا و دواڕۆژدا دۆڕاو و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره که له سه‌رزارى پێغه‌مبه‌ر نوحه‌وه سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که‌وا به قه‌ومه‌که‌ى فه‌رموو(فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً [10] يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً [11] وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَاراً )[ 12])(النوح :10-12)
واته جا پێم وتن داواى لێبوردن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن ئه‌و لێبورده و به‌خشینده‌یه .له ئاسمانه‌وه بارانى ره‌حمتتان په‌یتا به سه‌ردا ده‌بارێنى .وه سامان و منداڵتان پێ ده‌به‌خشێت ،وه به‌هه‌شتى جۆرا و جۆر و ڕوباتان بۆ به‌دیده‌هێنى.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌ره‌مووێ (وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُواْ وَاتَّقَواْ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ وَلَـكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذْنَاهُم بِمَا كَانُواْ يَكْسِبُونَ )[الأعراف : 96]
واته:وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى شار و دێهاته‌کان باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران بهێنایه و خۆیان له نافه‌رمانیه‌کانى خواى گه‌وره بپاراستایه ،ئه‌وه ده‌رگاى به‌پیت و به‌ره‌که‌تى ئاسمان و زه‌ویمان بۆ ده‌کردنه‌وه ،به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان نه‌هێنا و به‌درۆیانیان خسته‌وه ،بۆیه ئێمه‌ش هه‌موویانمان له‌ناو برد به‌هۆى کاره‌کانى خۆیانه‌وه.
پرسیارى ٦/مه‌به‌ستى خواى گه‌وره چیه له ڕه‌وانه‌کردنى پێغه‌مبه‌ران بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌م ؟
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام/مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه که‌وا هیچ به‌ڵگه و بیانویه‌کیان به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به‌ڵگه‌یه‌کى تر‌ى ئاشکراى خواى گه‌وره‌ش بێت به‌سه‌ریانه‌وه.
پرسیارى ٥/ خواى گه‌وره چۆن ئاده‌میزادى له‌و مه‌به‌سته ئاگادار کردۆته‌وه که بۆ به‌ندایه‌تى کردنى خۆى به‌دیهێناوه ؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام:به‌چه‌ند رێگایه‌ک:
یه‌که‌م:پاش به‌دیهێنانى ئاده‌م خواى گه‌وره هه‌ر ئه‌و کاته له پشتى ئاده‌م به‌ڵێنى له نه‌وه‌که‌ى وه‌رگرت که‌وا هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاریانه و ده‌بێت به ته‌نها به‌ندایه‌تى و په‌رستن بۆ ئه‌و بکه‌ن ،چونکه هه‌ر ئه‌وشایه‌نى په‌رستن وبه‌ندایه‌تى کردنه..
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره (وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُوڕهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُواْ بَلَى شَهِدْنَا أَن تَقُولُواْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (172أ) َوْ تَقُولُواْ إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِّن بَعْدِهِمْ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ ( 173 ) وَكَذَلِكَ نُفَصِّلُ الآيَاتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (174)) (الأعراف :172-174) واته: وه ئه‌و کاته‌شیان یاد بخه‌ره‌وه کاتێک که‌په‌روه‌ردگارت له جیهانى په‌نهانى و شاراوه‌دا پشتا و پشتى نه‌وه‌ى ئاده‌مى کۆ کرده‌وه و په‌یمانى لێ وه‌رگرتن و کردنى یه شایه‌ت به‌سه‌رخۆیانه‌وه وپێى فه‌رموون : ئایه‌من په‌روه‌ردگارى ئێوه نیم ؟ ئه‌وانیش هه‌موو وتیان:به‌ڵێ َشایه‌تیمان داوه ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌کو له‌ڕۆژى قیامه‌تدا بڵێن:به‌راستى ئێمه له‌مه بێ‌ئاگا بوین !! یاخود نه‌وه‌ک بڵێن:جا ئێمه چى بکه‌ین ،به‌ڕاستى باو وباپیرانمان له‌پێشدا هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره بڕیار داب‌و وئێمه‌ش نه‌وه‌ک بوین دواى ئه‌وان هاتین و شوێنى ئه‌وان که‌وتین و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى ترمان پێ نه‌بو،ئایه ئێمه سزا ده‌ده‌یت به‌هۆى کرده‌وه‌ى خراپه کارانه‌وه؟ ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕونده‌که‌ینه‌وه ،تا لێى ورد بنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه.هه‌روه‌ها
پرسیارى ٤:ئایه خواى گه‌وره به ویست و ئیراده‌ى خۆى نه‌وه‌ى ئاده‌م و جنۆکه‌ى سه‌رپشک کرد؟
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام :به‌ڵێ به‌ویستى خۆى سه‌رپشکى کردون ،وه ئه‌گه‌ر ویستیشى هه‌بوایه هه‌رگیز ئه‌م ئازادیه‌ى پێ نه‌ئه‌به‌خشین وه‌کو هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانى تر‌ى ،بێگومان هیچ شتێک ناتوانێت له ویستى خواى گه‌وره ده‌رچێت .
