سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
له پێغه‌مبه‌رى خوا فێربه
ئاماده‌کردنى: عه‌زیمه
خالیدى کوڕى وه‌لید بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پیاوێکى ده‌شته‌کى هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (درودو سةلامى خواى لةسةر بيَ)و وتى: ئه‌ى خۆشه‌ویست هاتوومه‌ته خزمه‌تت تا هه‌ندێک پرسیارت لێ بکه‌م تاکو له دونیا‌و له قیامه‌تدا پێویستم به هیچ شتێکى تر نه‌بێت:
پێغه‌مبه‌ر(درودو سةلامى خواى لةسةربيَ) پێى فه‌رموو: چیت ئاره‌زووه بپرسه.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ ببمه زاناترین که‌س؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: له خوابترسه ده‌بیت به زاناترین که‌س.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ ببمه ده‌وڵمه‌ندترین که‌س؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: قه‌ناعه‌تت هه‌بێ ده‌بیته ده‌وڵمه‌ندترین که‌س.
پیاوه‌که وتى:ده‌مه‌وێ دادپه‌روه‌رترین که‌س بم؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: چیت بۆخۆت پێخۆشه ئاواش بۆ خه‌ڵکت پێخۆشبێ، ده‌بیت به دادپه‌روه‌رترین که‌س.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ له هه‌موو که‌س زیاتر له‌خوا نزیک ببمه‌وه؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى:به‌رده‌وام یادى خوا بکه.
راوه‌ستان و حه‌وانه‌وه‌یه‌ک
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خه‌مدار مه‌به: چونکه خه‌مدارى سستت ده‌کات له په‌رستنى خودا دوات ده‌خات, له هه‌وڵ و تێکۆشان, به پشتاو پشت ده‌تبا بێ هیواییت بۆ ده‌هێڵته‌وه, بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ت ده‌کات بۆ گومانى خراپبردن بچیت, فرێت ده‌داته ناو شالآوى ڕه‌شبینى و به‌د بینى.
خه‌فه‌تدار مه‌به, چونکه خه‌فه‌تدارى و دوودڵى بنچینه‌و بنه‌ره‌تى هه‌موو نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کانن, سه‌رچاوه‌ى ئیش و ئه‌عسابن, خامى تیاچوون و دڵه‌ڕاوکێ و شلۆقدانى ده‌رونه.
گه‌رانه‌وه به ئاوات خواستن له کاتى سه‌ره‌مه‌رگدا
نوسینى: د. عمر سلێمان
وه‌رگێرانى : ژیوانى گه‌لآڵى
ئاماده‌کردنى : سانا حمدامین
ئه‌گه‌ر مردن بوو به‌میوان مرۆڤ ئاواتى گه‌رانه‌وه‌ى دنیاێى ده‌خوازێ , جا ئه‌گه‌ر کافر بێ به‌ڵکو بروا دێنى و , ئه‌گه‌ر یاخى و گوناهکار بآ به‌لکو ژیوان ده‌بێته‌وه‌و ته‌وبه ده‌کات,( حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ ﴿٩٩﴾ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ )تا کاتى مه‌رگى یه‌کێکیان دآ , هه‌نگى ده‌لێ :ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بمگێره‌وه ,به‌لکو ئه‌وه‌ى نه‌م کردوه به‌کارى چاکه تۆله‌ى بکه‌مه‌وه , نه‌خێر , ئه‌مه هه‌ر قسه‌یه‌که‌و ده‌یڵێت , به‌رزه‌خێکیان له‌پشت سه‌ره‌وه هه‌یه ,تا ئه‌و رۆژه‌ى زیندو ده‌کرێنه‌وه .
