سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گەشەپێدانی مرۆیی
چۆن ره‌زامه‌ندی دڵه‌كان به‌ده‌ست بێنین؟
نووسینی /الشیخ عبدالحمید البلالی
وه‌رگێرانی/ حه‌یده‌ر حه‌مه سالح
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
ئه‌مه پرسیارێكه له‌سه‌رلێوه‌كانی زۆرێكله بانگه‌وازانه‌وه ده‌بیستریت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنانی دڵه‌كان بریتیه له ده‌روازه‌یه‌كی سروشتی و سه‌ره‌كی وبۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی پێ بانگهێشت بكه‌یت و هیدایه‌ته‌تیان بده‌یت ، سروشتی مرۆڤی وایه ،هه‌موو مرۆڤێك وته‌و ئامۆژگاری له كه‌سێك وه‌رده‌گرێ كه خۆشی بوێت و دڵی له لابێت ، ره‌وانبێژی زمان پاراویی و نیه . ئه‌مه ئه‌و هۆكاره‌یه كه زۆر كه‌س لێی وون بووه كاتێ كه ده‌بینی كه‌سێك نه‌سه‌روه‌ت و سامانێكی هه‌یه نه زانست و زانیاری و نه زمان پاراوی و ره‌وانبێژی به‌لام مرۆڤه‌كان لێی كۆده‌بنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بانگیان بكات كه‌مه‌ندكێشی كردوون ، باشه چۆنه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خاوه‌ن زانستێك بێت ؟
هه‌وڵ بده‌و گه‌شبین ده‌بیت
• هه‌وڵ بده .. له خوێندنه‌وه‌ى کتێب دانه‌بڕێیت
• هه‌وڵ بده.. به‌رده‌وام پاک و خاوێن و رێک و پێک بیت له ژیانى رۆژانه‌ت.
• هه‌وڵ بده.. به‌رده‌وام نه‌رم بیت و تووڕه نه‌بیت له‌سه‌ر کاره‌کانت.
• هه‌وڵ بده.. هه‌میشه به‌ره‌و پێشکه‌وتن بڕۆیت.
• هه‌وڵ بده.. که‌م قسه بکه‌یت و زۆر ببیستیت.
گۆرانکارى کاریگه‌ر
عادل شاسوارى
بۆ ئه‌وه‌ى بگۆڕێیت وخویه‌که‌ت بگۆڕێت ده‌بێت له خۆت بپرسیت ئه‌و ئازاره چییه که له ئه‌نجامدانى گۆرانکارییه‌ک تووشم ده‌بیت و ئه‌و دڵخۆشیه‌ش چییه که دواى گۆرانکارییه‌که تووشم ده‌بێت ، ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌ش یامه‌تیت ده‌ده‌ن :
١- چ شتێکم له ده‌ست ده‌چێت ئه‌گه‌ر ڕه‌فتارو هه‌سته‌کانم نه‌گۆڕم؟
٢- چ ئازارێکم پێ ده‌گات ئه‌گه‌ر بڕیارى گۆڕانکارییه‌که دوا بخه‌م ؟
٣- ئه‌و بیروبڕواو ڕه‌فتارانه چ که‌ڵکێکیان هه‌بووه بۆم؟
٤- ئه‌ى چ زیانێکیان پیم گه‌یاندووه؟
٥- بۆچى ده‌مه‌وێت ئه‌و شته له خۆمدا بگۆڕم؟
٦- دواى ئه‌وه‌ى ده‌گۆڕیم چ کارێک ده‌که‌م ؟
داهێنان به بیرکردنه‌وه‌ى ئاوه‌ژوو
نوسینى : هانى سلێمان
و: عبدالحکیم احمد زرارى
مه‌به‌ستمان بیرکردنه‌وه‌مانه به شێوه‌یه‌کى پێچه‌وانه یان ئاوه‌ژوو، به مانه‌یه‌کى تر ، ئه‌گه‌ر فیکرێکى داهێنانیت هه‌بێت جا بۆ ئه‌وه‌ى فیکره‌یه‌کى تر‌ى داهێنان به‌رهه‌م بهێنی،ئه‌وا ده‌بێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌و فیکریه یان ئه‌و بۆچونه یان ئه‌و جێگره‌وه پێشنیارکراوه یه بیربکه‌یته‌وه بۆ نموونه:
گۆڕانکارى
م.عوسمان رشيد
هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌بڕواى ته‌واو پێویستى به خۆ گۆڕین و ئیراده‌یه، پێویستى به‌گۆڕانکارییه له‌ژیانیدا، قورئان ده‌فه‌رموێت :[ ذلِكَ بأَنَّ اللهَ لَمْ يَكُ مُغَيَّرَاً نِعمَةً أنْعَمَها عَلى قَومٍ حتى يُغَيِّرُوا ما بِأَنْفُسهِم وأنَّ اللهَ سميعٌ عَليمٌ ] (الأنفال:53 ) واته: بێگومان خوا هیچ نازونیعمه‌تێکى نه‌گۆڕیوه که‌به‌خشیبێتى به‌هه‌ر گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ى به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن، به‌ڕاستى خواى گه‌وره بیسه‌رو زانایه ...
یان ده‌فه‌رموێت :[ إنَّ الله لايُغَيِّرُ ما بقومٍ حتى يُغَيَّروا ما بِأَنفُسِهِمْ ] (الرعد:11 )
واته: به‌ڕاستى خوا بارودۆخى هیچ گه‌لێک ناگۆڕێت، تا حاڵى خۆیان نه‌گۆڕن و ئه‌وه‌ى فه‌رمانیان پێدراوه نه‌یکه‌ن..به‌ڵێ مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه که‌مرۆڤــ ناتوانێت داهاتوویه‌کى پرشنگدار و شارستانێتییه‌کى پێشکه‌وتوو بۆخۆى بنیات بنێت، تاوه‌کو مرۆڤه‌کان دڵ‌و ده‌روونیان چاک نه‌که‌ن و له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێنه‌که‌ن...
باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگیرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) سوره الحدید ٢٢
واته: (هه‌ر به‌لآیه‌ک ڕووبدات له زه‌وى , وه‌له ده‌روونى ئێوه‌ش هه‌موو له نووسراوى ئێمه‌دا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ى به جێى بهێنین, ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خودا ئاسانه)
داخ بۆ دونیا مه‌خۆ:
ئه‌وه‌ى بزانێ که ته‌مه‌نى دونیا چه‌ند کورته ,و چه‌ند که‌مه ,چه‌ند دونیا بێ وه‌فایه, چه‌ند زوو ده‌وران ده‌کات و ده‌گۆرێ , هه‌رگیز داخ بۆ هیچ شتێکى دونیا ناخوات و نائومید نابێت له‌و شتانه‌ى له ده‌ستى چوون, دڵته‌نگ و بێ ئومێد مه‌به به‌وه‌ى که به‌سه‌رچووه و له‌ده‌ستت رۆشتووه,
له‌گه‌ڵ ناخۆشى خۆشى دێت:
نوسینى : (عائض القرنى)
ئاماده‌کردنى : سانا حمدامین
ئه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ى که‌تێر بوویت پاش برسى بوونێکى زۆر , دواى تێنوێتى تێر ئاو ده‌بیت دواى شه‌و نخونیت خه‌وێکى خۆشت ێده‌که‌وێ, دواى نه‌خۆشى سه‌خت له‌ش ساغیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه , ئه‌وه‌ى لێت ون بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لات , تاریکى پشتى خۆى هه‌ڵ ده‌کات و ڕووناکى هه‌ڵ دێت (فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يُسَاڕعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ فَعَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِنْ عِنْدِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَى مَا أَسَرُّوا فِي أَنْفُسِهِمْ نَادِمِينَ (52))المائده ٥٢ واته: به‌هیواى ئه‌وه‌ى خوا ده‌رگاى سه‌ر که‌وتن و خێرمان لێ بکاته‌وه , یان هه‌ر فه‌رمانێک له لایه‌ن خۆیه‌وه به خێر به سه‌رماندا بڕژێت
لاى خۆت شکست وه‌ک ئه‌زمون وه‌ربگره:
نوسینى : م.حورایی
له فارسیه‌وه: سامان عبدلله
شکست ، هه‌ڵه، تاوان ،بێ به‌ش بوون ، ئه‌مانه ئه‌و زاراوانه‌ن که زۆر لێیان ئه‌ترسى .
