سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
٣٠ به‌روبووم له به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له قورئانی پیرۆز...
پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوای گه‌وره چه‌نده‌ها مژده ومزگێنی داوه به به‌ند موته‌قیه‌كانی له قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه:
یه‌كه‌م:مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له ژیانی دونیا‌و دواڕۆژدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ}يونس: 63،64.
واته: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)... هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیه‌کان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
دووه‌م:مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ}النحل:128.
واته: چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
سێهه‌م:مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ } البقرة: 282.
واته: له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه).
چواره‌م:ڕێنموونی كردن بۆ ڕێگای ڕاست و جیاوازی كردن له نێوان حه‌ق وباتیڵدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَاناً } الأنفال: 29.
پێنجه‌م:مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان وگه‌وره‌یی پاداشتی پارێزكاران، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْراً } الطلاق:5.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
ده هۆکار بۆ ئه‌وه‌ى خواى به‌رزو به‌توانا ئیمه‌ى خۆشبوێت...
نویسنى : ابن القیم
وه‌رگێرانى : غریب قادر
یه‌که‌م : خوێندنه‌وه‌ى قورئان به تێگه‌یشتن وبیرکردنه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه له مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى .
دووه‌م : له خوا نزیکبونه‌وه به به سوننه‌ته‌کان دواى جێ به‌جێکردنى فه‌رزه‌کان .
سێیه‌م : یادکردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره له هه‌موو بارێک و کاتێک به دڵ و زمان .
چواره‌م : هه‌ڵبژاردنى ئه‌وه‌ى که خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت به سه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌خۆمان پێمان خۆشه.
پێنجه‌م : خوێندنه‌وه به دڵ بۆ ناو‌و سیفاته‌کانى .
ووته‌ى چه‌ند زانایه‌کى ئیسلام له سه‌ر ته‌ده‌بورى قورئان..
ئیمامى زه‌رکه‌شى
(من لم يكن له علم وفهم وتقوى وتدبر،لم يدرك من لذة القرا‌ن شيئاً)
واتا: هه‌رکه‌سێک زانست و تێگه‌یشتن و له‌خواترسان و بیرکردنه‌وه‌ى له ئایه‌تى قورئان نه‌بێت ، ئه‌وا هیچ خۆشى وتام و چێژ له قورئان وه‌رناگرێت.
ئیمامى ئیبن جه‌ریرى ته‌به‌رى
(إن لأعجب م‌من قرأ القرآ‌ن ولم يعلم تأويله كيف يلتذ بقراءته!)
من سه‌رم سوڕماوه له‌و که‌سه‌ى قورئان ده‌خوێنێ و مه‌به‌سته‌که‌ى نازانێ چۆن خۆشى و تام و چێژ له قورئان خوێندنه‌که‌ى وه‌رده‌گرێت.
ئیمامى ئیبن ته‌یمیه
(المطلوب من القرآ‌ن هو فهم معانيه والعمل به ، فإن لم تكن هذه همة حافظه لم يكن من أهل العلم والدين) .
واتا: مه‌به‌ست له قورئان خوێندن بریتیه له تێگه‌یشتن لێی و کار پێکردنیه‌تى ،ئه‌گه‌ر قورئان خوێندنه‌که‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بێت ئه‌وا به ئه‌هلى زانست و دیندارى دانانرێت.
سووده‌کانی یادی خوا...
سوپاسی بێپایان بۆ خوای میهره‌بان ، دروودو سڵاو له پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ، هه‌روه‌ها له که‌سوکار و یار و یاوه‌ران و شوێنکه‌وتووانی تا رۆژی دوایی.
زانای پایه به‌رز (ابن قیم الجوزیة) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت له په‌رتوکی (الوابل الصیب من الکلم الطیب) دا ده‌فه‌رموێت یادی خوا زیاتر له 100 سوودی هه‌یه و ، هه‌ر له‌وێدا 73 سوودی لێ باس کردووه .
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌یه و هیوادارین هانده‌رێک بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک بۆ زیاتر بایه‌خدان به یادی خوا . پوخته‌ی سووده‌کان:
1- ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌و ده‌رکردنی شه‌یتان و سه‌رکوتکردنی.
2- مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره.
3- خه‌م و خه‌فه‌ت لا ده‌بات و مه‌راق و دڵته‌نگی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
4- مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خۆشی و شادیه بۆ دڵ.
