سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
هاتنه دى به‌ڵێنى خوا:
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّاڕ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَ‌بُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَ‌بُّكُمْ حَقًّا قَالُوا نَعَمْ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللَّـهِ عَلَى الظَّالِمِي)الاعراف/٤٤ به‌هه‌شتیه‌کان بانگ ده‌که‌نه دۆزه‌خیه‌کان و پێیان ده‌ڵێن ئێمه به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى خوا به‌ڵێنى پێدابووین ده‌ستمان که‌وت
ڕازی نه‌بوون ته‌ڵه‌که‌ى شه‌یتانه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
کاتێ شه‌یتان زه‌فه‌ر به سه‌ر ئینساندا ده‌بات له‌وپه‌ڕى تووڕه‌یى و ئاره‌زووبازیدا بێ...ئا لێره‌دا و ته‌ڵه‌که له‌و کاته‌دا ڕاوى ده‌کات به تایبه‌ت کاتێ شتێ بڵێ که‌خوداى لێى ڕ‌ازى نه‌بێت یان کارێ بکات که خودا لێى ڕ‌ازى نه‌بێت بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى (يحزن القلب وتدمع العين و لا نقول الا ما يرضى ربنا) دڵ نیگه‌ران ده‌بێ چاو فرمێسکییان پیادا ده‌ڕژێ و هیچ ناڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ که خودا رازى بکات سێ کار هه‌یه ئه‌گه‌ر له کاتى به‌لآ و موسیبه‌تدا بیریان لێ بکه‌یته‌وه ئه‌وا به‌لآکه‌ت له سه‌رت ئاسانتر ده‌بێ.
دوای ناونانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به سه‌رنووسه‌ر.. رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ده‌سووتێندرێت
رۆژنامه‌ی (تشارلی ئیبدۆ) كه رۆژنامه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزه‌و هه‌فتانه له پاریس ده‌رده‌چێت، دوێنێ شه‌و، به هۆی فڕێدانی شوشه‌ی ئاگرینی ناوه‌وه‌ی ژووره‌كان سووتێندرا.چاودێران پێیان وایه هۆكاری سووتاندنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و رۆژنامه‌یه كۆمه‌ڵێك شتی كرد‌و‌وه، رۆژنامه‌نووسان‌و چاودێران به گاڵته‌پێكردن‌و سوكایه‌تیپێكردنی ده‌زانن به موسڵمانان، چونكه ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كاریكاتێرییه‌كان، كه وێنای پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی ده‌كرد‌و، له‌لایه‌ن كاریكاتێرستێكی دانیماركی دروست كرابوون، هه‌روه‌ها له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌دا، هه‌ڵستاوه ناوی رۆژنامه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ (شه‌ریعه ئیبدۆ) هه‌روه‌ها ناوی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شی كرد‌و‌وه به (محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر)، ئه‌و كاره‌شیان دوای ئه‌وه هاتووه، كه له توونس حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی یه‌كه‌می ده‌نگه‌كانی هێنا‌و، هه‌روه‌ها له لیبیا مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاتی لیبیا داندرا‌و، ئه‌ویش رایگه‌یاند: له حكومه‌تی نوێی لیبیا شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌ستووری نوێی لیبیا ده‌بیت.
چۆنیه‌تی قوربانی كردن
مه‌لا عه‌بدوڵلا ئه‌حمه‌د شێركاوه‌یی
1_ پێناسه‌و به‌ڵگه:
قوربانی: به‌و ئاژه‌ڵه ده‌گوترێ, كه له جه‌ژنی قورباندا به‌نیه‌تی خێر‌و، خواپه‌رستی سه‌ر ده‌بڕدرێ.
له‌ڕووی حوكمیشه‌وه قوربانی كردن سوننه‌تێكی گه‌وره‌یه (مؤكده )و، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات, حاجی بێ یان نا, به‌ڵام قوربانی بۆ مردوو ناكرێ, ته‌نها ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كرد بوو, ئه‌وه بۆی در‌وسته.
خوای گه‌وره‌ش له قوڕئانی پیرۆزدا، له‌باره‌ی قوربانیه‌وه به پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ: (فَصَلِّ لِرَبِّكَ ؤانْحَرْ) , واته: نوێژی جه‌ژن بۆ خوای خۆت بكه‌و، قوربانی سه‌ر ببڕه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) قوربانی كرد‌و‌وه, هه‌ر‌وه‌ك له‌و فه‌رمووده هاتووه: (ضَحَّي النبي (د.خ) بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ فَرَأَيْتُهُ ؤاضِعًا قَدَمَهُ علي صِفَاحِهِمَا يُسَمِّي ؤيُكَبِّرُ فَذَبَحَهُمَا بيده) , واته: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) قوربانی كرد به دوو به‌رانی سپیپاتی شاخدار, به ده‌ستی خۆی سه‌ری بڕین‌و گوتی:( بِسْمِ الله والله أَكبَر) پێی خۆی دانایه سه‌ر ته‌نیشتی ڕاسته‌ی ئه‌ستۆی به‌رانه‌كان.
