سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ناوه جوانه‌کانى خوا
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 7ـ الـمـؤمـــن
نووسینى/ملا صابر صالح.....المؤمن : ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خواى ئاشتیخواز ، ئه‌م ناوه (15) جار له‌قورئانا هاتووه ، ته‌نها جارێکیان مه‌به‌ست سیفه‌تی خوایه که‌ئه‌ویش ئایه‌تی (23)ى سوره‌تی حه‌شره ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (امين)ه واته ئه‌مینى و ئارامى و دڵنیایی ..
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 6 ــ الـســـلام
نووسینى/ملا صابر صالح........السلام : ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره ، بنچینه‌که‌ى (سِلمَ)ه ..
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 5- العفو :
ناویکه له ناوه جوانه‌کانی خوای تۆلَْْه‌سێن , بنچیه‌ی ئه‌م ناوه (عفو)ه واته چاوپوَشین و لێخوَشبون ...العفو واته خوای میهره‌بان چاوپوَشی ده‌کات له گوناهی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و کاره ناپه‌سندانه‌ی کردوو
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 4ــ الـقـدوس
نووسینى/ملا صابر صالح..........القدوس : ناوێکه له‌ناوه پیرۆزه جوانه‌کانى خواى بێ هاوتا ، بنچینه‌که‌ی (تقديس)ه واته پیرۆز و پاکى (القدوس) له (2) جێگا له‌قورئانا هاتووه واته زۆر پاک و پیرۆز‌و بێگه‌رده له‌هه‌رچى که‌موکورتی هه‌یه دوره ،
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره..... ٣ ــ الـمــلـــک
نووسینى/ملا صالح..............الملک : ناوێکه له‌ناوه پیرۆزه‌کانى خوا (11) جار له‌قورئانا هاتووه که‌ته‌نها له‌پێنج شوێنا مه‌به‌ست خوایه ، واته پاشای هه‌موو پادشایانه‌و ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موویانا ده‌ڕواو که‌س نیه ده‌ستى به‌سه‌را بڕوا
له ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره ٢ ــ الـرحـیـــم
نووسینى/ملا صابر صالح...........الرحیم : ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خوا بنچینه‌که‌ى (رحم)ه، واته به‌زه‌یی ، الرحیم واته به‌به‌رده‌وامی به‌خشنده‌یی میهره‌بانه به‌خشنده‌ی خۆی ئه‌به‌خشێ به‌به‌دیهێنراوانی ..
ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره ...1- الرحمن
الرحمن : ناوێکی پیرۆزی خوای گه‌وره‌یه ، بنچینه‌که‌ی (رحم)ه واته به‌زه‌یی و به‌خشنده، الرحمن واته خاوه‌ن به‌زه‌ییه‌و ره‌حم به‌خشه به‌هه‌مووبوونه‌وه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی به‌به‌ره‌ی ئاده‌میزادو جنۆکه ، ژماره‌ی ئه‌م ناوه له&z
ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره (اسماء الله الحسنى)..
