سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
بۆ یه‌که‌مجار ئیجازه‌ى(قرا‌ءات العشر) ى قورئان له کوردستان وه‌رده‌گیرێت
له مزگه‌وتى حاجى مراد له شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ئاوقاف و کاروبارى ئایینى و چه‌ندین زانایانى ئاینى و که‌سایه‌تى ئایینى شارى هه‌ولێرو قورئان په‌روه‌ران و قورئان دۆستان و که‌سایه‌تى تر‌و هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێر له ئاهه‌گێکى موباره‌ک که چه‌ندین ووته پێشکه‌شکرا ئیجازه‌ى (قرا‌ءات العشرمن طيبة النشر) (العشر الكبرى) له سه‌رده‌ستى شێخ عباللطیف بن خلیل خضر الصوفی
بیرکردنه‌وه له مردن
نوسینى: د. عمر سلیمان
وه‌رگێرانى: ژیوانى گه‌لآڵى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
هه‌روه‌کو ژیان یه‌کێکه له نیشانه‌کانى خودا, مردنیش هه‌روا ئایه‌تێکى دیکه‌یه و پێچه‌وانه‌ى ژینه و, له‌میش که‌متر سه‌ر سوڕهێنه‌ر نیه, (کَیْفَ تَکْفُرُ‌ونَ بِاللَّـهِ وَکُنتُمْ أَمْوَاتا فَأَحْێاکُمْ ۖ پُمَّ یُمِیتُکُمْ پُمَّ یُحْیِیکُمْ پُمَّ إِڵیْهِ تُرْ‌جَعُون ٢٨﴾البقره. چۆن کوفر به‌خوا ده‌که‌ن, که‌چى ئێوه له شێکى بێ گیان بون و خوا گیانى به به‌ردا کردن, پاشانیش ده‌تانمرێنێ و جارێکى دى زیندوتان ده‌کاته‌وه ئه‌وسا بۆ لاى خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
چاکه‌کردن و خێر به‌ڵا لاده‌با
نوسینى: د. عائض القرنى
وه‌رگێرانى: حمید مصطفى,سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
چاکه‌کردن و خێر ده‌رگایه‌کى گه‌وره‌یه له ده‌رگاکانى سنگ فراوانى و ئاسوده‌یى, کردنى چاکه خواى مه‌زن ده‌یکاته هۆى سینه فراوانى بۆ خاوه‌نه‌که‌ى له دونیادا, و پرشنگ دار‌و به‌رچاوڕوونى ده‌کات, و خۆشگوزه‌رانى ده‌کات, چاکه‌و خێر بکه که‌ر که‌میش بىِ, ئه‌و خێره به‌که‌م مه‌زانه که ده‌یکه‌یت,
شوێن که‌وتنى هه‌واو ئاره‌زوو
ئا: ژیان هورمزیار
خوداى مه‌زن ئاره‌زووى له مرۆڤ دروست کردووه‌و عه‌قڵیشى پێ به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ى ریشمه‌ى ئه‌و هه‌واو هه‌وه‌سه بگرێت و جڵه‌وگیرى بکات. ابو الحسن الماوردی ره‌حه‌مه‌تى خواى لێبێت فه‌رمووى :هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگره له خێر‌و چاکه، وه دژ به عه‌قڵ و ژیرییه، وه ته‌نها ره‌وشته ناپه‌سند و ئابڕووبه‌ره‌کانى لێوه ده‌وه‌شێته‌وه، به‌راستى هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگه‌ى گومڕایی و سه‌رلێ شێواوه‌کانه وه‌ک فه‌رموویه‌تى: (ولاتتبع الهوي فيضلك عن سبيل الله) واته: هه‌رگیزشوێنى ئاره‌زوو مه‌که‌وه تا نه‌بێته هۆى گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازى خوا.