هه‌وڵ ئه‌ده‌ى که توشى شکست یان هه‌ڵ نه‌بیت . هه‌ر ئه‌مه ڕێگره له به‌رده‌م ده‌ست به‌کاربونت له هه‌رکارێک .
ئه‌گه‌ر کاره‌که‌شت کرد‌و بێ ئه‌نجام بویت و وازت لێ هێنا، به‌گه‌وره‌ترین شکست و کوشنده‌ترین گورز و هه‌ڵه‌یه‌کى بێ قه‌ره‌بوى دانێی .
که‌س نیه که باوه‌ڕ به‌خۆبونى ته‌واوى هه‌بێ ، شکستى زۆرى نه‌خواردبێ . ئه‌وه‌ى تۆ به شکستى دائه‌نێى ، بنه‌ماو پێویستى باوه‌ر به‌خۆ بونه.
داهاتوو واز لێبێنه هه‌تا دێت:
نوسینى : (عائض القرنى)
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (أَتَى أَمْرُ اللّهِ فَلاَ تَسْتَعْجِلُوهُ ) [النحل : 1]
واته: فه‌رمانى خواى گه‌وره دێ ئێوه په‌له‌ى لێمه‌که‌ن. پێشبڕکێ له‌گه‌ل ڕووداوه‌کان, ئایا ئه‌ته‌وێ ئه‌و منداڵه‌ى هێشتا له سکى دایکیدایه , ببێت پێش درووستبوونى و پێش کاتى هاتنى له دایکبوونى خۆى ؟!
وه ئایا ئه‌ته‌وێ به‌روبوومى دره‌خته‌کان بڕنیت پێش ئه‌وه‌ى پێ بگه‌ن ؟! به‌ڕاستى به‌یانى , یان سبه‌ینێ نادیاره و هیچ ڕاستیه‌کى بۆ نیه و هیچ بوونى نیه و تام و ڕه‌نگى نیه, که‌واته بۆچى خۆمانى پێ سه‌رقاڵ بکه‌ین و بترسێین له به‌لآو موسیبه‌ته‌کانى , گرنگى بده‌ن به ڕووداوه‌کانى , چاوه‌ڕوانى کاره ناهه‌مواره‌کانى بین؟ ئێمه نازانین به‌رپه‌رچێک نابێت له نێوانماندا , یان به‌هاتنى ئه‌و ڕۆژه ئێمه دڵ خۆش و ده‌روون ئاسووده ده‌بین؟!
بامنداڵى به توانا‌و هاوسه‌نگ دروست بکه‌ین
م.عادل شاسوارى
منداَل که سه‌رکۆنه بکرێت ، فێرى قسه‌ى ڕه‌ق ده‌بێت.
منداَل که لێى بدرێت ، فێرى شه‌ڕ ده‌بێت .
منداَل که فێڵى لێ بکرێت ، فێرى ساخته ده‌بێت.
منداَل که سووک سه‌رنجى بدرێت ، شه‌رمن ده‌بێت .
منداَل که گاڵته‌ى پێ بکرێت ، ناخى ئازارى پێده‌گات.
منداَل که به نه‌رمى هه‌ڵس وکه‌وتى له گه‌ڵ بکرێت ، فێرى ئارامگرتن ده‌بێت.
