سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پەروەردەی منداڵ
هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانى لادانى خووڕه‌وشتى (ڕه‌فتارى) ١ ـ ٢
و. خالید ئیلیاس
بۆ هه‌موو لادانێکى خووڕه‌وشتى (ڕه‌فتارى) هۆکارى تایبه‌ت هه‌یه، به‌لآم لێره‌دا هه‌ندێک هۆکارى گشتى هه‌یه که به‌شدار ده‌بێ له هێنانه‌دى هه‌موو خووڕه‌وشتێکى خراپ و ده‌بێته هۆکار بۆى، هه‌روه‌ها کاریگه‌رى کاراى ده‌بێ له لادانه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان، که ئه‌مانه‌ن: ـ
١- لاوازى گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌یى:
گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یى چاک داده‌نرێت به به‌روبووم بۆ هه‌موو ڕه‌فتارێکى چاک،
کاریگه‌ریى خێزان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنى منداڵ
یه‌کێک له‌و هۆکاره کاریگه‌ریانه‌ى که‌راسته‌وخۆ رۆڵی تایبه‌تى ده‌بینێ له‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا، دایک و باوکه له‌پێگه‌ى خێزاندا، له‌رووى کۆمه‌ڵناسییه‌وه خێزان به‌وه پێناسه ده‌کرێت که بریتیه له‌بچوکترین شانه‌ى یه‌که‌ى کۆمه‌ڵگاو لانکه‌ى په‌روه‌رده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌کانى دوارۆژه‌و درێژه‌پێدانى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیه.
توڕه‌بوونى منداڵ
ئا/ دڵشاد ساڵح ـ ده‌ربه‌ندیخان
منداڵیش وه‌ک گه‌وره‌وکان خاوه‌ن هه‌ستێکن وتوڕه ده‌بن و پێده‌که‌نن و، ده‌گرى و توڕده بێت، ئه‌مه وته‌ى توێژه‌رێکى ده‌رونى بوو،سه‌باره‌ت به‌کائینى منداڵ، توڕه‌بوون هوَیه‌که بوَ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌کى ترسناک، هه‌روه‌ها وه‌لآمدانه‌وه‌یه‌کى له‌ناکاوه، دژه ڕه‌فتاریشه بوَ وروژاندنى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌خوَده‌گرێت، منداڵ له‌دوولایه‌نه‌وه توڕه‌بوون له‌خوَ ده‌گرێت:
یه‌که‌م :که‌سانێک ململانێى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ئه‌نقه‌ست توڕه‌ى ده‌که‌ن یان هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌که‌ن
چه‌ند رێنماییه‌ک بۆ خه‌وێکی خۆش و ئاسوده بۆ منداڵ
ن/ ره‌شید موحه‌مه‌دی – پسپۆری په‌روه‌رده‌یی
و/ فاتمه ئه‌دهه‌م – خورماڵ
١- به‌داخه‌وه هه‌ندێک له‌دایک و باوکان بۆ جوانکردن و رازاندنه‌وه‌ى ژوورى منداڵه‌کانیان بووکه‌ڵه و حه‌یواناتی ترسناک داده‌نێن و، یان وێنه‌ى ئاژه‌ڵی ترسناک و له‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌واسن له‌ژوورى منداڵه‌کانیان، ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ نه‌خه‌وتنی منداڵ له به‌ترسانی له‌و شتانه و خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ى ترسهێنه‌ر بۆ خۆى، له‌به‌ر ئه‌مه ده‌ست ده‌کات به‌بیانووی جۆراوجۆر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خه‌وێت، بۆیه پێویسته ئه‌م جۆره وێنه و بوکه‌لآنه له‌ژوورى منداڵدا دانه‌نرێن.