هاوه‌ڵى به‌ڕێز ابن مسعود ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى: (انتم في زمان يقود الحق الهوى، وسيأتي زمان يقود الهوى الحق) واته: ئێوه له زه‌مانه‌یه‌کدان حه‌ق پێشه‌وایه‌تى و سه‌رکردایه‌تى هه‌واو ئاره‌زوو ده‌کات و، رۆژێک دێ که هه‌واو ئاره‌زوو ده‌بێته پێشه‌نگ و سه‌رکردایه‌تى حه‌ق ده‌کات.
په‌ست مه‌به کاتێ به‌ئاشکرا سته‌مت لێ ده‌کرێ
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
چونکه به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر لێخوشبونت و لێبوردنت هه‌بێ ده‌بییه خاوه‌ن پاداشتى دونیا و دین و خودا رێزت بۆ زیاد ده‌کات, له هه‌ردوو جیهان.
خودا ده‌فه‌رموێت:( فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُ‌هُ عَلَى اللَّـهِ)الشورى:٤٠ واته: هه‌رکه‌سێ لێبورده‌ى و کاره‌که چاک بکاته‌وه و پێک بێن ئه‌وا پاداشتى لاى خودایه. (شکسپیر) ده‌ڵێ: کوره‌که زۆر گه‌رم دامه‌هێنه بۆ دوژمنت بۆ ئه‌وه‌ى خۆتى پێ نه‌سوتێنى.
به‌هره‌ى زانین
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
(وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا)النساْ : ١١٣ واته: (خواى گه‌وره فێرى زانینى کردووى که خۆت فێرى نه‌ده‌بووى چاکه‌ى خودا زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌رت).
ئه‌زانى کوشتنى ویژدانه, نه‌هێشتن و بڕینى ته‌مه‌نه(إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِي)هود: ٤٦ واته (من ئامۆژگاریت ده‌که‌م له‌وه‌ى ببى به‌یه‌کێک له نه‌فامه‌کان).
زانست ڕووناکیه بۆ چاوان, ژیانه بۆ گیانان,
سووده‌کانى ڕاستگۆیی :
دانا عوسمان
١- ڕاستگۆیی ڕیگایه‌کى نه‌پچڕاوه‌یه به‌ره‌و به‌هه‌شت .
٢- ڕاستگۆیان یه‌کێکن له به‌نده نزیک و خۆشه‌ویسته‌کانى خواى گه‌وره.
٣- خواى گه‌وره وه‌سفى پێغه‌مبه‌ران ده‌کات به ڕاستگۆ، وه مژده به ڕاسگۆیان ده‌دات له ڕۆژى دواییدا ئه‌وانه‌ى ڕاستگۆیانه باوه‌ریان به پێغه‌مبه‌ر(ص) هه‌بووه‌و شوێنى که‌وتوون ، له گه‌ڵ ئه‌وان حه‌شر ده‌کرێن و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه.
٤- ڕاستگۆیان خۆشه‌ویستى ناو خه‌ڵکن و جێى متمانه‌ن له هه‌موو ئیش و کارێک‌دا.
٥- ڕاستگۆ هه‌موو کات شانازى به ڕاستگۆیی و نه‌فس به‌رزى خۆیه‌وه ده‌کات له نێو کۆمه‌ڵگاکه‌یدا.
ژیانی قورئان خوێنی گەورە عبدالباسط عبدالصمد
هاوكار مصطفى
کێ له ئێمه به ده نگى (عبدالباسط) ئاشنانيه و نرخى نازانێ … ؟ ئه و به و ده نگه پاک و زوڵاڵه که ى زەوى قورئان پرژين کردوه …. ناوازه به بێ پيا هه ڵدان …. به هێزه به بێ هه ڵچون …. کاريگه ره به بێ نواندن …. قوتابخانه يه کى که م وێنه يه … که زۆرێک له قورئان خوێنانى دواى خۆى لێوه ى فێربون. مامۆستا عبدالباسط له دايک بووى شارى (ئه رمه نت) ى پارێزگاى (قنا) يه له 1/1/1927 ز دا. له ته مه نى 7 ساڵى يه وه توانى له به رکردنى زۆر بووه و باش قورئانى خوێندوه ته وه ،
پێکهاته‌ى مرۆڤ و فریشته و ئاژه‌ڵ
م / مه‌ریوان فائق هه‌ڵه‌بجه‌یى
* خواى په‌روه‌ردگار فریشته و مرۆڤ و ئاژه‌لى دروست کردووه.