جوانترین كرده‌وه له ده‌یه‌ی حاجیان
جه‌عفه‌ر گوانی
ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماومانه بۆ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، رۆژی گه‌وره‌و پڕ خێرن پێویسته موسڵمانان به جددی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن چۆن زۆرترین خێر‌و چاكه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن، لێره‌دا ئێمه باس له گه‌وره‌یی ئه‌و ده رۆژه ناكه‌ین، چونكه زۆربه‌مان له وتاری رۆژانی هه‌ینی گوێمان له مامۆستایانمان بوو، كه چۆن وه‌سفی ئه‌و رۆژانه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریشمان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زڵی ئه‌و ده رۆژه بزانن، كاتێك ده‌فه‌رمووێت: (گه‌وره‌ترین رۆژانی دونیا ئه‌و ده رۆژه‌ن) به‌زار ریوایه‌تی كردووه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه.
به‌ڵام بابێین قسه له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه باشانه بكه‌ین، كه له‌و رۆژانه سووننه‌تن، لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی باش، وه‌ك:
یه‌كه‌م: سوپاسگوزاری بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی ئه‌و رۆژانه‌ی پێداین، چونكه پێدانی ده‌رفه‌ت‌و هه‌روه‌ها دیاریكردنی چه‌ند رۆژی تایبه‌ت بۆ چه‌ند قاتی عیباده‌ت، نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی خواییه، كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س هه‌ر د‌رك به گه‌وره‌یی ئه‌و رۆژانه ناكات، كه‌واته ئێمه له دوو لاوه شوكرانه‌ی خوا ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م له‌وه‌ی ئه‌و رۆژه پرَ خێرانه‌ی پێبه‌خشین، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نه‌بووین، كه غافڵ‌و بێ ئاگان.
دووه‌م: تۆبه‌كردن‌و په‌شیمانبوونه‌وه، چونكه كاتێك سوپاسگوزاری نیعمه‌ته‌كانی خودا بووین‌و، شوكرانه‌ی خوامان كرد، پێویسته به كرده‌وه باشه‌كان بیسه‌لمێنین، كه ئێمه وشیار‌و شوكرانه‌بژێرین، كلیلی هه‌موو كرده‌وه باشه‌كانیش تۆبه‌كردنه، ناكرێ ئینسان خۆی به تۆبه‌كار بزانیت‌و كه‌چی له گوناهیش به‌رده‌وام بیت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (فَأَمَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَعَسَى أَنْ يَكُونَ مِنَ الْمُفْلِحِينَ) ئه‌وه‌ی تۆبه ده‌كات‌و ئیمانداره‌و كرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه له كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كانه.
سێیه‌م: هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی باش به شێوه‌یه‌كی ره‌هایی، واته كار بۆ كرده‌وه‌ی باش بكه‌ین به گشتی، نه‌ك ته‌نها چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی، بۆ نموونه زه‌رده‌خه‌نه له‌و رۆژانه به كاری باش بزانه، هاوكاری هه‌ژارێك، په‌ڕاندنه‌وه‌ی نابینایه‌ك... چونكه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (مَا مِنْ أَيَّامٍ العَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ العَشْڕ) واته هیچ رۆژانێك نینه (كرده‌وه‌ی باش)یان تێدا به‌خێر بیت وه‌ك ئه‌و ده رۆژه، لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر كرده‌وه‌ی باشی ناوبردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیبه‌ستێته‌وه به ته‌نها چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك.
(... وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا .... [آل عمران : 97])
نووسینی /نه‌جات رواندزی
یه‌كێك له ئه‌ركانه‌كانی ئیسلام (حه‌ج) كردنه كه خوای گه‌وره فه‌رزی كرد‌و‌وه له سه‌ر هه‌موو موسڵمانان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه ، هه‌ر كارێك یان هه‌ر ئه‌ركێك كه له سه‌ر موسڵمانان ده‌كرێت حیكمه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌م باسه ، وه‌ك ده‌لێ هیچ شتێك له خۆیه‌وه نه‌گوتراوه .هه‌ر ئه‌ركێك كه دانراوه بۆ موسلمانان به گوێره‌ی ئاستی فه‌رزه‌كه‌یه بۆ نموونه نوێژ كردن ده‌بێ هه‌موو كه‌س بیكات گه‌ر له ده‌ستی بچێ واتا بروات له‌كاتی خۆی ده‌بێ قه‌ڵای بكاته‌وه ، یان نه‌خۆشه له‌وكاته‌ی دوای چاك بوونه‌وه بیگه‌رێنته‌وه یان هه‌ر هۆیه‌ك بوو بۆی نیه بیچوێنێ هه‌تا ئاسانكاری بۆ كراوه كه به‌هه‌رجۆرێك بیت بیكات نوێژه‌كه‌ی
به‌ڵێنى هه‌ق و به‌ڵێنى ناهه‌ق
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره په‌یمانى خۆى ناشکێنێت و به‌ڵێنى خۆى ده‌باته‌سه‌ر, وه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌س له‌و ڕاستگۆتر نیه, به‌ڵێنه‌کانى به به‌ڵێنى هه‌ق ناوده‌بات که له ئه‌رزى واقیعدا دێته‌دى, هه‌روه‌ک له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا باسى ده‌کات:
١- (فَرَ‌دَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ)القصص/١٣ فیرعه‌ون هه‌موو منداڵێکى نێرینه‌ى به‌نى ئیسرائیلى له‌ناو ده‌برد, که موساش له‌دایک بوو دایکى زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو که جگه‌رگۆشه‌که‌ى چۆن له‌ده‌ستى سته‌مکاران بپارێزێت خواى گه‌وره‌ش فه‌رمانیدایه که شیرى بداتێ و بیخاته ناو سندوقێکه‌وه فڕێى بداته ئاوى ڕووبارى نیله‌وه, خواش به‌ڵێنى داوویه که نه‌ترسێت و دڵنیابێت که به‌سه‌لامه‌تى بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌بوو ئالى فیرعه‌ون گرتیانه‌وه‌و له‌دڵیاندا به‌ویستى خوا خۆشه‌ویست بوو,
فه‌رمان به‌جێیه دادگاى دادپه‌روه‌ره
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
فه‌رمانى خودا به‌جێیه له‌سه‌ر به‌نده‌کانى و سه‌رجه‌م کاره‌کانى تر, دادگایى خودا له‌وپه‌ڕى دادپه‌روه‌ریدایه وه له فه‌رمووده‌دا هاتوه(233) (ماض في حكمك عدل في قضاءك)هه‌رکه‌سێ به دادپه‌روه‌رى خودا رازى نه‌بێ ئه‌وا که‌سێکى سته‌مکار و لاده‌ره له ڕێگه‌ى ڕاست به‌ڵێ خودا سته‌مى له‌سه‌ر خۆى حه‌رام کردووه, سته‌مکار نییه له به‌نده‌کانى پاکى بێگه‌ردى هه‌ر بۆ ئه‌وه به‌لام خه‌ڵکان سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن,
خودا پشتوپه‌ناى باوه‌ڕدارانه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌ر که‌سێ له ئێمه پێویستى به خودایه که هاوارى بۆ ببات ئه‌بێ ئه‌و خودایه‌ش خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و به‌توانا بێ و کارڕه‌وا بێ پێویستى به که‌س نه‌بێ خاوه‌ن هێز بێت هه‌رده‌م بمێنێته‌وه و مردنى لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. خاوه‌ن ئه‌و سیفه‌تانه ته‌نها خوداى گه‌وره و ته‌نها و تاکه پادشاى پادشاکان خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لآت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هیچ شتێک نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا که مرۆڤ دڵى پێ خۆش بێ دڵنیا بێت لێى و به ڕووتێکردن له ئه‌و بحه‌وێته‌وه بێجگه له خوداى پاک و بێگه‌رد ئه‌و خودایه جێى پشت و په‌ناى ترسێنراوه‌کانه, په‌نا ده‌رى په‌نا پێگیراوانه, دێت به هاوارى هاوارکارانه‌وه, وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَ‌بَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ)الانفال/٩ یان (وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ)المومنون/٨٨ واته: هیچ که‌س پشت و په‌نا به‌ر و تکاکاریان نابێ.