کۆشکێک له به‌هه‌شت بۆ خۆت وه ده‌سخه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگیرانى: حمید مصطفى,سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
بنۆڕه که چه‌ند نه‌وه تێپه‌ربوو؟ ئایا ماڵ و سامانیان له‌گه‌ڵداڕۆیشت؟ ئایا کۆشکه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد؟ ئایا به پله‌و پایه‌وه ڕۆیشتن؟ ئایا ئاڵتون و زیوه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد؟ ئایا به فڕۆکه و ئوتۆمبییله‌کانیان گوازرانه‌وه بۆ قیامه‌ت؟ نا...! هه‌تا جل و به‌رگه‌کانیشیان له‌به‌ر داکه‌ندن, ته‌نها به کفنێکى سپیه‌وه خرانه گۆڕه‌وه, پاشان پرسیاریان لێ‌کرا, کێ خواتانه پێغه‌مبه‌رتان کێیه؟ ئاین تان چى بووه؟ ساز‌و ئاماده‌به بۆ ئه‌و ڕۆژه,
کێ یه به ده‌نگ بێ نه‌وازانه‌وه دێت کاتێ لێى ده‌پاڕێنه‌وه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگیرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
کێ په‌ناى پێ ئه‌برێ له هه‌موو ناخۆشییه‌کان؟
کێیه هاوارى لێ ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌نگیانه‌وه بێت؟
کێیه جێى ڕاز‌و نیاز و ئومێدى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانه؟
کێیه سامانى که‌م نابێته‌وه ئه‌گه‌ر به ده‌نگ درووست کراوه‌کانه‌وه بێت؟
کێیه ته‌نها ئه‌و له‌سه‌ر زارت ده‌مێنێ کاتێ تووشى ناڕه‌حه‌تییه‌ک ده‌بیت له هیچ کوێ په‌نا ده‌رت نابێت ؟
کێیه دڵه‌کان به خۆشى خۆیان به خواى خۆیان ده‌زانن, ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێت کێیه؟
پێویسته له‌سه‌ر من و تۆش لێى بپاڕێنه‌وه: له ناخۆشى و خۆشی‌دا, له ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژاریدا بێته یارمه‌تیمان, به‌دڵمان ڕوو بکه‌ینه خودا,
بۆ سه‌فه‌ره دوور و درێژه‌که‌ت خۆت ئاماده بکه
ئاماده‌کردنى: شنه کۆیی
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێک هه‌رگیز یادى مردنى له‌یاد نه‌چێت، چونکه یادکردنه‌وه‌ى مردن نیشانه‌ى وشیارى و زیره‌کییه، پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى: (أفضل المؤمنين ايمانا، وأحسنهم خلقا وأكسهم، أكثرهم للموت ذكرا، وأحسنهم لمابعده استعدادا اولئك الاكياس).
واته: باشترینى موسڵمانان ئه‌وانه‌ن که جوانترین خوره‌وشتیان هه‌یه‌و وشیارترین و ژیرترین موسڵمانان ئه‌وانه‌ن که له هه‌موویان زیاتر یادى مردن ده‌که‌نه‌وه، وه له‌هه‌موویان چاکتر خۆیان ئاماده‌کردووه بۆ دواى مردن.
هه‌رکه‌سێک زۆر یادى مردن بکات حه‌سوودى و دڵخۆشى به دونیا که‌م بێت، زۆر یادکردنى مردن سوودو قازانجى زۆرى تیایه بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕداره‌کان، جا چ هه‌ژاربێت بێت یاخود ده‌وڵه‌مه‌ند.
په‌نا گرتن به‌خودا له ئاشوب و ئه شکه‌نجه‌ى گۆڕ
نوسینى: د.عمر سلیمان
وه‌رگیرانى: ژیوانى گه‌لآڵى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاشوب و ئه شکه‌نجه‌ى گۆڕ له په‌رژنگ و ترسه هه‌ره گه‌وره‌کانن, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له نوێژ و کاته‌کانى تریشدا په‌ناى له‌م دوانه به خودا ده‌برد و فه‌رمانیشى ده‌دا هاوه‌لآنى وابکه‌ن.
له‌فه‌رموده‌که‌ى عائیشه‌دا هاتوه که ژنه جوله‌که‌که پێى ده‌ڵێ: خودا له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ په‌نات بدا, ده‌ڵێ: له‌باره‌ى ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕه‌وه, پرسیارم له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم کرد, فه‌رموى ((نعم, عذاب القبر: بةلَىَ ئةشكةنجةىطؤڕ)), ده‌ڵێ له پاش ئه‌م ڕوداوه دیتم پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ر نوێژێکى بکردبا خۆى به خودا په‌نا ده‌دا له ئه‌شکه‌نجه و ئازارى گۆڕ.