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره ( لَّوْ يَشَاءُ اللّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعاً )[الرعد : 31] واته..
پرسیارى ٣/ ئایه‌خواى گه‌وره هه‌موو به‌دیهێنراوه کانى خۆى سه‌رپشک کردوه ،ئازادى هه‌ڵبژاردنى پێداون، له‌به‌ندایه‌تى کردن و نه‌کردنى خۆیدا؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام :له‌ناو به‌دیهێنراوه‌کانى خوی‌دا خواى گه‌وره به‌ویستى خۆى ته‌نها نه‌وه‌ى ئاده‌م و جنوکه‌ى سه‌رپشک کردوه له به‌جێهێنانى ئه‌و به‌ندایه‌تى کردنه‌وه،تاقى کردنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆیان ،به‌لام هیچ له به‌دیهێنراوه‌کانى تر ئه‌و ئازادیه‌یان نیه.
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره که‌ده‌فه‌رموێ (إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُوماً جَهُولاً) [الأحزاب : 72] واته: ئێمه هه‌ڵگرتنى ئه‌مانه‌تى ئازادى گوێرایه‌ڵى کردنمان نیشانى ئاسمانه‌کانى و زه‌وى و کێوه‌کاندا،جا ئه‌وان هه‌موو ڕ‌ازى نه‌بون هه‌ڵیبگرن و ترسان لێى،که‌چى ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و خستیه ئه‌ستۆى خۆى ،به‌راستى ئه‌و سته‌مکار و نه‌فام بوو،سته‌مى له‌خۆى کرد
پرسیارى ٢/ خواى گه‌وره بۆچى مه‌به‌ستێک بونه‌وه‌رى به‌دیهێناوه؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام/بۆمه‌به‌ستێکى پڕله‌حیکمه‌ت به‌دیهێناوه،که‌ئه‌ویش به‌ندایه‌تى کردن و تاک په‌رستنى خۆیه‌تى.
له‌به‌رفه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره‌که‌ده‌فه‌رمێ(وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ )[الذاريات : 56] واته :
پرسیار١ :ئایه‌خوداى گه‌وره ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ى به‌بێ حیکمه‌ت به‌دیهێناوه؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
پرسیار١ :ئایه‌خوداى گه‌وره ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ى به‌بێ حیکمه‌ت به‌دیهێناوه؟
وه‌ڵام:بیگومان خوداى گه‌وره هه‌روه‌ها بونه‌وه‌رى به‌خۆڕایى و به‌بێ حیکمه‌ت
به‌دى نه‌هیێناوه.
له‌به‌رفه‌رموده‌که‌ى خوداى گه‌وره ( أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ) (المؤمنون 115) واته: ئایه واگومانتان برد که‌وا ئیوه‌مان هه‌روه‌ها به‌خۆرایى و به‌بێ مه‌به‌ست به‌دیهێناوه،وه‌ئیوه ئیتر بۆلاى
ئیمه ناگه‌ڕێنه‌وه
- « first
- ‹ previous
- 1
- 2
- 3
- 4