پێناسه‌ى ناوه‌کانى ڕۆژى دوایی له قورئان: به‌شى یه‌که‌م
نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
١-( يَوْمِ الْقِيَامَةِ) : واتا ڕۆژى هه‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان له ڕۆژى دواییدا بۆ لێپرسینه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له باره‌ى کار‌و کرده‌وه‌کانى ژیانى دونیا لێى ده‌کرێن وه‌ک له سوره‌تى النسا‌و/٨٧ [ اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَ‌يْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً ] النسا‌و : ٨٧
واتا: الله خوایه‌که بێجگه له‌و هیچ خوایه‌کى تر‌ى به حه‌ق نیه -شایسته‌ى په‌رستن بێت- سوێند به خوا له ڕۆژى قیامه‌تدا کۆتان ده‌کاته‌وه که هیچ شک و گومانێکى تێدا نیه،جا کێ هه‌یه قسه‌و گوفتارى له فه‌رمایش و فه‌رموده‌ى خوا راستترودروستتربێت ؟ ته‌فسیرى ئاسان
٢- (الْيَوْمِ الآخِڕ): واتا دوایه‌مین و کۆتا ڕۆژ که ڕۆژى تر‌ى له دوا نیه جگه له به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م وه‌ک له سوره‌تى البقره/٨ [ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِڕ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ] البقره : ٨
واتا: له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن : ئیمان وباوه‌ڕمان به خوا‌و به ڕۆژى قیامه‌ت -دوایه‌مین ڕۆژه‌کان- هێناوه له‌ڕاستیدا ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین ." ته‌فسیری ئاسان و جه‌لاله‌ین"
٣- (السَّاعَةَ) : واتا کاتى پاداشت وسزا که له ناکاو وکتوپڕ بێ ئه‌وه‌ى که خه‌ڵک وه‌ک پێویست ئاگادارى بن دێت وه‌ک له سوره‌تى گه/١٥ [ إِنَّ السَّاعَةَ ءاَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى ] گه : ١٥
واتا: بێگومان کاتى ڕۆژى قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت،خه‌ریکه بیشارمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ى کار‌و کرده‌وه‌و هه‌وڵ و کۆششى پاداشت بدرێته‌وه .ته‌فسیرى ئاسان
ئازادى وشکاندنى کۆت و پێوه‌نده‌کان
ئه‌دازیار عوسمان
ئاینى پیرۆزى ئیسلام سه‌ره‌تا که هات ، کۆیلایه‌تى نیزامێکى جیهانى بوو، ورده ورده به‌پێى به‌رنامه‌یه‌کى ڕێک وپێک و نه‌خشه بۆکێشراو ، کۆیلایه‌تى که‌م کرده‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش نه‌یهێشت ، ئیسلام باسى ڕێزدارى ئاده‌میزادى کرد‌و فه‌رمووى [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ] وه پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) داى به‌گوێ ى جیهاندا که هیچ جیاوازىیه‌ک نیه له‌نێوان عه‌ره‌بێک و عه‌جه‌مێکدا مه‌گه‌ر به‌ته‌قوا و خواناسین …عومه‌رى کوڕى خه‌تتابیش فه‌رمووى ( متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احراراً ) به‌مه‌ش کۆت و پێوه‌نده ماددیه‌کان کرانه‌وه‌و نه‌مان .
کۆت و پێوه‌ندى تریش هه‌ن که ( معنوى ) ن، به‌هاتنى حه‌زره‌ت ئه‌و کۆت و پێوه‌ندانه‌ش کرانه‌وه [ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ] الاعراف : ١٥٧ .
واته : ئه‌وانه‌ى شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون که‌له‌لایان نوسراوه‌و مژده به‌هاتنى دراوه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ، که فه‌رمانیان پێ ئه‌دا به‌چاکه‌و جڵه‌وگیرىیان ده‌کات له خراپه … وه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات شتانى پاک و پوخت و یاساغى ده‌کات لێیان شتانى پیس و ناهه‌موار، وه بارى گران و کۆت و پێوه‌ندیان لاده‌بات ، جا ئه‌وانه‌ى بڕواى پێ دێنن و سه‌رى ده‌خه‌ن و دواى ئه‌و نوره ده‌که‌ون که هێناویه‌تى هه‌ر ئه‌وانه‌ن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو …
هه‌روه‌ها له سوره‌تى ( البينة ) ش دا ده‌فه‌رموێ [ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْڕكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ * رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفاً مُّطَهَّرَةً ] البینه ١-٢… واته : ئه‌وانه‌ى که بێ بڕوابوون له خاوه‌ن نامه‌و بت په‌رسته‌کان ، ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت له بێبڕوایى و کۆت و پێوه‌نده‌کانیان نه‌کرانه‌وه ، تا نیشانه ڕوونه‌که‌یان بۆ هات، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له‌خواوه ئه‌خوێنێته‌وه به‌سه‌ریانا چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کى پاک که قورئانه، که تیایانایه چه‌ند نامه‌یه‌کى به‌نرخ … یان تیایدایه پوخته و پاڵاوته‌ى چه‌ند نامه‌یه‌کى به‌نرخى ئاسمانى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو …
ئاینى ئیسلام ڕۆژانه پێنج جار بانگى ( حي على الصلاة و حي على الفلاح ) ده‌دا به‌گوێى ئاده‌میزادا ، هه‌ستن بۆ نوێژ، هه‌ستن بۆ شکاندنى گشت کۆت و پێوه‌نده ماددى و مه‌عنه‌وىیه‌کان ، هه‌ستن به‌ره‌و ڕزگارى و سه‌رفرازى .