* فریشته‌کانى دروست کردووه به‌لآم ته‌نها عه‌قڵى پێ داوه.
* ئاژه‌لى دروست کردووه به‌لآم ته‌نها ئاره‌زووى پێداوه.
مه‌رجه‌کانى قبول بوونى دوعا
1- خواردن وخواردنه‌وه‌و پۆشاکه‌که‌ت حه‌لآل بێت و دووربێت له هه‌مووشتێکى حه‌ڕام.
٢- پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) ده‌فه‌رموێ: خواى گه‌وره دوعاى ئه‌وکه‌سه قبوڵ ناکات که بڵێ دوعام کرد خوا قه‌بوڵى نه‌کرد، وه‌لآمى دوعاکانم نه‌بوو، یان ره‌شبین بێت به‌رامبه‌رکه‌ریمى خودا، به‌ڵکو پێویسته هیوا و ئاواتى زۆرى بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ى دوعاکانى هه‌بێت و سینه ساف بێت به‌رامبه‌ر خوا وچاوه‌روانى وه‌لآم بێت.
٣- دوعاکانى به سلآواتدان له‌سه‌ر گیانى پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌ست پێ‌بکات ، وگوناهو بێ شه‌رعى وپچرانى ره‌حمى تیادا نه‌بێت.
داخ هه‌ڵمه‌کێشه بۆ شتێک که‌شیاوى داخ هه‌ڵکێشان نییه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى ڕاگیر بکات و قووڵى بکاته‌وه و گه‌وره‌ى کات, گرنگى نه‌دانه به شتى پڕوپوچ, خاوه‌نى هیمه‌تى به‌رز, گرنگى و بایه‌خ به ئاخیره‌ت دانه, هه‌ندێ پێشینه که وه‌سیه‌تى یه‌کێک له براکانى ده‌کرد, ده‌یوت: هه‌موو بایه‌خه‌کان بکه به یه‌ک بایه‌خ, ئه‌ویش بایه‌خ و گرنگیدانه به گه‌یشتن به لیقاى خودا, بایه‌خ به‌دوارۆژ, بایه‌خ به ڕاوه‌ستان له خزمه‌ت خودادا(يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌ ) الحاقه:١٨ واته: (ئه‌و رۆژه هه‌موو کاره‌کانتان پێشان ده‌درێ هیچتان لێ ناشارێته‌وه).
شادبونى بروادار به گه‌یشتنه په‌روه‌ردگارى
نوسینى: د.عمر سلێمان
وه‌رگێرانى: ژیوانى گه‌لالێ
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
که فریشته‌کانى خواى میهره‌بان , مزگێنى له خوداوه بۆ به‌نده‌ى بروادار دێنن, ئاسوده‌یى و شادى ڵى وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ, هه‌رچى بێبروا و گونکاریشه دڵته‌نگى و په‌ژاره و ماندویى ڵى وه‌ده‌ر ده‌که‌وى َ , پاشان به‌نده‌ى بروادار له‌کاتى ئاوزینگدا تاسه‌و ئاره‌زوى گه‌یشتنه خوا ده‌کا . که‌چى به‌نده‌ى بێبروا یان تاوانبار رقى له گه‌یشتن به خواى به‌رز ده‌بێته‌وه , ئه‌نه‌سى کورى مالیک له عوباده‌ى کورى صامیت ده‌گێریته‌وه له پێغه‌مبه‌ر(صلى علية وسلم) ه‌وه که فه‌رموى:
گۆڕ یه‌که‌م مه‌نزڵى قیامه‌ته !
