سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چیرۆک و بەسەرهات
سێ شت لەمن وەربگرەو لەبەری بكە...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///أبو إسحاقی خواس دەڵێ: پیاوێك هەبوو زۆر خزمەتی داودی تائی دەكرد. بە أبو عبدالله بانگ دەكرا. داود پێی ووت ئەگەر مردم تۆ من بشۆرە بەڵام هیچ شتێ بە كەس مەڵێ. كە داود مرد أبو عبدالله دەڵێ لە خەومدا بینیم لەسەر ووشترێكی گەورە بوو لەناو كەژاوەیەك. پێم ووت: ئەی داود داوا لە خوا بكە كە منیش بگەم بە تۆ. داود پێی ووتم: سێ شت لە من لەبەر بكە:
دراوسێیەكی گاور..چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///شێخ حسن ی بەسری دراوسێیەكی گاوری هەبوو، زۆر ئازاری دەدا. دەڵێن لەسەر بانەكەی خۆی دەچووە سەر بانی حسنی بەسری. ڕۆژێك كونێكی لەسەر بانی حسنی بەسری كردەوە، هەموو جارێ میزی دەكردە ناو ئەو كونە یەكسەر دەچووە ناو ماڵی شێخ. ئەویش لە ماڵی خۆی قاپێكی دادەنا لە ژێری بەم شێوە بیست (20) دانە ساڵ لەگەڵا ئەم دراوسێیەی بردە سەر. قەدەری خوا وابوو شێخ حسن نەخۆش كەوت.
خۆ بە زل زانین (التكبر)..چیرۆك
نووسينى/هارون نوح طه///پیاوێك بە ڕێگایەك دا تێپەڕی ئاسەواری دەوڵەمەندیو پیاو ماقووڵی پێوە دیار بوو. بە شێوازێكی وا دەڕۆیشت وەكو كەسێ كە لە خۆ بایی بووبێ. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بە پیاوێكی فەرموو كە لەلای دانیشتبوو: ڕات چی یە بەرامبەر بەم پیاوە؟ كابرا ووتی: ئەوە لە گەورەو پیاو ماقوڵانە، بۆ هەر خوازبێنیێك بڕوا ڕەت ناكرێتەوە، هەر تكایەك بۆ كەسێ بكات تكایەكەی وەردەگیرێ.
داوای لێ خۆش بوون دەكەم لەوەی كە ووتم (الحمد لله)..چيروك
نووسينى/هارون نوح طه///زانای پایە بەرزو خواپەرستی زاهید، سڕی (سقطی) دەفەرموێ ئەوە سی (30) دانە ساڵە دەڵێم خوایە لێم خۆشبە لەبەر ئەوەی كە ووتم: الحمد لله، سوپاس بۆ تۆ ئەی خوایە. پرسیاریان لێی كرد بۆچی؟ ووتی: ساڵێك ئاگر لە بەغداد بەربوو. خەڵك زیانێكی زۆری پێ گەیشت لە ماڵاو حاڵاو خانوو......هتد. پیاوێك هات ووتی: موژدە دووكانەكەت سەلامەتە نەسووتاوە. منیش ووتم: الحمد لله.
بەسەرهاتی خاوەن باخچەكە...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: پیاوێك لە شوێنێكی چۆڵا لەسەر زەوی دەڕۆیشت لە ناكاو گوێی لە دەنگێك بوو لە ناو تاریكایی پارچە هەورێك دەیووت: بڕۆ باخچەی فڵان كەس ئاوبدە. هەورەكەش خۆی نەوی دەكردەوە. ئاوەكەی خۆی هەمووی ڕشتە ناو زەویێكی بە بەرد وەكو سێلاوی ئاو. هەرچی ئاو بوو لە نێو ئەو هەورە هەمووی دابەزی بۆ ئەم پارچە زەویە.
ستةم كردن...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///حەزرەتی داود(علیە السلام) ڕۆژێك لە ڕۆژان گفتوگۆی كرد لەگەڵا خوای گەورە. ووتی: ئەی خوایە خۆشەویسترین بەندە لەلای تۆ كێ یە؟ خوای گەورە فەرموی: كەسێك كە دڵی پاكو خاوێن بێ، وەهەروەها كەسێك كە دەستی سەلامەت بنو درێژیان نەكات بۆ هیچ كەسێ بە خراپە، وە لەنێوان خەڵك دوو زمانی نەكات ئەوها تووندو قایم بێ وەكو شاخ، شاخ بڕوات بەڵام ئەو ناڕوات.
خوا پەرستێك لە چیایەكانی شام ...چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه///بشری كوڕی حارسی حافی دەفەرموێ: دەڕۆیشتم لە یەكێ لە چیایەكانی شام. چوومە لای پیاوێك پێیان دەووت ئەقڕەع. بینیم گەنجێك بوو لاشەی بێ هێز بوو پێستی نەرم. جلو بەرگێكی خوری لەبەر بوو.
تۆ خۆت ستەمكاری نەك یاریدەدەر..چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///دەگێڕنەوە دەڵێن: پیاوێكی بەرگ دروو هاتە لای سفیانی سەوری ووتی: ئەی سفیان من بەرگی كار بەدەستان دەدرووم ئایا لە وانە دەژمێردرێم كە یاریدەدەری ستەمكاران بن؟ سفیان فەرموی: تۆ بەخۆت ستەمكاری نەك یاریدەدەریان. بەڵكو بەوانە دەووترێت یارمەتی دەری ستەمكاران كە بچن دەرزیو دەزووت بۆ بكڕن ئینجا تۆش جلو بەرگی پێ بدرووی.
حسنو حسینو ڕووناكیەكەیان..چيرۆك
نووسينى/ هارون نوح طه/// ئەبو هریرە دەڵێ: نوێژی عیشامان لەگەڵ پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) دەكرد كاتێ كە دەچووە سوجدە حسنو حسین خۆیان فڕێ دەدا سەر پشتی. كە پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) سەری بەرز دەكردەوە هەردووكیانی دەگرت بە نەرمیو لە سەرخۆیی دایدەنان كاتێ وایان دەكردەوە پێغەمبەریش وای لێ دەكردن. كە لە نوێژ تەواو بوون هەریەكەو لە لایەكی دانیشتن.
ڕەوشتی أمیر المۆمنین چۆن بوو پێم بڵێ...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///عەتاْْ دەڵێ: چوومە لای فاتیمەی كچی عبدالملك خێزانی ئیمامی عمری كوڕی عبدالعزیز پێم ووت: ئەی كچی عبدالملك هەواڵی (أمیر المۆمنین)م بۆ باس بكە ئایا چۆن بووە لە ژیانی دا؟ فاتیمە ووتی: باشە بۆت باس دەكەم. ئەگەر زیندوو با باسم نەدەكرد، بەڕاستی عمری كوڕی عبدالعزیز ڕەحمەتی خوای لێبێت كاتێك دەتبینی لاشەو گیانی خۆی بۆ خەڵك تەرخان دەكرد.
بە چی خۆت جوان دەكەیت...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه///پرسیاریان كرد لە ئافرەتێكی ئیمان دار بە چی خۆت ئەوها جوان دەكەیت ئایا چ شتێ هەیە كە بەكاری دێنی؟ ئافرەتەكە ووتی: لێوەكانم بە ڕاستیو ڕاست گۆیی جوان دەكەم (واتە ڕاست گۆیی بەكار دێنم) وە بۆ دەنگم قورئان بەكار دێنم. وە بۆ چاوەكانم ڕەحمەتو بەزەیی بەكار دێنم وە بۆ دەستەكانم چاكەو ئیحسان بەكار دێنم.
ئایا بۆی هەیە تۆبە بكات.....؟..چيرۆك
نووسينى/ هارون نوح طه///دەگێڕنەوە لە أبو سعیدی خودری دەفەرموێ: پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی: لە پێش ئێوە پیاوێك هەبوو(99) نەوەدو نۆ كەسی كوشتبوون پرسیاری لە زاناترین كەس لەسەر زەوی كرد. خوا پەرستێكیان پێ نیشان دا چووە لای پێی ووت: ئایا كەسێك نەوەدو نۆ كەسی بكوژیت بۆی هەیە تۆبە بكات؟ خوا پەرست ووتی: نەخێر. پیاوەكەش یەكسەر ئەوی كوشتو كردی بە سەد كەس.
باشترین كەس ئەو كەسەیە كە لە خوا بترسێ..چيرۆك
نووسينى/ هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///وەلیدی كوڕی عبد الملك ساڵێك دەچێ بۆ زیارەتی حەج لە وێ دەچێ زیارەتی مزگەوتی پێغەمبەر دەكات لە مەدینە. سەیری دارو دیواری مزگەوت دەكاتو خەڵك سەردانی دەكەن جگە لە سعیدی كوری مسیب نەبێ. كەسیش لە پاسەوانەكانی نەیانتوانی بچن دەری بێنن بۆ وەلید بیبەن. پێیان ووت بۆچی هەڵناستی بچی بۆ لای؟
لە هەر شوێنێ بن مردنتان دەگاتێ...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///ڕۆژێك سلێمان پێغەمبەر(علیە السلام) دانیشتبوو لە گەڵ وەزیرو لێ پرسراوەكانی. لە ناكاو پیاوێكی ڕەنگو ڕوخسار جوانو بەڕێز هاتە لایان. ماوەیەك مایەوە پاشان هەڵسا. یەكێ لە پیاوانی مەجلیسەكە ووتی:
بیركردنەوە لە ئایەتەكانی قورئان..چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///بیلالی كوڕی ڕیباحی حەبەشی ڕۆژێك لە كاتی بەرەبەیانیدا چوو بۆ مزگەوت بۆ ئەوەی بانگ بدات كە چووە مزگەوت سەیری كرد ئەوە پێغەمبەر(درودی خوای لە سەر بێت) دانشتووە دەگریێ. بیلال فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا بۆچی دەگری؟
- « first
- ‹ previous
- …
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