5- دڵ و جه‌سته به‌هێز ده‌کات.
6- دڵ و روخسار رۆشن ده‌کاته‌وه‌و نورانییان ده‌کات.
7- هۆیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی رزق و رۆزی.
8- خاوه‌نه‌که‌ی به کاڵای شكۆمه‌ندی و شیرینی و گه‌شاوه‌یی ده‌پۆشێت.
9- خۆشه‌ویستی خوای پێ ده‌به‌خشێت.
10- چاودێریکردنی خوای گه‌وره‌ی له‌لا به‌دی دێنێت.
گومان ده‌به‌ن هیچ و بێ نرخن ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له دونیادا..
نووسینی : الامام ابن القیم الجوزیه
وه‌رگێڕانی: به‌كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه
به‌شی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهره‌بان
الحمد لله نحمده ونستعینه ونستهدیه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا اله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ( صلی الله علیه وسلم ) وعلی آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى یوم ا‌لدین، أما بعد :
ئیمامی ابن القیم الجوزیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت :
گومانی تێدا نیه تاوان وگوناهـ زیانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، زیانه‌كه‌شی له‌سه‌ر دڵ وه‌ك زیانی ژه‌هر وایه له‌سه‌ر لاشه‌و جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌پێی بچوك وگه‌وره‌ی ئه‌و گوناهه ده‌گۆڕێت، ئایا له‌دونیا ودواڕۆژیشدا هیچ شه‌ڕ وخراپه‌یه‌ك هه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوان وگوناهكردن .ئایا چ شتێك بوو به‌هۆی ده‌ركردنی باوكه ئاده‌م ودایكه حه‌وا له‌به‌هه‌شت؟ به‌هه‌شتێك به‌و خۆشی وشادی وڕازاوه‌یی وجوانیه‌وه بۆ دونیایه‌كی پڕ له‌كێشه وگرفت وناخۆشی ودڵته‌نگی، ئایا هه‌ر بێ فه‌رمانی په‌روه‌ردگار نه‌بوو ؟
وه یان ئایا هۆكاری ده‌ركردنی شه‌یتان چی بوو له‌ڕیزی فریشته‌كان؟ وپاشتریش خوای گه‌وره له‌به‌ر یاخی بوونی له فه‌رمانه‌كانی زاتی حه‌ق ته‌عالای له ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری كرد و وێنه دیار وشاراوه‌كانی ئه‌و نه‌فرین لێكراوه‌ی به‌ته‌واوی بۆ نه‌وه‌كانی ئاده‌م ڕۆشنكرده‌وه، وێنه‌یه‌ك كه خراپترین وناشرینترین وێنه‌یه له‌ناو دروستكراوه‌كانی خوادا، به‌شێوه‌یه‌ك دیووی ناوه‌وه‌ی ئه‌و شه‌یتانه گومڕایه زۆر خراپتره له وێنه وكرداره‌كانی، هه‌موو ئه‌مانه بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكیه‌تی له په‌روه‌ردگاره‌وه بگۆڕن به دووری، وه له‌بری ڕه‌حمه‌تی ئه‌و خودایه نه‌فرین هه‌ڵبژێرێت وجوانیه‌كانمان لێتێك بدات وله‌جێگای دا نابووتی وناشرینی دابنێت، وه به‌هه‌شتمان لێ بسێنێته‌وه وبیگۆڕێت به دۆزه‌خ، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه هه‌میشه له‌هه‌وڵدا بێت كوفر وبێباوه‌ڕی له‌دڵه‌كاندا بڕوێنێت وئیمانی لا ناشرین كات .
دوا ئامۆژگارى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى کوڕى ئه‌بى تالب (ر.خ)
کاتێک که عبدالرحمانى کوڕى مه‌لجه‌م شمشێره‌که‌ى له ئیمامى عه‌لى دا حه‌سه‌ن ى کوڕى ڕه‌زاى خواى له هه‌ردووکیان بێت, به گریانه‌وه هاته لاى باوکى , ئا له‌و کاته دا ئیمامى عه‌لى ره‌زاه خواى لێ بێت له دوا چرکه‌کانى ته‌مه‌نى نزیک ده‌بووه‌وه, ده‌مى ئامۆژگارى کرده حه‌سه‌ن ى کوڕى و , وه‌کو باوکێکى له خواترس و ژیر و وشیار , جوانترین ئامۆژگارى کرد , پێى گوت:
کوڕى شیرینم ...ئه‌م دوو چوار ئامۆژگاریانه‌م له گوێ بگره... حه‌سه‌ن گوتى: باوکى به‌ڕێزم ...ئه‌م دوو چوار ئامۆژگاریانه چین؟!