کێ له‌خوا ڕاستگۆتره؟
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دیاره که‌س له‌خوا ڕاستگۆتر نیه, هه‌رچى بوێت و هه‌رچۆنى بوێت ده‌یکات, بالآده‌سته‌و به‌ڵێنه‌کانى ده‌باته‌سه‌ر, قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
١- (اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَ‌يْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ حَدِيثًا)النساْ /٨٧ که‌س نیه بێجگه له‌و شایانى په‌رستن بێت, سوێند به‌خوا کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژى قیامه‌تدا که هیچ گومانێکى تێدا نیه, جا کێ هه‌یه له‌خواى په‌روه‌ردگار ڕاستگۆتر بێت.
سووده‌کانى ڕایبوون به کارى خودا
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
سوودى ریبوون به کارى خودا دڵنیاییت بۆ دێنێت, فێنکى دڵت بۆ دێنى دڵگیر و ڕاگیرنوون و ئۆقره‌ت بۆ دێنێ له کاتى دڵه ڕاوکێ و لێگۆڕین, هاتنى لافاوى به‌لآیه‌کان ئه‌م دڵه بڕوا دێنێت به په‌یمانه‌کانى خودا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم (هَـٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّـهُ وَرَ‌سُولُهُ وَصَدَقَ اللَّـهُ وَرَ‌سُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا)الاحزاب/٢٢ راینه‌بوون به به‌شى خودا دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵى و ئیزعاجى و ئۆقره‌نه‌گرتن, نه‌خۆشییه‌کان و پارچه‌پار چه‌کردنى دڵه, هه‌رده‌م بێ ئاگا و توڕه و یاخیبوون وه‌ک ئه‌وه‌ى بڵێت(مَّا وَعَدَنَا اللَّـهُ وَرَ‌سُولُهُ إِلَّا غُرُ‌ورً‌ا)الاحزاب/١٢ وه‌ک مونافیقه‌کان ده‌یان وت.
قورئان یانى چى ؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
وشه‌ى قوڕئان که وه‌ک دوایى باسى ده‌که‌ین. یه‌کێکه له چوار ناوه سه‌ره‌کى یه‌که‌ى ئه‌و کتێب و په‌یام و وه‌حى یه‌که خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ناردوویه‌تى, به‌لآم دیاره باوترین و دیارترین و زه‌قترین ناوى ئه‌و دوایین کتێبه, بریتى یه له قوڕئان. جا خواى به‌خشه‌ر (سبحانه وتعالى)ده‌رباره‌ى وشه‌ى قوڕئان له‌سوڕه‌تى (القيامة)دا ده‌فه‌رموێ: (لَا تُحَڕّ‌كْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ ﴿١٦﴾ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْ‌آنَهُ ﴿١٧﴾ فَإِذَا قَرَ‌أْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْ‌آنَهُ ﴿١٨﴾ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ)القیامه دیاره ڕووى دواندن له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم که پێغه‌مبه‌رى خوا له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا, که زۆر سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى (جبريل) له فه‌رمایشتى خوا‌و له قوڕئان بۆى خوێندۆته‌وه,
(20) تاوانى گه‌وره ده‌بنه هۆى چونه دۆزه‌خه‌وه...
زاناى پایه به‌رز(ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ئاماژه‌ى بۆئه‌وتاوانانه کردوه که‌ده‌بنه هۆى چونه دۆزه‌خه‌وه له‌وانه :
١-هاوه‌ڵ بۆ خوادانان.
٢-به درۆ خستنه‌وه‌ى پێغه‌مبه ران.
٣-بێ باوه‌رى.
٤-درۆکردن.
٥-سته مکارى.
٦-پیسکه‌یى(رةزيلى).
٧-ناپاکى(خيانةت).
٨-بێ هیوا بوو له به‌زه‌یى خواى گه‌وره.
٩-واز هێنان له‌ئه‌رکه‌کان(واجبات)ى خوا.
١٠-ڕووپامایى کردن(ڕيايى).
- « first
- ‹ previous
- …
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- 51
- 52
- 53
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