خواى گه‌وره گه‌لێک ناوى جوان و پیرۆزى هه‌یه ئه‌و ناوانه وه‌کو ناوى به‌نده‌کان نین, چونکه ناونانى به‌نده و دروست کراوانى خوا بۆ دو مه‌به‌سته:
١- ناسرانه‌وه‌ى له نێوان هاوڕه‌گه‌زه‌کانى دا ٠
٢- جیاکرانه‌وه‌ى له غه‌یرى خۆى ٠
به‌ڵام خواى گه‌وره بۆ ئه‌وه خۆى ناونه‌ناوه‌بناسرێته‌وه نه‌گۆرێت, چونکه هیچ هاوتایه‌کى نییه نازناویشى له‌خۆى نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ى له غه‌یرى خۆى جیا بکرێته‌وه, چونکه هیچ کام له دروست کراوان له خواى گه‌وره ناچن خواى گه‌وره هاوشێوه‌ى نییه به‌ڵکو هه‌ر ناوێک له ناوه‌کانى, که له چاوگه‌یه‌که‌وه وه‌رگیراوه واتاى سیفه‌تێک, یان چه‌ند سیفه‌تێکى خواى گه‌ور ده‌گه‌یه‌نێت بۆ نمونه ناوى (العليم) واته: زانا له چاوگى (علم)ه‌وه وه‌رگیراوه واته: زانین یاخود (القدير) واته: توانا له چاوگى (قدرة)ه‌وه وه‌رگیراوه واته: (توانين) که‌واته هه‌ر ناوێک به‌دیهاتنى (تحقيق)ى سیفه‌ته‌که‌یه‌تى, ئنجا ناوێکى گشتى که واتاى هه‌مو ناوه‌کانى تر بگه‌یه‌نێت , ناوى پیرۆزى (الله)یه هه‌ندێک له زانایان گوتویانه له بنه‌ڕه‌تدا (الإله) بوه‌و (همزة)ى ناوه‌ڕاستى لابراوه و دو (لام)ه که‌ى لێکدراون و بون به (لام)ێکى گه‌وره, خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى ناوه جوانه‌کانى ده‌فه‌رموێت:( وَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا )[الأعراف : 180] واته: خوا خاوه‌نى ناوه جوانه‌کانه, به‌و ناوانه لێى بپاڕێنه‌وه‌٠ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت (إنَّ للهِ تِسعَةٌ وَتِسعِينَ اسمَاََ مِائةٌ الا وَاحِدَاََ, مَن أحصَاهَا دَخَلَ الجَنَة, إنَهُ وِترٌ يُحِبُّ الوِترَ) البخاری و مسلم واته: خوا نه‌وه‌دونۆ ناوى هه‌یه له‌سه‌د یه‌کێکى که‌مه, هه‌رکه‌س بیانژمێرێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه , خۆى تاکه‌و تاکیشى خۆش ده‌وێت ٠
مه‌به‌ست له ژماردنى ناوه جوانه‌کان, که موسوڵمانى پێ ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه:
یه‌کخواپه‌رستى ناو وسیفه‌ته‌کان (توحيد ألأسماء والصفات )
ئاماده‌کرنى : دلاوه‌رکوردى.....واته: ئیمان بون به‌وه‌ى, که خواى گه‌وره خاوه‌نى هه‌مو سیفه‌تێکى ته‌واوه ودوره له هه‌مو سیفه‌تێکى ناته‌واوى و که‌م کوڕییه‌وه, هه‌روه‌ها به ته‌نها ناسینى خوا له‌و ناوانه‌دا, که خۆى پێ ناوناون و له‌و سیفه‌تانه‌دا, که له قورئاندا یان له زمانى پێغه‌مبه‌ره‌وه درودى خواى له‌سه‌ر بێت خۆى پێ وه‌سف کردون, ئه‌وه‌ش به چه‌سپاندنیان و سه‌لماندنیان ده‌بێت به شیوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان, واته: به بێ شێواندن (تحريف) و مانا گۆڕکێ (تأويل) و به‌بێ له‌کارخستن (تعطيل) و چۆنایه‌تى (تكييف) و به‌بێ لێچواندن (تشبه) ٠
که‌وته هه‌تا ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه نه‌کرێت, یه‌کخواپه‌رستى ناو و سیفه‌ته‌کان نایه‌ته دى:
١- به دور گرتنى خواى گه‌وره له هه‌مو له‌که‌و ناته‌واوى و که‌م و کوڕییه‌ک, ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت که:
أ-خواى گه‌وره به پاک ڕاگرین له هاوسه‌ر و هاوبه‌ش و هاوتا وپشتیوان و تکاکار ( به‌بێ مۆڵه‌تى خۆى ) دۆست (له لاوازییه‌وه) ٠