به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه _ چۆن ده‌ست ده‌که‌یت به‌خوێندنه‌وه
باوکی سه‌روه‌ر
١-ئامانج (هدف )ت دیاری بکه له‌خوێندنه‌وه‌دا .له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خودابێت .
٢-ره‌چاوی یاسای پله‌به‌ندی (التدرج ) بکه .به‌م شێوه‌ی خواره‌وه :_
أ-له رووی قه‌باره‌وه / له نامیلکه‌و و کتێبی بچووک ده‌ست پێ بکه له‌پاشان کتێبی گه‌وره .
ب- له رووی گرنگیه‌وه‌ى / له زۆر گرنگ ده‌ست پێ بکه (نموونة / ناسيني تةواوي خوداى گه‌وره و ثيَغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) و عه‌قیده‌ی ئیسلامی ..هتد .
ج-له رووی ناوه‌ڕۆکه‌وه / به نامیلکه‌و کتێبی ئاسان ده‌ست پێ بکه له پاشان کتێبی قورس و ئاڵۆز .
بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتوو بیت بیر له‌م ووتانه بکه‌وه
مۆمێک هیچ زه‌ره‌ر ناکات ئه‌گه‌ر مۆمێکی تر داگیرسێنێت .
هه‌رکاتێک به‌ڵایه‌ک و ناخۆشیه‌ک به‌سه‌رمدا هاتبێت ئه‌وا به کاتژمێرێک خوێندنه‌وه له‌سه‌رم سوک بوه .
خۆرم ئاوا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله نوێ هه‌ڵبێته‌وه.
من فێربووم .. ئه‌توانى تۆش فێرببیت ( به‌شی یه‌که‌م)
عادل شاسوارى
- ئه‌وه‌ى کار ناکات هه‌ڵه ناکات.
- وتووێژێکى ئاسان و گفت و گۆیه‌کى که‌م له گه‌ڵ که‌سێکى دانا یه‌کسانه به مانگێک خوێندن .
- گرنگ ئه‌وه نیه ئێستا تۆ له کوێیت .به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه له و کاته‌دا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆى .
- ڕۆیشتنى مرۆڤ له ڕێگاى ڕاستدا به وێنه‌ى کیسه‌ڵ. باشتره له‌وه‌ى وه‌ک و ئاسک ڕابکات له ڕێگاى هه‌ڵه‌دا.
- زه‌ره‌رمه‌ندى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا فێرمان ئه‌کات چۆن جه‌نگ به‌رینه‌وه.
- کلیلى شکست ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ى هه‌موو ئه‌و که‌سانه ڕ‌ازى بکه‌ى که ده‌یانناسى.
- مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌یزانى بیلێى ، به‌ڵام مه‌رجه هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌یڵێى بیزانى.
فێربوونى پرسیارکردن
نوسینى : هانى سلێمان
وه‌رگێرانى : عبدالحکیم ئه‌حمه‌د زرارى
ئه‌وه‌ى لێره‌دا بۆ ئێمه گرنگه‌و پێویسته خه‌ڵکى ئه‌نجامى بدات ،تاکو بتوانین چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى تر‌و ده‌رونیان به جوانترین شێوه مامه‌ڵه بکه‌ین،بۆ ئێمه وا باشه له کاتى پرسیارکردن عه‌قڵى خۆمان ته‌نها له سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى پرسیارى پێ ده‌که‌ین چڕ بکه‌ینه‌وه وه‌کو:
١- ئه‌و پرسیارانه مه‌که سیفه‌تى قسه لێ وه‌رگرتن یان تاوانبارکردن یان ده‌مه‌قاڵى هه‌یه .
٢- به شێوه‌ى دوژمنکارانه پرسیاره‌کانت مه‌که،به‌ڵکو هه‌وڵ بده که‌ش و هه‌وایه‌کى دۆستانه بخوڵقێنى.
- « first
- ‹ previous
- …
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