٢- هیچ کات له‌لای منداڵ نابێت سه‌یری فیلمی ترسناک بکرێت و چیرۆک و یان بیره‌وه‌رى ترسناک بۆ منداڵ یان له‌لای ئه‌و باس بکرێت و بگێردرێـته‌وه، چونکه
چه‌ند رێنماییه‌کی به‌سوود بۆ دایکان و باوکان له‌گه‌ڵ (25) ئامۆژگارى
ره‌زا شوان
منداڵ له‌باوه‌شی دایکیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایکی گۆش ده‌کرێ و، له‌سایه‌ی ناز و خۆشه‌ویستی دایک و باوکی‌دا گه‌وره ده‌کرێ و، به‌لای لایه‌ی شیرینی دایکی گوێیه‌کانی ده‌زرینگێنه‌وه، وشه و رسته سه‌ره‌تاییه‌کانی زمانی له‌دایک و باوکییه‌وه فێرده‌بێت.. ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی دایک و باوکی کاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ژیانی داهاتوویدا ده‌بێت.. بێگومان رۆڵی دایک و باوک له په‌روه‌رده‌کردنی راست و دروستی منداڵدا زۆر گرنگ و کاریگه‌ر و هه‌ستیاره،
چه‌ند خاڵێکى گرنگ بۆ په‌روه‌رده‌ى منداڵ...
١- یاوه‌رى کردنى منداڵ بۆ مزگه‌وت له ته‌مه‌نى (7) ساڵان.
٢- سه‌ردانى خزمان وبه‌جێ گه‌یاندنى سیله‌ى ڕه‌حم له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان .
٣- چاکه‌کردن له گه‌ڵ جیران وفێرکدنى منداڵه‌کانیش.
٤- فیرکردنى کچه‌کان بۆ خۆشه‌ویستنى حیجاب و باڵاپۆشى هه‌ر له بچوکیه‌وه.
پشووی هاوین و پەروەردەی مناڵەكانمان
• پڕۆفیسۆر عەلی قەرەداغی
لەكاتی هاتنی پشووی هاویندا دایكان و باوكان دەكەونە بەردەم دووبەرپرسیارێتی گرنگ بەرابمبەر بەمناڵەكانیان، كەئەمەش پێویستی بەوە هەیە پلانی وردی بۆ دابڕێژرێت هەتا بەرهەمێكی ئیجابی هەبێت‌و نەبێتە مایەی ئاڵۆزی‌و خراپەكاری یان ئاگاداری ئەوە نەبن كەئەم كاتانە سەرنەكێشێ بۆ لەدەست دانی مناڵەكەو لەڕێلادانی كەزۆرجار ئەمە بەهۆی بێ بەرنامەییان لەهاویندا ڕوودەدات، چونكە
رق بوونه‌وه له‌کچ خراپه‌و ره‌وشتێکى سه‌رده‌مى نه‌فامیه:
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
ئایینى پیرۆزى ئیسلام به‌و بانگه‌وازه‌ى که بۆ یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى گشتى ده‌یکا هیچ جیاوازیه‌کى له‌نێوان پیاو ژن و کوڕ و کچ دا نه‌کردووه له مامه‌ڵه‌ى به‌زه‌ییانه‌داو له سۆزى دایکى و باوکی‌دا بۆ به‌دیهێنانى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگار که فه‌رموویه‌تى: [اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى].( المائدة : 8). واته : دادپه‌روه‌ر بن چونکه دادپه‌روه‌رى بۆ پارێزکارى نزیکتره.
بۆ به‌جێهێنانى په‌یڕه‌وکردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلى الله علیه وسلم که ده‌فه‌رموێت : (اعْدِلُوا بَيْنَ أَبْنَائِكُمْ اعْدِلُوا بَيْنَ أَبْنَائِكُمْ)(1) . واته:
سوود و گرنگیه‌کانى شیرپێدانى دایک
ئاماده‌کرنى : عبدالجبار قه‌ره‌داغی
ئاماده‌کرنى بۆ ماڵپه‌ڕ: فاتیمه غریب
١- ڕۆژ به ڕۆژ شیرى دایک گۆڕانگارى به‌سه‌ردا دێت و له‌ڕۆژێکه‌وه بۆ ڕۆژێکى تر جیاوازه که له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى منداڵه‌که‌دا گونجاو و له‌باره , که ئه‌و سیفه‌ته له‌شیرى به‌رهه‌م هاتودا نییه ,مه‌مکى دایکان له‌سه‌ره‌تادا ژه‌ک ده‌رده‌دات, که پرۆتینى زۆر ومادده‌ى گرنگ و به‌سودى خۆراکى تێدایه,که ئه‌مانه له شیرى به‌رهه‌م هاتودا نیین ,هه‌روه‌ها شیرى دایک چه‌ورى که‌مه و ڕێژه‌ى دیاریکراو و هاوسه‌نگه و ڕێژه‌ى شه‌کرى گونجاو و دیاریکراوه و له‌گه‌ڵ پێداویستى منداڵه‌که‌دا زۆر گونجاوه
سۆز‌و به‌زه‌یی خواى گه‌وره داویه‌تى به‌به‌نده‌کانى بۆ ئاماده‌کردن و پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنى مندالآن:
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
ئه‌و هه‌سته جوامێریه‌ى خواى گه‌وره به‌خشیویه‌تى به‌دڵى دایک و باوک هه‌ستى سۆز‌و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به‌مندالآن, نه‌رم و نیانى له‌گه‌ڵیان, دڵسۆزى و به‌سۆزى به‌رامبه‌ریان.. هه‌ستێکى ره‌سه‌نه‌و کاریگه‌رى هه‌یه بۆ ئاماده‌کردن و پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنى مندالآن و, به‌ده‌سهێنانى چاکترین ئامانج و, گه‌وره‌ترین ئاسه‌وار.