م.عوسمان رشيد
قورئان ده‌فه‌رموێت (ألهاكم التكاثر حتى زرتم المقابر).. سه‌رقاڵن به‌زۆرکردنه‌وه , کۆشکێک , دووکۆشک ؟؟! نا , سه‌دان کۆشکیش چاوتان تێرناکات , ملیۆنێ , دووملیۆن ؟؟! نا , ملیاره‌هاش چاوتان پڕناکات و, به‌ڕاستى هه‌ر گڵه که‌چاوى مرۆڤ تێرکات ..
مرۆڤى واهه‌یه شه‌وێک جآآ لێده‌گۆڕدرێت خه‌وى ده‌زڕێت ! خۆڕه‌نگه ئه‌م شوێنه‌ى ئه‌م شه‌وى چاکتربێ له‌ماڵه‌که‌ى خۆشى , که‌چى جآى لێگۆڕدراوه‌و خه‌وى لێناکه‌وێت , باشه .. جێگۆڕینێ له‌م ماڵ و حاڵه خۆشه‌وه بۆقه‌برى ته‌نگ و تاریک ئه‌بێ چۆن بێ ؟
پیاوباشان له‌به‌رده‌م ئه‌م ڕاستیه تاڵه‌دا هه‌ڵوێسته‌یان کردووه‌و , عوسمانى کوڕى عه‌فان که‌جه‌نازه‌یه‌کیان ده‌برد بۆ ناشتن , له‌سه‌ر قه‌بران زۆر ده‌گریاو فرمێسک کوڵم و ڕیشى ته‌ڕده‌کرد ، ده‌یانووت :چى بووه , بۆچى وا به‌کوڵ ده‌گریت ؟! ده‌یووت : له‌حه‌زره‌تم بیستووه که ده‌یفه‌رموو (القبر أول منازل الاخرة) قه‌بر یه‌که‌م مه‌نزڵى ئاخیره‌ته ! …
کێ خۆشه‌ویستى خۆش ده‌وێ.
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: حمید مصطفى,سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
ئایا به‌خۆدا چویته‌وه و پرسیارت له‌خۆت کردووه که چه‌ند پێغه‌مبه‌رت صلى الله علیه وسلم خۆش ده‌وێت؟ ئایا ده‌زانى ڕاستگۆیى له‌خۆشه‌ویستیدا ئه‌وه‌یه که‌ر هه‌رشتێ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانى کردووه به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نى و واز له هه‌موو ئه‌و شتانه بهێنى که قه‌ده‌غه‌یکردون چاو بخشێنه‌وه به سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا و ئاراسته‌ى بکه به‌ره‌و خوداى پاک و بێگه‌رد یه‌که‌م جار, پاشان بۆ ئه‌و که‌سه‌ى که خواى گه‌وره به‌هۆیه‌وه ڕزگارى کردین له تاریکى و گومڕایى:
کاتى مردن له ئێمه بزره
نوسینى: د.عمر سلیمان
وه‌رگێرانى: ژیوانى گه‌لآلى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌نده‌کان نازانن که‌ینێ مردن دێت و, ده‌بێته میوان, چونکه ئه‌و زانسته ته‌نها بۆ خودایه و, یه‌کێکه له کلیله‌کانى نیهانى(غةيب) که خودا ئه‌و زانستانه‌ى ته‌نها به‌خۆى داوه. خواى به‌رز ده‌فه‌رموێ:
(وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ) الا‌نعام:٥٩. کلیله‌کانى نیهانى لاى خودان و, وبێجگه له خودا که‌س پێیان نازانێ.
- « first
- ‹ previous
- …
- 53
- 54
- 55
- 56
- 57
- 58
- 59
- 60
- 61
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















