سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مه‌جۆر
خودا ده‌فه‌رموێت: ئایا ناروانن بۆ حوشتر چۆن دروست کراوه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
واته: ئایا بۆ ناڕواننه حوشتر که چۆن خوداى گه‌وره دروستى کردووه؟ ئه‌نشتاین ده‌ڵێ: هه‌رکه‌سێ بڕوانێته جوانیى ئه‌م گه‌ردوونه ده‌زانێ ئه‌و که‌سه‌ى که دروستى کردووه زۆر دانا و کاربه‌جێه و مه‌به‌ستى یارى پێ ناکات له دروستکردنى ئه‌م بونه‌وه‌ره‌دا. خودا ده‌فه‌رموێت: (الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنسَانِ مِن طِي)السجده/٧ واته: ئه‌و که‌سه‌ى که به جوانترین شێوه دروستکراوه‌کانى درووست کردووه.
گرنگى خوێندنه‌وه
م.حه‌یده‌ر محمد
١- خه‌زێنه‌یه‌کى گه‌وره‌ى زانیارى له مێشکى مرۆڤ کۆده‌بێته‌وه و ده‌توانرێت بکرێته ده‌ربڕینى جوان و قسه‌ى به‌سود بۆ خه‌ڵک.
٢-خۆ رزگار کردن له نه‌فامى و نه‌زانى.
١- گه‌شه پێدانى بیر و هۆشى و چالاک کردنى.
٢- ئاسوده‌یى و هێمنى و ئارامى ده‌روونى به مرۆڤ ده‌به‌خشێ.
٣- تێگه‌یشتنێکى جوان و ورد بۆ ماناى ژیان دروست ده‌کات .
٤- خۆراکێکه بۆ ژیر و عه‌قلى مرۆڤ.
قورئان بكه هاوڕێ ی خۆت...
باوكى عبدالله - على خان الكردي
الحمد لله رب العالمين, والصلاة والسلام على خير خلقه محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. وبعد..
قورئان ووته‌و كه‌لامى خواى په‌روه‌ردگاره, وه‌كه‌لامى خواى په‌روه‌رودگار مه‌زنترین ووته‌یه, وه‌مه‌زنى قورئان له‌مه‌زنى خواى به‌رزو بڵنده‌وه‌یه, قورئان شیفایه; شیفایه بۆ نێو دڵه‌كان وه‌كو په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُوڕ} يونس((٥٧))واته: ئه‌ى خه‌ڵكینه به‌ڕاستى ئێوه ئامۆژگارىیه‌كى گه‌وره‌و گران و گرنگتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه (كه قورئانه) شیفاو چاره‌سه‌ریشه بۆ دڵ و ده‌روونه‌كان.
هه‌روه‌ها خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا} الإسرا‌ء((٨٢))
واته: ئێمه له‌قورئان ئایه‌ت و سوره‌تانێك داده‌به‌زێنین كه‌ئه‌بێته شیفاو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بۆ ئیمانداران.
جا قورئانێك ووته‌ى خواى به‌رزو بڵند, دانا‌و زانا, خواى میهره‌بان ــجل شأنهـ له‌سه‌رووى حه‌وت چینى ئاسمانه‌كانه‌وه دایبه‌زاندبێت بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى, وه‌شیفا بێت بۆ دڵه‌كان, وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بێت بۆ ئیمانداران, وه ده‌ستورى خواى گه‌وره بێت بۆ مرۆڤ; به‌ڕاستى جێى خۆیه‌تى و مافى خۆیه‌تى به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت ئه‌م قورئانه بین و وه به‌ئایه‌ته پرشنگداره‌كانى ژیانمان دره‌وشاوه‌ترو گه‌شاوه‌تر بكه‌ین.. وه‌سوێند بێت به‌خوا هه‌ركه‌س به‌قورئان دڵخۆش نه‌بێت, یان له‌قورئان تۆراو بێت, ئه‌وا له‌ته‌سكى ژیان و كوله مه‌رگىدا ده‌ژێت خوا په‌نا بدات.
فه‌زڵ و پاداشتى قورئان خوێندن
ئه‌ده‌ب و ئاکارى موسڵمان: به‌شى یه‌که‌م
هاوڕێ محمد ئه‌مین
١- ڕاسگۆیه و هه‌وڵى ڕاسگۆیی ده‌دات .
٢- ڕقى له درۆیه و خۆى لێ ده‌پارێزێت.
٣- زمانى ده‌پارێزێت و له خۆیه‌وه قسه فڕێ نادات .
٤- نه‌رم و نیانه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌و خه‌ڵکى و هه‌موو موسڵماناندا.
٥- زمان لوس و ماستاوچى نییه .
(30) له به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد (ص) به‌شى یکه‌م
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌و هه‌واڵانه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص)داویه‌تى بۆ ئه‌وشتانه‌ى که ڕوویان داوه ، یان له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵگه‌ى ئاشکراو دیارن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى حه‌زره‌ت (ص)، چونکه ئه‌وشتانه که‌س ناتوانێ په‌ى پێبه‌رێت مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێک که‌خوا به‌وه‌حى ئاگادارى ده‌کات ...
ئه‌وشتانه جۆرێکن له‌غه‌یب و نهێنى و خواش که‌عالیمى غه‌یبه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار ده‌کات و، ئه‌ویش کاتێ به‌بڕواداران ده‌ڵێت و دێنه دى ده‌بنه مایه‌ى دڵدامه‌زراوى و یه‌قینى زیاتر ...
خواى گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت :[عالمُ الغيب فلايُظْهرُ على غيبه أحداً ، إلامن إرتضى من رسول ...](الجن:27)
واته: خواوه‌ند زاناى نهێنى و شاراوه‌کانه ، که‌سیش له‌نهێنى و شاراوه‌کانى ئاگادار ناکات ، مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێک خوا خۆى ڕ‌ازى بێت به‌وه‌ى هه‌ندێ نهێنى بزانێت ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :[والنَّجمِ إذا هوى ، ماضلَّ صاحبُكُمْ وما غَوَى ، ومايَنْطِقًُ عن الهوى ، إنْ هو إلا وَحْيُ يوحى](النجم : 4)واته : سوێند به ئه‌ستێره کاتێک ئاواده‌بێت و له‌شوێنى خۆى ده‌ترازێت ، هاوه‌ڵ و هاوڕێى ئێوه محمد(ص)گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه ، له ڕێگه‌ى ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه ، قسه‌و گوفتارى له ئاره‌زووبازى و هه‌واوهه‌وه‌سه‌وه نیه ، ئه‌وه‌ى که ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حى خواییه ...
هه‌ندێ له‌وهه‌والآنه‌ى که‌پێغه‌مبه‌ر (ص) داونى و هاتوونه‌ته دى :
یه‌که‌م/ هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌تیاچوونى سه‌رانى قوڕه‌یش :
له‌پێش ئه‌وه‌دا که‌جه‌نگى به‌در ده‌ست پێ‌بکات ، حه‌زره‌ت(ص)هاوه‌لآنى ڕێکخست بۆ جه‌نگه‌که‌و ڕێنمایی کردن ، ئنجا مژده‌ى تیاچوون و کوژرانى سه‌رانى قوڕه‌یشى دانێ و فه‌رمووى :
خودامان به‌سه و باشترین پاڵپشته
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
واته: (حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ)ال عمران/١٧٣ ئه‌م وته‌یه پێغه‌مبه‌ر (ابراهيم) سه‌لامى خوداى لێ بێ فه‌رموى, کاتێ فڕى درایه ناو مه‌نجه‌نیقى ئاگرینه‌وه, ئه‌و ئاگره بۆى بووه جێگه‌یه‌کى فێنک وخۆش. به‌هه‌مان شێوه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى, کاتێ له جه‌نکى به‌دردا بوون خودا سه‌رى خستن. کاتێ (ابراهيم) خرایه ناو ئاگره‌که جبریل هاته لاى, وتى: پێویستیت به چى هه‌یه؟ ئه‌ویش فه‌رمووى پێویستم به تۆ نیه به‌لآم له خواى گه‌وره داوام هه‌یه.
خه‌مدار مه‌به...خودا به ده‌نگ لێقه‌ومانه‌وه دێت
نوسینى/د.عائچ القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵ په‌یداکه‌ریش بێت بۆ خودا, ئه‌ى چۆن... به‌ده‌نگ موسڵمانانى باوه‌ڕداره‌وه نایه‌ت. نزیک بوو (ماهاتما غاندى),گه‌وره پیاوى هیندى بڕووخێ, ئه‌گه‌ر ئیلهامى له هێز وه‌ر نه‌گرتایه که نوێژ پێى ده‌به‌خشى, ئه‌مه چۆن بزانم؟
چونکه (غاندى)خۆى ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نوێژم نه‌کردبان, زۆر له‌مێژه شێت ده‌بووم. ئه‌مه و غاندى موسڵمان نییه, به‌ڵکو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست نه‌بوو به‌لآم له‌سه‌ر بۆ چونێک بوو, خودا ده‌فه‌رموێت: (فَإِذَا رَ‌كِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَڕّ إِذَا هُمْ يُشْڕ‌كُونَ)العنکبوت/٦٥ واته: ئه‌گه‌ر ئه‌وان سوارى گشتى بوونایه ده‌پاڕانه‌وه له‌خودا به‌تایبه‌تى,
په‌رۆش مه‌به و خه‌م فڕێده
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر حه‌وانه‌وه‌ى زیاد له سنور بێت بێئاگاییه, چۆڵى و به‌تاڵى کوشنده‌یه‌تى بێئیش و کار‌و بێکاسبى بێهوده‌یه بۆى, زۆربه‌ى ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى خه‌مدار و خه‌فه‌تبارن و ژیانیان لێ تاڵ بووه بێ ئیش و کاره‌کانن و خاوه‌ن چۆڵى یه‌کانن, هه‌موو پاگه‌نده و درۆ و ده‌له‌سه و دڵه‌کورپه سه‌رمایه‌ى موفلیسه‌کانن, له هه‌موو کارێکى به‌جێ و به‌به‌روبووم. ببزوه و کاربکه, زۆر ببینه و بخوێنه‌وه, قورئان بخوێنه و یادى خودا بکه, یه‌ک چرکه له کاتى خۆت به فیڕۆ مه‌ده, رۆژێکى چۆڵى و بێ کارى ڕێگه‌ى چوونه ناوه‌وه‌ى تۆیه بۆ خه‌مه‌کان و دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵى, ده‌بێته گۆڕه‌پانى گه‌مه‌کان و یاریگاى شه‌یتان.
مانای (ایاك نعبد.....) الفاتحه 5
نووسینی /محمد فتح الله گوله‌ن
وه‌رگیرانی /حبیب محمد سعید
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ، له هه‌موو ته‌فسیره‌كانیشدا هاتووه ، كورته‌ی ناوه‌رۆكی نوكته‌كه لێره‌دا كه( مفول به ) پیش خراوه به‌م جۆره‌یه: خوایه ئێمه ته‌نها بریار له‌سه‌ر خوایه‌تی تۆ ئه‌ئه‌ده‌ین و له غه‌یری تۆیش مل كه‌چی بۆ كه‌س ناكه‌ین و ، ته‌نها له‌لای تۆش ئاسووده‌یی و حه‌سانه‌وه‌و دڵ دانه‌ومان ده‌ست گیر ده‌بێ .
خاله‌كه‌ی تریش كه شایانه لێره‌دا تۆمار بكریت ئه‌مه‌یه كه له بری به‌كار هێنانی كرداری(( عبد)) ی رابردوو ، شێوه‌ی رانه‌بردووی هه‌مان كرداركه (( نعبد)) وه هاتووه . چونكه شێوه‌ی رابردوو چه‌ند مانایه‌ك ئه‌گرێته‌وه وه‌ك: خوا په‌رستیمان كرد ... نوێژمان به جێ هێنا ... وه‌هاو وه‌هامان كرد ... واته هه‌ندێ مانای غروری تێدایه كه له‌گه‌ڵ رۆحی خوا په‌رستی و به‌ندایه‌تی دا ناگونجێن.
پڕۆژه‌ى دروستکردنى کۆشکیک له به‌هه‌شت.
.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به‌وه ده‌ست پێده‌کات که هیمه‌تت به‌رز بکه‌ى و بڕیارێک بده‌ى به‌وه‌ى پارێزگارى له ئه‌نجامدانى (12) رکات نوێژ بکه‌ى هه‌موو ڕۆژێک و ده‌ستى پێوه‌بگرى تا ئه‌وکاته‌ى ده‌گه‌رێێته‌وه به‌رده‌م خواى گه‌وره و له‌وێ پڕۆژه‌که‌ت به خواى خۆت نیشان بده‌ى که ئاگاداره به هه‌موو شتێک ، ئینجا ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌که‌شت که‌م وکوڕى هه‌بێت بێگومان تۆ بردۆته لاى که‌سێک که که‌م و کورى به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕووى تێناکات بۆیه گه‌شبین به به‌وه‌ى به ته‌واوى لێت وه‌رده‌گرێت ، به‌ڵام له‌بیرمه‌که له ئێستاوه ده‌ست پێ بکه ئه‌گه‌ر ئیستاش ده‌رفه‌ت نیه له نزیکترین ده‌رفه‌ت ده‌ست پێ بکه ، چونکه شه‌یتان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌زاره‌ها کۆسپ و هه‌نجه‌ت و حوجه‌تت بۆ دروست ده‌کات ، ئه‌وه‌ش له بیرمه‌که نه‌خشه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌و کۆشکه لاى پێغه‌مبه‌ره (د.خ) ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌ست پێ بکه‌ى با پێکه‌وه بچینه خزمه‌ت ئه‌م فه‌رمووده‌ى باسى دروستکردنى ئه‌م کۆشکه ده‌کات ، ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌که‌یه : ( ما من عبد مسلم يصلي لله كل يوم اثنتي عشرة ركعة تطوعاً غير الفريضة الا بنى الله له بيتاً في الجنة) رواه مسلم
واتا : هیچ به‌نده‌یه‌کى موسڵمان نییه که‌وا هه‌موو ڕۆژێک دوازده رکات نوێژى سوننه‌ت بکات
چ ئایه‌تێک گه‌وره‌ترین ئایه‌ته له قورئانى پیرۆز
ئامادةكردنى : حميد مصطفى خضر
عن ابى کعب (ر.ع) عن النبی (ص) قال : ( يا أبا المنذر أتدري أي أية من كتاب اللهِ معك أعظم ، قلت الله ورسوله اعلم ، قال : يا أبا المنذر أتدري أي أية من كتاب اللهِ معك أعظم ؟ قلت (اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ) ، قال : والله لیهنک العلم أبا المنذر) رواه مسلم وابو داود.
واتا : پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموى ئه‌ى باوکى مونزیر ده‌زانى چ ئایه‌تێک گه‌وره‌ترین ئایه‌ته له‌و قورئانه‌ى له لاته ؟ منیش وتم : خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌زانن
له که‌سێک خۆش به
وه‌رگێرانى/فریاد بارزانى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
لێ‌خۆش بوون و لێبوردن حاڵه‌تێکه بڕوا به‌خۆ بوون به‌رزده‌کاته‌وه. به پێچه‌وانه‌ش, بروا به خۆبوون داده‌به‌زێنێ, لێبوردن هۆکارێکى زۆر به‌هێزه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى هه‌ستى بڕوا به‌خۆبوون کاتێ که یه‌که‌مجار به خه‌ڵکێک پێشنیار ده‌که‌م له‌و که‌سانه ببورن و لێیان خۆش بن که ناخۆشیه‌ک له نێوانیاندا هه‌یه ئه‌وان ده‌ڵێن له‌پاش ئه‌و هه‌مووه‌ى له‌گه‌ڵیدا کردم بۆ ده‌بێ لێى خۆش بم. لێبوردن به‌و مه‌عنایه نیه وا بیربکه‌ینه‌وه خه‌ڵکانێک هه‌رچى بیانه‌وێ به‌سه‌رمان بێنن و ئێمه لێیان ببورین. ئه‌گه‌ر من نه‌توانم له‌تۆ خۆش بم, شێوه بیرکردنه‌وه توڕه‌که‌ى من که له‌گه‌ڵ تۆدا په‌یوه‌ندى هه‌یه هه‌ر وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه.
هۆکاره‌کانى فراوانیى سینه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زاناى به ناوبانک (ابن القيم) چه‌ند هۆکارێک باس ده‌کات که ده‌بنه هۆى فراوانیى سینه, گرنگترینیان, پێگه‌ى خودا په‌رستیه به‌پێ ى ته‌وحیدى خودایى له‌دڵدا... گه‌وره‌ترین هۆکارى سینه فراوانیه. هه‌تا واى لێ دێ فراوانتر ده‌بێ له‌م دونیایه و چێشتێ تێیدا بێ. به‌ڕاستى ژیان بۆ هاوه‌ڵپه‌یداکه‌ر نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا, خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ أَعْرَ‌ضَ عَن ذِكْڕ‌ي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُ‌هُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ)طة/١٢٤ واته: هه‌ر که‌سێ پشت له یادى و به‌رنامه‌ى من بکات, ژیانى ئاسته‌نگ و کوێره‌وه‌رى ده‌باته سه‌ر, له رۆژى قیامه‌تیش به کوێرى حه‌شر ده‌کرێ. خودا ده‌فه‌رموێت: (فَمَن يُڕ‌دِ اللَّـهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَ‌حْ صَدْرَ‌هُ لِلْإِسْلَامِ)الا‌نعام/١٢٥ واته: ئه‌وه‌ى خوداى گه‌وره دڵ و سینه‌ى فراوان بکات بۆ وه‌رگرتنى ئیسلام ئه‌و که‌سه له سه‌ر ڕووناکى خوداى خۆى ده‌بێ, خوداى گه‌وره په‌یمانى داوه به دوژمنانى, که ئیسلام وه‌رناگرن به دڵ توندى و ترس و بیم و دڵراوکێ و دوودڵى و له‌رزۆکى له ژیانیاندا.
پانزه بنه‌ماى گرنگ بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قوتابى
نووسینى : م. حیدر محمد
١- هانى قوتابیه‌که‌ت بده کاتێک کارێکى چاک ئه‌نجام ده‌دات، رێگاى زیاترى بۆ رۆشن بکه‌وه.
٢- رێزى قوتابیه‌که‌ت بگره، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت رێزى تۆ بگرێت.
٣- به گفتوگۆ و قسه له‌گه‌ڵ کردن قوتابى فێربکه، کاتێک پێویستیه‌کى هه‌بوو داوا له تۆ بکات، تۆش بۆى جێ به‌جێ بکه.
٤- هاوار به‌سه‌ر قوتابى دا مه‌که و به‌سه‌ریدا هه‌ڵمه‌شاخه.
٥- به شتێک قوتابى مه‌ترسێنه که ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردا نیه و نا‌توانیت جێ به‌جێ ى بکه‌یت.
٦- هه‌میشه کارى ئاسان و رێگاى ئاسان و پرسیارى ئاسان ئاراسته‌ى قوتابیه‌که‌ت بکه، خۆت له شتى ئاڵۆز و گران به دوور بگره.
ساده به‌ڵام گرنگ
وه‌رگێڕانى : عادل شاسوارى
* شه‌و کتێبێکه که ده‌بێت له تاریکى بیخوێنیته‌وه.
* مه‌ل . هه‌ڵفرین له گه‌ڵ خۆی ناباته ناو گۆڕ.
* قه‌فه‌سێ که به خۆت دروستى ده‌که‌ى هه‌ر به‌خۆت ده‌شکێ.
* ئازادییه‌ک بتده‌نێ ، ده‌توانن لیشت بستێننه‌وه.
* ڕ‌ازى دڵ چۆن بڵێم ، که زمان نا مه‌حره‌مه .
- « first
- ‹ previous
- …
- 48
- 49
- 50
- 51
- 52
- 53
- 54
- 55
- 56
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