فه‌زڵى خشوع له نوێژدا
نوسینى: ناصح ئیبراهیبم
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
ئین ره‌جه‌بى حه‌نبه‌لى ده‌ڵێت: خشوع بریتیه له زه‌لیلى نواندن له به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى بالآ ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى ره‌هادا. ئاماده‌یى دڵ له نوێژدا روحه‌که‌یه‌تى, وه‌ک سه‌ر وایه بۆ جه‌سته, وه‌ک ئاو وایه بۆ ماسى , دڵ ئاماده نابێ و پاک نابێته‌وه ته‌نها به وازهێنان له گوناهو تاوان نه‌بێ, به قورئان خوێندن و زیکر و یادى خوا و نوێژکردن ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ى که خاشع بێ, ترسى خواى تێدا بێ, خوى چاک بێ فه‌رمانیش بدات به ئه‌ندامه‌کانى تر چاک بن, بۆ ئه‌وه‌ى خشوع له دڵدا زیاد بێ ده‌بێ زۆر سه‌جده ببرێت و رکوع به ته‌واوى ئه‌نجام بدرێت , دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ى زۆر بکرێت له سه‌جده‌دا.
کڕنوش بۆ په‌روه‌ردگار کلیلى خۆش به‌ختیه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگیرانى: حمید مصطفى,سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌کانى خۆشبه‌ختى له‌په‌ڕاوى ئه‌م ڕۆدا, و یه‌که‌م کارتى گه‌ڕانه‌وه له تۆمارى ڕۆژدا نوێژى به‌یانیه, ڕۆژت به‌نوێژى به‌یانى ده‌ست پێبکه و بکه‌ره‌وه, ئه‌و کات تۆ له‌سایه‌ى په‌روه‌ردگار, و له‌په‌یمانى خودا, له پارێزگارى و چاودێرى و سه‌لامه‌تى په‌روه‌ردگار دایت, و ده‌ت پارێزێت له هه‌موو زیان به‌خش و ڕێوێنیت ده‌کات بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ئاراسته‌ى ده‌کات به‌ره‌و هه‌موو چاکه‌یه‌ک و به‌دورت ده‌گرێت له هه‌موو ڕه‌زاله‌تێک ,
جوَره‌کانى شیرک ( هاوبه‌شى په‌یداکردن) چه‌ندن؟
-شیرکى گه‌وره: ئه‌و شیرکه‌یه که خاوه‌نه‌که‌ى له بازنه‌ى ئیسلام ده‌باته ده‌ره‌وه، وه‌ک هه‌ر جوَرێک له په‌رستنه‌کان بوَ غه‌یرى خواى گه‌وره ئه‌نجام بدرێت، وه‌ک نوێژ کردن بوَ غه‌یرى خوا بکرێت، یان ڕوَژوو یان قوربانى کردن یان هاوارى قه‌برو که‌سانێکى نادیار بکات بوَ ئه‌وه‌ى فریاى بکه‌ون و یارمه‌تى بده‌ن که ئه‌م هاوارکردنه ده‌بوایه بوَ خواى گه‌وره بووایه، چونکه ته‌نها به خوا ده‌کرێت، هاوارکردن به‌شێکه له دوعا وه دوعاش عیباده‌ته، عیباده‌تیش هه‌ر بوَ خوا ده‌کرێ،
پله‌وپایه‌ى ئه‌وانه‌ى له پێناوى خوا یه‌کتریان خۆش ده‌وێت
نوسینى:دکتۆر محمد على الهاشمى
وه‌رگیرانى:سندس على عباس
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
ده‌قى راستى ده‌وله‌مه‌ندى زۆرمان هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رزراگرتنى ئه‌وانه‌ى له پێناوى خوا یه‌کتریان خۆش ده‌وێت, پیاو بن یا ئافره‌ت,هه‌مووى وێناى پله‌وپایه‌ى به‌رز رێزداریان ده‌کات که خودا له رۆژى قیامه‌ت پێیان ده‌به‌خشێ.
ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌یان به‌سه خودا له رۆژى قیامه‌ت بانگیان ده‌کات کوان ئه‌وانه‌ى له پێناوى من یه‌کتریان خۆشویستووه؛
ناسینى خواى گه‌وره دڵته‌نگى لاده‌بات
نووسینى:د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى:حمید مصطفى,سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدأمین
خودا شیاوترینى شیاوه‌کانه وه‌به‌رێزترینى به‌ڕێزه‌کانه, ئه‌به‌خشێته به‌نده‌کانى پێش ئه‌وه‌ى
پرسیاریان لێبکات , سوپاسى ئه‌وانه‌ش ده‌کات گه‌ر کرده‌وه‌شیان که‌مبێ,وه‌له‌گوناهو تاوانى زۆریش خۆش ده‌بێت وه‌ده‌یانسڕێته‌وه,چى له‌ئاسمان و زه‌ویدایه پرسیارى لێده‌که‌ن هه‌موو ڕۆژێ ئه‌و هه‌ر له‌پایه‌وده‌سه‌ڵاتى خۆیدایه ,
شه‌وڕه‌و ، تروسكاییه‌ك له تارمایی دا
مه‌لا ئاراس رواندوزی
گه‌وره‌یی و گرنگیی گه‌شتی شه‌وڕه‌و و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( موحه‌ممه‌د . د خ ) بۆ ئاسمانه‌كان له ناسینی پایه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسادایه له قه‌واره و نه‌خشه‌ی ئه‌و ئوممه‌ته‌دا به‌و مانایه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خاكه پاكه ببێت یاخود موساوه‌مه له سه‌ر پێگه پیرۆز و پۆڵایینه‌كه‌ی بكات ئاساییتر و ساده‌تره به‌لایه‌وه شیرازه‌ی وابه‌سته‌یی خۆی به كه‌عبه‌ی پیرۆزیش بپچڕێنێت كه ڕووگه و ڕوانگه‌ی ئایین و ژیانییه‌تی چونكه هه‌ردووكییان پایه و پیرۆزیی خۆیان له گیان و ده‌روونی موسڵماناندا هه‌یه و ، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی باڵای ئایینی كۆیانده‌كاته‌وه و ، له ڕه‌چه‌ڵه‌ك و مێژوودا ده‌چنه‌وه سه‌ر تاقه ڕه‌گێك له خاكی به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزییدا ،
هه‌ندێك له خزمه‌ت موعجیزه‌ی ئیسڕاو معراج دا
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
{سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُڕيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ }الإسرا‌ء1
له‌دوای (ساڵی ماته‌م): ئه‌مه‌ش به‌كۆچی دوایی ئه‌بوتاڵب ی مامی خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم له ساڵی 10ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌و وه‌فاتی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی دایكی بڕوادارانیش هه‌ر هه‌مان ساڵ‌و له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا دابوو، ڕووداوی شه‌و ڕۆی پێغه‌مبه‌ر ڕوویدا، كه إبن القیم ده‌ڵێ: (أسری برسول الله بجسده علی الصحیح) ئه‌م موعجیزه ڕویدا به لاشه‌ی پیرۆزیه‌وه، دوای چوونی بۆ به‌یت المقد‌س به سواری بوڕاق‌و به ڕه‌فاقه‌تی حه‌زره‌تی جبریل علیه‌السلام‌و نوێژكردنی بۆ جه‌سته‌و ئه‌ڕواحی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاه والسلام‌و پاشانیش به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ئاسمان‌و بینینی له هه‌ر ئاسمانێك هه‌ر یه‌ك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و هه‌روه‌ها نیشانه‌ی بینینی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه له‌ناو هه‌زاران پێغه‌مبه‌رانی تر ئه‌مه نیشانه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌زمان حاڵ بۆی ده‌كرێت‌و هێماو نیشانه‌یه‌كه بۆ ڕووداوێكی داهاتوو.. وه‌ك:
ئادابه‌کانی خوێندن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قورئاندا چین ؟
باوکى سه‌روه‌ر
١_ نیه‌ت ته‌نها بۆ خودا بێت .نه‌وه‌ک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتێکی
دونیایی .
٢_ خاوێنی / دابین کردنی خاوێنی لاشه و بوونی ده‌ست نوێژوخاوێنی
شوێن وپۆشاک وجل وبه‌رگ .
٣_ دانیشتن له‌سه‌رچۆکان و ڕووکردنه قیبله وسیواک کردنی پێشوه‌خته .
٤_ ئاماده‌باشی لاشه‌و ده‌روون و دابین کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی ئارام .
٥_ خوێندنه‌وه‌ی /أعوذ بالله من الشيطان الرجيم و بسم الله الرحمن الرحیم
٦_ ده‌نگ نزم کردنه‌وه له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا له شوێنێکی گشتی به‌تایبه‌تی
مزگه‌وت چونکه که‌سانی تر هه‌نه خه‌ریکی نوێژکردن و پاڕانه‌وه و
به خۆداچونه‌وه وتێفکرین .....هتد .
٧_ خوێندنه‌وه به هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی وه‌به‌تجویده‌وه (ورتل القرآ‌ن
ترتيلا ) المزمل/٤ . واته" به‌وردی وله‌سه‌ر خۆ قورئان بخوێنه" .
٨_ وردبوونه‌وه وسه‌رنج دانی ئایه‌ته‌کان له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا .
- « first
- ‹ previous
- …
- 54
- 55
- 56
- 57
- 58
- 59
- 60
- 61
- 62
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