بێگومان هه‌ر دڵێ خاڵى بێ له‌و سۆز‌و به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر به‌مندالآن, ئه‌وا خاوه‌نه‌که‌ى ره‌وشت خراپ و دڵ ره‌ق ده‌ناسرێت, زبر‌و بێ به‌زه‌یی و سه‌رزه‌نشتکراو ده‌بێ, شاراوه نیه له که‌س ئه‌و سیفاته ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ش کاردانه‌وه‌ى خراپیان ئه‌بێ له‌سه‌ر مندالآن, ده‌بێته هۆی لادانیان له‌ڕێى راست, سه‌ره‌نجام مندالآن ده‌ڕۆن به‌ره‌و بێسه‌روبه‌ره‌یی, ده‌که‌ونه ناو چاڵى گومرایی و نه‌فامى و توشى نه‌گبه‌تى و نه‌هامه‌تى ده‌بن..
هه‌ست و سۆزى ده‌روونى به‌رامبه‌ر مندالآن
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
مه‌به‌ست له هه‌ستی ده‌روونى: ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستى و به‌زه‌ییه‌یه که خواى گه‌وره خستویه‌تیه دڵى باوک و دایکه‌وه به‌رامبه‌ر به‌مناڵه‌کانیان.. حیکمه‌تیش له‌وه‌دا نه‌هێشتنى ئه‌و دابونه‌ریته دزێو‌و ناشیرینانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامیه که له‌ناو دڵ و ده‌روونى هه‌ندێ که‌سی نه‌خۆشدا تا ئێستاش هه‌ر ماوه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌چاوى سوکه‌وه سه‌یرى کچان ده‌که‌ن, هه‌روه‌ها ده‌رخستنى گه‌وره‌یى و پاداشتى خێرى ئه‌و که‌سانه‌یه که خۆراگرن له‌سه‌ر مردنى منداڵ.. له کۆتایدا ده‌بێت دایک و باوک چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى منداڵ یه‌کنه‌که‌وت له‌که‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ئیسلامدا؟
ئه‌م هه‌موو هه‌ست و سۆزه دڵ و ده‌روونیانه‌و, چه‌نده‌ها پرسیار‌و بیر‌و بۆچوونتان به‌پشتیوانى خواى گه‌وره له‌م بابةتة بۆ روون ده‌که‌ینه‌وه:
أ- خۆشه‌ویستى دایک وباوک بۆ مناڵ کارێکى فیترییه:
فه‌رمان کردن به مناڵان به نوێژ کردن
وه‌رگێرانى : انور قادر شێخانى
ئماده‌کردنى : ادریس انور
قال رسول الله (ص) (مُرُّوا أولادكم بالصلا‌ة وهم أبناءُ سبعِ سِنين واضربوهُم عليها وهم أبناءُ عشر سنين وفرِّقوا بينهم في المضاجع).(رواه أبو داود وصححه الألباني).
پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) فه‌رمویه‌تى: فه‌رمان بکه‌ن به مناڵه‌کانتان به نوێژ کردن له‌و کاته‌ى
چه‌ند خاڵێکى گرنگ بۆ په‌روه‌رده‌ى منداڵ
د.عبدالله سافر الغامدی ـ جده
وه‌رگێرانى : غریب قادر
١- هه‌موو کات ژیانى دوا ڕۆژیان به‌بیر بهێنه‌وه، وه‌ک نیعمه‌ت و به‌خششى خوایی بۆ ئیمانداران و سزاى به ئێشیش بۆ بێ بڕوایان.