ئیمامى عه‌لى گوتى:
١:باشترین سامان و موڵک و مال ئه‌قڵه.
٢:گێلایه‌تى و نه‌زانى له هه‌موو هه‌ژارییه‌ک خراپتره.
٣:باشترین ته‌نیایى ئه‌وه‌یه , که بۆ ماوه‌یه‌ک بچیته کونجێکه‌وه و , له ترسى خوا چاو به کرده‌وه کانتدا بگێریته‌وه و , زیکرى خوا بکه‌یت.
٤: چاکترین ڕێزگرتن , خوو و ڕه‌وشتى جوانه.
حه‌سه‌ن گوتى : ئه‌ى باوکى خۆم ....چوار ئامۆژگارییه کانى دى کامانه‌ن؟.
پوخته‌ی چۆنیه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
ئاماده کردنی :خوشکه په یام
موسڵمانی به‌ڕێز: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت(نوێژ كۆڵه‌كه‌ی دینه) ,نوێژ وه‌كو ئه‌و به‌رده وایه كه بۆ بنچینه‌ی خاویه‌ك داده‌نرێت, هه‌ر خانویه‌ك به‌ردی بناغه‌ی نه‌بێت ئه‌وا به‌شه‌كانی تری پێك نایه‌ت,بۆیه ئه‌ی موسڵمانی به‌رێز ده‌بێت بزانیت یه‌كه‌م كرده‌وه كه له رۆژی دوایی خوای گه‌وره پرسیارت لێ ده‌كات له‌سه‌ری (نوێژه‌كانته) ئه‌گه‌ر له نوێژه‌كانت ده‌رچووی ئه‌وا به پشتیوانی خوا ئه‌وانه‌ی تریشت ئاسان ده‌بێت,نوێژێك كه كۆڵه‌كه‌ی دین بێت و یه‌كه‌م شت بێ كه پرسیار له به‌نده بكرێت له‌سه‌ری كه‌واته ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته كه ئه‌م نوێژه به شێوه‌یه‌كی دروست و ڕاست ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه بێت كه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێت و لێمان وه‌ربگرێت,بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا باس له چونێتی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌و شێوه‌یه ئه‌جامی بدات .... خوی گه‌وره نوێژ و طاعه‌تی هه‌موومان قبوڵ بكات......
1-روكردنه كه‌عبه
ا-موسڵمانی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر نوێژ بكه‌ی فه‌رز بێ یان سوننه‌ت له هه‌ر كوێ بوی روت له كه‌عبه بكه روكردنه كه‌عبه روكنێكه و له نوێژدا نه‌بێ نوێژه‌كه ته‌واو نابێ.
ب-جه‌نگاوه‌ر له نوێژی ترس و له‌شه‌ڕی توند‌و تیژدا روكردنه كه‌عبه‌ی له‌سه‌ر نامێنێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی بێتواناش بێت وه‌كو نه‌خۆش یان له ناو كه‌شتی و تڕومبێل و فڕۆكه‌دا بێت و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كاتی نوێژه‌كه‌ی به‌سه‌ر بچێ.
خوا په‌یمان ناشکێنێت:
نوسینى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌راستى خواى گه‌وره‌ى بالآده‌ست, هه‌رچى بوێت و هه‌رچۆنى بووێت به (كن فيكون)ده‌یکات, هیچ شتێک ناتوانێت بێته ڕێگر, هیچ شتێک ناوانێت ده‌سته‌وسانى بکات, بۆیه هه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنێک بدات نایشکێنێت و ده‌یباته سه‌رو له‌کات و ساتى تایبه‌تدا دێته‌دى, قورئانیش چه‌ند جارێک جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌م ڕاستییه.
١- (وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُمْ بِمَا صَنَعُوا قَاڕعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَڕيبًا مِنْ دَاڕهِمْ حَتَّى يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ)الرعد/٣١. واته: ئه‌و کافرانه به‌هۆى کوفره‌که‌یانه‌وه هه‌میشه گرفتارى به‌لآیه‌کى دژوار ده‌بن, یاخود به‌لآ له‌نزیک ماڵیان ده‌دات تا ئه‌وکاته‌ى به‌ڵێنى خوا دێته‌جێ به‌مه‌رگیان یان هاتنى ڕۆژى قیامه‌ت, به‌ڕاستى خوا په‌یمانى ناشکێنێت و ده‌یهێنێته‌دى.
توڕه مه‌به
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت (وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّـهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)الاعراف/٢٠٠ واته: ئه‌گه‌ر توانجێک یان دوو دڵییه‌کت بۆ درووست بوو له شه‌یتانه‌وه په‌نا به خودا بگره چونکه خودا بیسه‌ره و زۆر زانایه. هه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان ئامۆژگاریى هاوه‌ڵێکى خۆى کرد, سێ جار فه‌رمووى (تورةمةبة) کابرایه‌ک له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زۆر توڕه‌یى پێوه دیار بوو, پێى فه‌رموو په‌نا به‌خوا بگره له شه‌یتانى دوورکراوه له میهره‌بانى خودا.
جامیعییه‌ت له "وشه‌کانی" قورئاندا.
مه‌به‌ست له "جامیعییه‌ت" : کۆکردنه‌وه‌ی گه‌لێ شتی زۆر‌و جیایه له‌یه‌ک وشه یان یه‌ک واتا یان یه‌ک باس یان یه‌ک شێوازد
به‌ڵێ، وشه‌کانی قورئان به‌جۆرێکی وه‌هان که‌هه‌موو گوفتارێکی، به‌ڵکوهه‌موو وشه‌یه‌کی، بگره هه‌موو پیتێکی، تانانه‌ت هه‌ندێ جار "سکون"ه‌کانیشی، گه‌لێ ڕووی زۆر‌و زه‌به‌نده‌یان هه‌یه‌و، له‌چه‌ندین بابه‌تیجیاجیادا و له‌گه‌نجینه‌ی نه‌بڕاوه‌ی خۆی به‌شی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ده‌دات که گوفتاریان ئاڕاسته ده‌کات، وه‌ک فه‌رمووده‌ی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆکردووه: "لکل حرف منها ظهر و بطن ولکل حرف حد ولکل حد مطلع" واته: هه‌موو "حه‌د"ێکی پلیکانه‌یه‌کی هه‌یه له‌ڕێی زانینه‌وه مرۆڤ ده‌توانێتبۆی سه‌ربکه‌وێت، وه‌ک له"لسان العرب"دا هاتووه.
بۆ نموونه: { وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا }؟ (النبأ:7)
دڵدانه‌وه‌یه‌ک
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ)الحج/٣٨ واته: خودا خراپه‌ى دونیا له ئیمانداران دوورده‌خاته‌وه, ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا مژده‌ى هه‌واڵێکى خۆشه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ باوه‌ڕ داران, به‌وه‌ى که خودا هه‌موو ناخۆشییه‌کانیان لێ به‌دوور ده‌گرێ, ته‌نانه‌ت خراپه‌ى بێبڕوایانیش که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ دژى موسڵمان ڕابوه‌ستن. خراپه‌ى ده‌روونى خۆشمان لێ به دوور ده‌کاته‌وه له خراپه‌ى شه‌یتانیش ده‌مان پارێزێ.
چۆن ده‌توانى خه‌ڵک به لاى خۆتا ڕابکێشى و خۆشیان بوێیت
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هۆکارێکى به‌خته‌وه‌رى ئه‌وه‌یه بتوانى سه‌رنجى خه‌ڵکان بۆ خۆت ڕابکێشى و وایان لێ بکه‌یت خۆشیان بوێیت و سۆزیان بۆت هه‌بێ, پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم فه‌رمووى: (وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِڕ‌ينَ)الشعراْ /٨٤ ڕاڤه‌کاران ده‌ڵێن باسکردنى باشه وه‌ک چۆن خودا به (موسى)ده‌فه‌رموێت: (وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً)گه/٣٩ خۆشه‌ویستى خۆمم له‌سه‌ر تۆ دانا, بۆیه هه‌ر که‌سێ(موسى)ى ببینایه خۆشى ده‌ویست وه‌ک له فه‌رمووده‌دا هاتوه (انتم شهدالله في الارض)واته: ئێوه شایه‌دى خودان له‌سه‌ر زه‌وى چونکه وه‌ک وتراوه زمانى خه‌ڵکى پێنووسى راستییه.
حاڵه‌تى مرۆڤ له‌کاتى خه‌وتندا هه‌ڵیانده‌گێڕینه‌وه
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره له‌باسى گه‌نجه‌کانى ناو ئه‌شکه‌وته‌که که به‌خه‌وتویى ماوه‌ى سێ سه‌د ساڵ و نۆیش زیاتر مانه‌وه, ده‌فه‌رموێت: (وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ)الکهف/١٨ ئێمه ئه‌مدیو و ئه‌ودیویان پێده‌که‌ین و به‌لاى ڕاست و به‌لاى چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه. له‌و توشبوونه باو و ناڕه‌حه‌تانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌کاندا و له‌کاتى چاره‌سه‌رکردندا ڕووبه‌ڕووى پزیشکه ڕاهێنراوه‌کان ده‌بێته‌وه گرفتى ڕوودانى برینى سه‌رجێیه (قرحة السرير-Bed sore)لاى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى حاڵه‌ته‌کانیان پێویستى به‌مانه‌وه‌ى درێژخایه‌ن هه‌یه له‌سه‌ر جێگا,
له كوردستان كار به‌ئایه‌تی میرات ناكرێت..! زۆربه‌ی ئافره‌تان گله‌یی پێنه‌دانی میرات له خزمانیان ده‌كه‌ن..
ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تى
میرات بریتیه له‌و ماڵ‌و مووڵك‌و كه‌ل‌و په‌لانه‌ی له دوای مردوو جێده‌مینێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی شه‌رع‌و یاسا كه‌سه نزیكه‌كانی وه‌ك‌ودایك‌و كوڕ‌و كچ‌و خوشك‌و برای هتد... میرات له ماڵی مردووه‌كه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئافره‌ت به‌ش خوراو كراوه‌و وه‌ك شه‌رع دای ناوه میراتی پێ نادرێت، ئه‌مه‌ش به كۆمه‌ڵێك بیانووی جیا جیا، یاخود ناچاری ده‌كه‌ن هه‌ر باسی وه‌رگرتنی میرات نه‌كات، یانیش به‌چ رێگایێك ئافره‌ت كه‌متر وه‌ربگرێت ئه‌و رێگایه ده‌گرنه به‌ر، ئه‌مه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك زۆربه‌ی خێزانه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن‌و زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م له‌م نێوه‌نده‌شدا چینی ئافره‌تانن.
قسه‌كردنی ئێمه، له‌و راپۆرته‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م مافانه زه‌وت ده‌كه‌ن؟ بۆچی ته‌نها ئافره‌تان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن؟ ئه‌ی هۆكار چی یه؟ چی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه؟ به‌شدار بوانی ئه‌م راپۆرته باسی لێوه ده‌كه‌ن.
خوشكێك:
براكه‌م سته‌می لێكردم‌و میراتی پێنه‌دام تا مردن گه‌رده‌نی ئازاد ناكه‌م
جۆره‌کانى وازهێنان و پشت گوێ خستنى قورئان (هجر القرأن)
نوسینى : ابی عبدالرحمن عدلی الغزالی
وه‌رگێرانى: حکیم ابو بکر علی
پێشه‌وا (ابن القيم) – ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت – له کتێبی (الفوائد) دا باسى پێنج جۆر پشت گوێ خستنى قورئانمان بۆ ده‌کات ، داواکارین له خواى گه‌وره که ئێمه له‌وانه نه‌بین:
١- وازهێنان و پشت گوێ خستنى له بیستن و باوه‌ڕ پێ بوون و گوێ لێ گرتنى.
٢- وازهێنان و پشت گوێ خستنى له ئیش پێ کردنى و وه‌ستان له سه‌ر سنورى قه‌ده‌غه‌کراو(الحرام) و حه‌ڵاڵیه‌وه، با بیشیخوێنێنێته‌وه‌و باوه‌ڕیشی پێ بێت.
٣- وازهێنان و پشت گوێ خستنى له دادگه‌رى کردن بۆ لاى ئه‌و له وورد و درشتى ئایین ، و پێشى وابێت که نامانگه‌یه‌نێته دڵنیا بوون (اليقين) و به‌ڵگه‌کانى ڕووکه‌شین، و ناگه‌نه پله‌ى زانستى.
- « first
- ‹ previous
- …
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- 51
- 52
- 53
- 54
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















