سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
شه‌یتان ده‌ستبه‌ردارى شوێنکه‌تووانى ده‌بێت له ئاخیره‌تدا:
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
جا کاتێ که حوکم بڕایه‌وه به‌هه‌شتیان چوونه به‌هه‌شت و دۆزه‌خیانیش چوونه دۆزه‌خ, شه‌یتان به دۆزه‌خیه‌کانى وت: خودا به‌ڵێنى پێدان و ڕاستى له‌گه‌ڵ کردن و هێنایه‌دى, منیش به‌ڵێنم پێداان و درۆم له‌گه‌لچ کردن, من هیچ زۆرێکم نه‌بوو به‌سه‌رتانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده بوو با‌نگم کردن بۆ رێگاى چه‌وت و به گوێتان کردم.
وردبوونه‌وه له‌قۆناغه‌کانى هاتنه خواره‌وه‌ى قورئان….
بۆ تێگه‌یشتن ووردبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌قورئان ده‌بێت ئاگامان له‌قۆناغه‌کانى هاتنه خواره‌وه‌ى ئایه‌ته‌کان بێت , کام ئایه‌ت له‌مه‌سه‌له‌یه‌ک داپێشتر هاتووه‌و کامیان دواتر هاتووه, چونکه
خه‌م مه‌خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت هه‌بێ بژیت
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِنْدَنَا زُلْفَى إِلَّا مَنْ آَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آَمِنُونَ)سباْ /٣٧ واته: ماڵ و منداڵتان له ئێمه‌تان نزیک نا کاته‌وه, ته‌نها ئه‌و که‌سانه نه‌بێت باوه‌ڕیان هه‌بێ و کرده‌وه‌ى باش کاریان بێ تا ئه‌و که‌سانه پاداشتیان به دووئه‌وه‌نده‌ى که کاریان کردووه ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌وان له ناو ژووره‌کاندا دڵنیان. (ديل كارنطى)ده‌ڵێت: سه‌ر ژمێر دووپاتى کردۆته‌وه که دڵه‌ڕاوکێ کوشنده‌ى پله‌یه‌که له ئه‌مریکادا, له‌نێوان ئه‌و دوو جه‌نگه جیهانییه‌ى دوایى ته‌نها نزیکه‌ى سێیه‌کى ملیۆنێک سه‌ربازمان کوژراوه,
فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌کان ده‌رباره‌ى قورئان به‌ڵام لاواز‌و ناڕاستن : فه‌رمووده‌ى دووه‌م
نووسینى : أبو عبدالملک أحمد بن فتحی البکیرى
وه‌رگێڕانى : غریب قادر
(( إن الذي الذى ليس في جوفه شي‌ء من القرآ‌ن كالبيت الخرب)) قال الالبانى : ضعيف ، ضعيف الجامع للألبانى (1524)
واتا : هه‌رکه‌سێک
جیاوازی- قورئانى خوا و حه‌دیسى پێغه‌مبه‌ر
محمد ملا صالح شاره‌زوورى
ئاماده‌کردنى : هیرش تاهیر
ئه‌گه‌ر به چاوێکی ڕۆشه‌نبیری و ئه‌دیبی یه‌وه سه‌یری فه‌رمووده‌کانی محمد بکه‌ین له‌لایه‌کی تره‌وه ،سه‌یرێکی تری قورئان بکه‌ین له‌لایه‌کی تره‌وه زۆر به ئاشکرایی جیاوازی له نێوانیان ده‌رئه‌که‌وێت ... چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که فه‌رمووده‌کانی محمد زۆر قوڵ و پڕمانا و له‌داڕشتنێکی زۆر به‌پێزدا ئه‌بینرێت،به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک ناکه‌وته پله‌وپایه‌ی قورئان چ له ڕووی ڕه‌وانبێژی و چ له ڕووی مانای فراوانی و چ له‌هه‌موو ڕووه‌کی تری زانیاری و ئه‌ده‌بی یه‌وه ... هه‌موو ئه‌ده‌ب دۆستێک ئه‌زانێ که یه‌ک ئه‌دیب ناتوانێ دووجۆره نووسراوی هه‌بێت و هه‌ر نووسراوێ خاوه‌نی سروشتێکی تایبه‌تی بێت و جیا جیابن له یه‌کتری .
گه‌ڕان به‌دواى ته‌فسیرى (مأثور)دا که‌له‌حه‌زره‌ته‌وه(ص) یان له هاوه‌ڵان وشوێنکه‌وتووانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه..
م.عوسمان رشید
ئه‌وه‌ى بیه‌وێت له‌ئایه‌تێک وردبێته‌وه, ده‌بێت بگه‌ڕێت به‌دواى ته‌فسیرى حه‌زره‌ت(ص) بۆ ئه‌و ئایه‌ته‌وئه‌گه‌ر ڕاست بوو فه‌رمووده‌که به‌دڵنیایى یه‌وه وه‌ریده‌گرین, جائه‌گه‌ر حه‌زره‌ت(ص)ته‌فسیرى نه‌کردبوو ده‌کرێت بگه‌ڕێین به‌دواى ته‌فسیرى هاوه‌ڵان وپێشینانى خواناس دا ئه‌گه‌ر ڕاستى یان پێکابوو، وه‌به‌ڕاستى ڕیوایه‌ت کرابوو ئه‌و ده‌کرێت سوودى لێ وه‌ربگرین وئنجا بشگه‌ڕێین به‌دواى لایه‌نه‌کانى تر‌ى ته‌فسیره‌که‌دا ئه‌گه‌ر هه‌بێت
خه‌لآته‌کان بۆ گرۆى یه‌که‌مى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن
نویسنى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت: (لَّقَدْ رَ‌ضِيَ اللَّـهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَ‌ةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَڕ‌يبًا)الفتح/١٨ خودا رازى بوو له باوه‌ڕداران کاتێ په‌یمانیان به تۆدا له ژێر داره‌که‌دا, خودا ده‌زانێ چى له دڵیاندایه, خودا سه‌کینه و هێمنى باراند به سه‌ریاندا و خودا پاداشتیان ده‌داته‌وه به سه‌رکه‌وتنێکى ڕوون و ئاشکرا. به‌ڵێ ئه‌مه هه‌موو شتێکه که باوه‌ڕداران هه‌وڵ و ئامانجى بۆ ده‌ده‌ن پێى بگه‌ن به‌ڵێ ته‌نها خودایان ده‌وێ لێیان ڕ‌ازى بێ ئه‌ى چى له‌وه باشتر هه‌یه و به نرختر هه‌یه.
پێناسه‌ى ناوه‌کانى ڕۆژى دوایی له قورئانى پیرۆز ...به‌شى دووه‌م
نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
ئاماده‌کردنى : غریب قادر
٦- (الْقَاڕعَةُ ): واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى که به هێزى ده‌نگه گه‌وره‌که‌ى دڵه‌کان وه‌ک زه‌نگ و جه‌ڕه‌س دڵه‌کان له ناو سینه‌دا ده‌هه‌ژێنێت و ده‌خاته له‌رزه وه‌ک له سوڕه‌تى القارعه /١-٢-٣ [ الْقَاڕعَةُ (1)مَا الْقَاڕعَةُ (2)وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَاڕعَةُ (3) ] القارعه ١-٢-٣
واتا : ١ - ئه‌وکاته‌ى دڵه‌کان له ناو سینه‌دا ده‌هه‌ژێت به ڕوداوه‌کانى قیامه‌ت
٢- ئایا ئه‌م دڵ هه‌ژێنه‌ره چیه ؟
٣- چی زانیارى پێدایت سه‌باره‌ت به‌م ڕۆژه .التفسیر المیسر
٧- (يَوْمُ الْفَصْل) : واتا ڕۆژى جیاکردنه‌وه‌ى کرده‌وه‌ى چاک و خراپ هه‌روه‌ها بڕوادار له بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌روه‌ها زالم و زولم لێ کراوه‌کان وهه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستانى خودا‌و دوژمنانى خوا هه‌روه‌ها هه‌ق و ڕاستى له ناهه‌ق و بیر‌و باوه‌ڕى هیچ وبه‌تاڵ وه‌ک له سوره‌تى الصافات /٢١ [ هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ ] الصافات : ٢١
واتا : ئینجا به هه‌ڕه‌شه پێیان ده‌گوترێت ئه‌م ڕۆژى جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێى نه‌بوو ، به درۆتان ده‌زانى . ته‌فسیرى ئاسان .
٨-( يَوْمُ الدِّين): واتا ڕۆژى سزا‌و پاداشت له لایه‌ن خواى گه‌وره بۆ به‌نده‌کانى وه‌ک له سوره‌تى الصافات /٢٠ [ وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ ] الصافات : ٢٠
واتا: ئه‌وسا ده‌ڵێن :ئه‌ى هاوار، ئاخ وئۆف بۆ ئێمه ،ئه‌مه ئیتر ڕۆژى قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه .ته‌فسیری ئاسان
هه‌ندێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی بانگخواز....
کاتێک بانگخواز ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا بگۆرێت به‌ره‌و خێر‌و چاکه، ده‌بێت ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی تیا بێت:
١- دڵ و ده‌رونی ئاوه‌دان بێت به یادی خوا و به‌ناسینی .
٢- شاره‌زا بێت به به‌رنامه‌ی ئیسلام له گۆرانکاریدا، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی به چاکی جێ بگرێت و به‌رهه‌می هه‌بێت.
٣- ئارام گرتن زۆر پێویسته چونکه نه‌فامیی هه‌روا به ئاسانی ناگۆرێت.
ئه‌م ناودارانه بۆ خۆیان کوشت
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئان ده‌فه‌رموێت [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ] طه١٢٤. واته: هه‌رکه‌س پشت بکاته یادى من و به‌رنامه‌که‌م، ژیانێکى ته‌نگ و تاڵى ده‌بێت و له قیامه‌تیشدا به کوێرى حه‌شرى ده‌که‌ین..
گۆڤارى ( حياة ) ژماره ( 2 ) له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت: ژیانى ناوداران دنیایه‌کى پڕ سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌و، له به‌رچاوى جمهوریان به‌و په‌ڕى که‌شخه‌یى ده‌رده‌که‌ون که‌چاکترین مۆدێلى جلى ئه‌مریکى و ئه‌وروپى له به‌ریاندایه‌و، خاوه‌نى جوانترین و به‌رزترین مۆدێلى ئۆتۆمبێلن که کۆمپانیا گه‌وره‌کانى ئۆتۆمبێل به‌رهه‌میان هێنابآ و، له‌چاوپێکه‌وتنیشدا زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێویانه‌و واده‌رده‌خه‌ن که زۆر به‌خته‌وه‌رو دڵخۆش وئاسووده‌ن، که‌چى له ڕاستیشدا وانیه‌و ژیانى زۆربه‌ى ئه‌وانه به‌خۆکوشتن یان شێت بوون یان ته‌نهایى له‌خانه‌ى پیراندا کۆتاى پێدێت، که ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى نه‌بوونى بیروباوه‌ڕێکى ڕاسته‌وه‌یه له ژیاندا‌و، له ئه‌نجامى دوورییانه له‌خواوه.. نموونه‌ش بۆئه‌م حاڵه‌ته زۆره له‌وانه:
یه‌که‌م: ڕۆمان نووسى به‌ناوبانگى ئه‌مریکى ئه‌رنست همنگواى که‌به‌هۆى چیرۆکى به‌ناوبانگى ( الشيخ والبحر )ه‌وه خه‌لآتى نۆبڵى وه‌رگرت له‌ئه‌ده‌ب دا، له‌کۆتایى ژیانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناوبانگه‌ى هه‌یبوو، هه‌ستى به‌ته‌نهایى ده‌کردو نه‌خۆشیش سه‌رى هه‌ڵدابوو لێى، بۆیه بڕیاریدا کۆتایى به‌ژیانى خۆى بێنآو، تفه‌نگه کۆنێکى هه‌بوو له‌ماڵه‌وه خۆى پآکوشت له‌ساڵى ١٩٦١ ز دا.
دووه‌م: دایل کارینجى خاوه‌نى په‌ڕاوى ( دع القلق وأبدأ الحياة ) و ( كيف تكسب الأصد قاء وتؤثر في الناس ) ه و زۆر بنه‌ماى جوانى بۆمامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وت داناوه تامرۆڤ له دڵه‌ڕاوکآ ڕزگارى بێت وبزانێت چۆن له ژیاندا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دا دڵه‌ڕاوکى زاڵبوو به‌سه‌ر ژیانیاو ئه‌میش به‌رگه‌ى ژیانى نه‌گرت و ڕۆژگارى خۆى کۆتایى پێهێنا.
ئايا محمد مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵات بوو..؟
نوسینى:محمد مه‌لا صالح شاره‌زوورى
ئاماده‌کرنى : هیرش تاهیر
باژیری پێ شه‌ڵ بکه‌ین و بڵێین،ئه‌گه‌ر محمد خۆی نووسه‌رو دانه‌ری قورئان بووبێت ، ئه‌بێت مه‌به‌ستی چی بووبێت که ووتویه‌تی:-
ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوداوه بۆدێت..؟
مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی دارایی سامان بوو...؟
ئه‌ی مه‌به‌ستی دابین کردنی ئافره‌ت بوو..؟
ئه‌ی مه‌به‌ستی سه‌رۆکایه‌تی و پاشایه‌تی بوو..؟ بابزانین...
کاتێک محمد بانگه‌وازی کرد له‌ناو قوره‌یشدا ووتی:- من نێردراوی خوام بۆ لای ئێوه تاکوو خوا به تاک و ته‌نیا بپه‌رستن و بت مه‌په‌رستن ئایا قوره‌یشی یه‌کان چۆن پێش وازیان لی کرد..؟
ووتیان:-فه‌رت هێنا ..به‌خوا شتێکی باشت بۆ هێناوین...؟
دیاره...نه‌ء...به‌ڵکو به پیاوترین شێوه له گه‌ڵی هه‌ڵسان؟؟؟ به‌ناپه‌سندی ترین شێوه‌و کرده‌وه له‌گه‌لی نه‌جوڵانه‌وه؟؟؟...
ئایا له کاتی نوێژ کردنیدا له -کعبة- سیخوڕ‌و پیسایی ناو وورگی ئاژه‌ڵیان نه‌خسته سه‌ر سه‌ری..!؟
ئایا به‌هه‌زاران فڕوفێڵیان به‌کار نه‌هێنا بۆ کوشتنی ؟
ئه‌گه‌ر داواى پاڕانه‌وه‌ت کرد له خودا بکه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌زه‌یى خودا نزیکه, خودا ده‌نگمان ده‌بیستێ به هانامانه‌وه دێت که‌م و کورتییه‌کان له ئێمه‌وه‌یه ئێمه پێویستییه‌کى زۆرمان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى به ئیلحاحه‌وه بپاڕێینه‌وه ماندوو و هیلاک نه‌بین, هیچ که‌س له ئێمه نه‌ڵێت: پاڕامه‌وه و دوعام کرد و خودا لێى وه‌ر نه‌گرتم. به‌ڵکو نێوچاوانى خۆمان بخه‌ینه خۆڵ هاوار بکه‌ین, خۆمان په‌یوه‌ست بکه‌ین به (يا ذا الجلال والاكرام) واته‌ى: خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و ڕێزلێنان. دووباره بکه‌ینه‌وه و به‌و وته‌یه پاڕانه‌وه‌که‌مان ده‌ست پێ بکه‌ین, به ناوه جوانه‌کانى خودا و سیفه‌ته ته‌واوه‌کانى خودا,
نه‌خوێنده‌واری محمد (ص)
نووسینى: محمد ملا صالح شاره‌زووری
ئاماده‌کردنى : غریب قادر
دیاره که دانانی به‌رنامه‌یه‌کی ژیانی وه‌کو قورئان به مرۆڤێکی ئاسایی دانانرێت ....وه‌بگره به به که‌لکترین پڕۆفیسۆریش دانانرێت ، جائه‌گه‌ر ئێمه بڵێین-محمد-نه‌خوێنده‌واره دیاره جێگای گومان نابێت که قورئان باڵا ده‌ست تره له محمد و له هه‌موو ئاده‌میزادێکی سه‌ده‌ی محمد ، چونکه ژیری وه‌رناگرێت که کارێک به پڕۆفیسۆرێکی ئه‌مڕۆی ئێمه نه‌کرێت ، نه‌خوێنده‌وارێکی ١٤٠٠ ساڵ له مه‌وبه‌ر ژیاوی نه‌زانترین گه‌لی ئه‌وکاته بیکات .
کاتێک قورئان باسی ئه‌و جوله‌کانه‌و گاوڕانه ده‌کات له‌کاتی محمد موسڵمان بوون ، ئه‌ڵێ :-
(الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ [الأعراف : 157])
فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌کان ده‌رباره‌ى قورئان به‌ڵام لاواز‌و ناڕاستن : فه‌رمووده‌ى یه‌که‌م
نووسینى : أبو عبدالملک أحمد بن فتحی البکیرى
وه‌رگێڕانى : غریب قادر
(( أعربو القرآ‌ن ، فإن من قرأ القرآ‌ن، فأعربه ، فله بكل حرف عشر حسنات ، وكفارة عشر سيئات ، ورفع عشر درجات)) ( قال الهيثمى : فيه نهشل وهو متروك مجمع الزوائد (7/166) وقال الألبانى : موضوع السلسله الضعیفه (2348) )
واتاى فه‌رمووده‌که:
دڵنیایى
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز ده‌یه‌وێت بڕوادار به‌ره‌و دڵنیایى و یه‌قین به‌رێت ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌په‌روه‌ردگار به‌رده‌وام ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان پیشانى مرۆڤ ئه‌دات له نه‌فسى خۆیان و له بوونه‌وه‌ردا و به‌رده‌وامیش هانى مرۆڤ ده‌دات که بیر بکاته‌وه‌و بیرکردنه‌وه‌ش عیباده‌ته ، که ئایه‌تى (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ) (آل عمران:191) هات بۆ حه‌زره‌ت(ص)، زۆرگریاو سێجارفه‌رمووى:وه‌یل بۆکه‌سێک که‌بیخوێنێته‌وه‌وبیرنه‌کاته‌وه .. دیاره یه‌قین و دڵنیایش چه‌ند جۆرێکه‌و چه‌ند پله‌یه‌که..
جۆره‌کانى دڵنیایى:
یه‌که‌م : (علم اليقين) ، واته: زانینێک که لێى دڵنیا بیتو له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌واوى راسته‌وه وه‌رتگرتبآ.
دووه‌م: (عين اليقين) ، واته: راستیه‌ک که به‌چاوى خۆت بیبینى.
له‌باره‌ى ئه‌م دوو جۆره‌وه قورئانى پیرۆز ده‌فه‌رموێت (كلا لو تعلمون علم اليقين، لترون الجحيم، ثم لترونها عين اليقين ) التکاپر، واته: نه‌خێر ئه‌گه‌ر زانینێکى ته‌واوو یه‌قینتان هه‌بوایه، هه‌رگیز دنیا‌و زیاد کردنى ماڵى دنیا ئاوه‌ها سه‌رقاڵى نه‌ده‌کردن، بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن، بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن به‌چاوى خۆتان.
یه‌کێک له پیاوچاکان ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادرودى خواى له‌سه‌ربێت له میعراجدا بینیویه‌تى زیاتر متمانه‌و بڕوام پێیه‌تى له‌وه‌ى که خۆم بمبینیایه، چونکه ئه‌و خوا له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (مازاغ البصر وما طغى)، من بوومایه ره‌نگه چاوم بگێڕایه به‌ملاو به‌ولادا، یان چاوم ره‌شکه‌و پێشکه‌ى بکردایه‌و چاک دیمه‌نه‌کانم وه‌ک خۆیان نه‌بینیایه !؟.
- « first
- ‹ previous
- …
- 44
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- 51
- 52
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