٢- هه‌رده‌م زیکرو یادى خوا‌و قورئان خوێندن به ده‌نگ له بیر مه‌که له ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فێر ببن.
٣- ڕایان بهێنه له‌سه‌ر نوێژکردن و چاودێریان بکه ناوه ناوه‌ش دیاریان بۆ بکڕه له‌سه‌ر نوێژه‌کان با لایان خۆشه‌ویست بێت.
٤- فێریان بکه له خۆشى و ناخۆشى ڕوو له خوا بکه‌ن به سوپاس و دوعاکردن.
٥- هه‌ر ڕه‌فتاریکى جوانیان کرد ، باسى بکه‌و پاداشت و خه‌لات و ده‌ستخۆشیان لێ بکه.
ج- هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى چاک و شیاو
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
ئیسلام به‌و شه‌ریعه‌ته به‌ناوبانگه‌ى خۆی و, ئه‌و یاسا‌و رێسا گشتیه‌ى.. چه‌ند بنه‌ماو یاسا‌و رێسایه‌کى داناوه بۆ داواکه‌رو داواکراو, ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌سه‌رى ئه‌و رێنماییانه بڕۆن و هه‌نگاوهه‌ڵگرن ئه‌وا هاوسه‌رێتیه‌که‌یان ئه‌بێته مایه‌ى پێکه‌وه گونجان و خۆشه‌ویستى و لێک تێگه‌یشتن.. ئه‌و کاته خانه‌واده پێکدێ له کوڕان و کچانێ ئیمانیان جێگیر ده‌بێ و ده‌گاته چڵه‌پۆپه, جه‌سته‌یان ساغ و سه‌لامه‌ت ده‌بێ, خاوه‌نى خوڕه‌وشتى به‌رزو جوان ده‌بن, ژیرییان پێگه‌یشتوو ده‌بێ, ده‌روونیان پوخت و ئارام ده‌بێ..(1) .
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌و ئه‌حکام و بنه‌ما گرنگانه:
١- هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌ماى دیندارى:
مه‌به‌ست له وشه‌ى دین تێگه‌یشتنه له حه‌قیقه‌تى ئیسلام, په‌یڕه‌وکردنى کرده‌وه چاکه‌کان و ئاکاره به‌رزه‌کانیه‌تى به‌کرده‌وه.. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته‌ى هه‌ڵیده‌بژێرى پابه‌ندبێ به‌ئایینى ئیسلامه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌کردارو گوفتاردا, شایه‌تى بۆ بدرێت له‌لایه‌ن
ب - هاوسه‌رگرتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌لآیه‌تیه
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
وه‌ک ئاشکرایه سوده‌کانى هاوسه‌رگرتن له ئیسلامدا گشتیه, بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌لآیه‌تیه, به‌پشتیوانى خواى گه‌وره له‌به‌ر گرنگى باسه‌که, پاشان په‌یوه‌ندیه‌کانی له رووى په‌روه‌رده‌ییه‌وه بۆ روون ده‌که‌ینه‌وه:
١- پارێزگاریه له مانه‌وه‌و به‌رده‌وامى جۆری ئاده‌میزاد:
به‌هۆی هاوسه‌رگیریه‌وه وه‌چه‌ى مرۆڤایه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێ و زۆر ده‌بێ نه‌وه له‌دواى نه‌وه.. تا ئه‌و کاته‌ى خواى گه‌وره ئه‌م زه‌ویه‌و هه‌رچی له‌سه‌ریه‌تى به میرات ده‌یگرێ, شاراوه نیه ئه‌م زۆربوونى نه‌وه له‌دواى نه‌وه بۆ پارێزگاریه له مانه‌وه‌و به‌رده‌وامى جۆری مرۆڤایه‌تى, ئه‌وه پسپۆره‌کانى هانداوه بۆ دانانى په‌یڕه‌و پرۆگرامى په‌روه‌رده‌یى و, بنه‌ماو رێساى راست و دروست له پێناوى سه‌لامه‌تى ئه‌م جۆره به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان له‌رووى ره‌وشتى و جه‌سته‌ییه‌وه, بێگومان قورئانى پیرۆزیش ئاماژه داوه به‌باسی حیکمه‌تى کۆمه‌لآیه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤایه‌تى له کاتێکدا که ده‌فه‌رموێت: [وَاللّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَاجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةً]. النحل: ٧٢. واته:















