سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژوو
چۆن سودێکی زیاتر له ره‌مه‌زان وه‌ربگرین؟
له‌تیف جه‌لال حسین
به‌ده‌ر له‌وه‌ى که ئێمه باوه‌ڕدارین و له‌لایه‌ن خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌ره‌وه هاتووینه‌ته سه‌ر زه‌وی و ده‌زانین هه‌ر فه‌رمانێک له‌لایه‌ن ئه‌و به‌دیهێنه‌ره، زانا و کار دروسته‌وه دابه‌زێته سه‌ر به‌نده‌کانى پڕه له به‌رژه‌وه‌ندی و خێر‌و چاکه به به‌نده‌کانى، به‌لآم هه‌ندێک له به‌نده‌کانى زووتر په‌یى به‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌به‌ن و به گه‌رموگوڕی پێشوازی له ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانى به‌دێهنه‌ریان ده‌که‌ن، مه‌خابن هه‌ندێکی که‌یان دره‌نگ بێده‌نگ و زۆرجاریش مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن له ئه‌نجامدانى دا، له‌راستى دا ئه‌م به‌شه‌ى دووه‌م جێگه‌ى به‌زه‌یین، چونکه به‌ده‌ستى خۆیان خۆیان بێبه‌ش ده‌که‌ن له‌و خه‌لآته خواییه، بۆیه پێویسته به‌شی یه‌که‌م هه‌رگیز ماندوونه‌بن له ئامۆژگاری خێرودانایی به‌کارهێنان له‌گه‌ڵ به‌شی دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ى.
١-وه‌کو ئه‌نجامدانى ئه‌رکی سه‌رشان و ئاماده‌بوون بۆ وه‌لآم دانه‌وه‌ى پرسیاره‌کانى رۆژی دوایی له به‌رده‌م خواى بالآ ده‌ست، هه‌ڵبه‌ته که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ (بلغوا عني ولو اية) واته
که‌له‌مچه‌کردنی شه‌یتان له مانگی ره‌مه‌زان
دڵپاک عومه‌ر رێشاوی
هه‌موومان ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،، گوێ لێبووه که ده‌فه‌رموێ: (إذا جا‌ء مقام رمضان فتحت أبواب الجنة، وغلقت أبواب النار، وصفدت الشياطين) متفق علیه. واته: که ره‌مه‌زان دێت ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه، ده‌رگاکانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و، شه‌یتانه‌کان ده‌به‌سرێنه‌وه. ده‌کرێ بڵێین: ئه‌ی بۆ مرۆڤه‌کان درۆ ده‌که‌ن وغه‌ش وغه‌در ده‌که‌ن، تاغوته‌کا‌ن هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خراپه‌کانیان، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانه‌کان ببه‌سترێن و نه‌توانن مرۆڤه‌کان له خشته‌به‌رن، بۆچی ئه‌م هه‌موو تاوان و گوناحانه ده‌بینین له‌م مانگه پیرۆزه‌ش؟!
مێژووی ته‌قاندنی تۆپی ره‌مه‌زان
زانیار محه‌مه‌د
مێژوو پێمان ده‌ڵێ له‌کاتی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،، موسڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زان نان و ئاویان ده‌خوارد و ده‌خوارده‌وه، له‌کاتی ڕۆژئاوابوون تا کاتی نووستن. کاتێک بانگ ده‌درا، بیلال له‌و بوارده به‌ناوبانگ بوو، به‌لآم به‌درێژایی مێژووی ئیسلام و فراوانبوونی بازنه‌ی ئیسلام له‌پاڵ بانگداندا موسڵمانه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا ئامراز و هۆکاری تر به‌کاربینن، بۆ ئه‌وه‌ی کاتی ڕۆژو شکاندن دیاری بکه‌ن، بۆیه موسڵمان تۆپی ڕه‌مه‌زانیان داهێنا.
قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر یه‌که‌م شاره تۆپی ڕه‌مه‌زانی لێ ته‌قێنرا. له‌کاتی خۆرئاوبوون ڕه‌مه‌زانی (٨٦٥) ک، سوڵتان مه‌ملوکی ویستی
ره‌مه‌زان و وێستگه‌کانی وزه‌ی ته‌قوا ... ره‌مه‌زان و ده‌نگی بێده‌نگی
نه‌به‌ز هه‌ورامی
داگیرسان بۆ شوکرکردن:
شوکرکردن ده‌بێ له هه‌موو ساتێکی به‌ڕۆژووبووندا ئاماده‌ی هه‌بێت، شوکری نیعمه‌تی ئیمان، شوکری به هیدایه‌تبوونی قورئان له مانگی ره‌مه‌زاندا، شوکری تێکه‌ڵبوون به کاروانی رۆژووه‌وانان، شوکر له‌سه‌ر ته‌یسیر له فه‌رزکردندا و، له‌سه‌ر ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تی خوداوه‌ند به گشتی..
که‌مخه‌وی و برسێتی و تینوێتی و هه‌موو جۆره خۆگرتنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش، هه‌ر خۆیان شوکری نیعمه‌ت بیر ده‌خه‌نه‌وه.
شوکرکردن له‌گه‌ڵ خۆشی و چێژی کاتی به‌ربانگکردنه‌وه، به‌ربانگکرنه‌وه دیوی ده‌ره‌وه‌ی رۆژووشکاندنه، له‌ودیویشه‌وه ده‌بێ رۆح و دڵ به شوکرکردن، شه‌حه‌ناتی دی بخه‌نه سه‌ر وزه‌ی ئیمان و ته‌قوا.
( لعلكم تشكرون)یش که چۆته سه‌ر ئایه‌ته‌کانی باسی ره‌مه‌زان، ئومێدێکی دیکه‌یه که ده‌بێ له رۆژوودا به‌دیبێت.
نوقمبوون به به‌رده‌وامی له‌نێو نیعمه‌تی دونیاییدا،
له‌پێناو هۆشیارى موسوڵماناندا....جیاوازى (مطلع) لاى زانایان
مامۆستا مه‌لا که‌مال ئه‌مین گوڵپى
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌م دنیایه به جیاوازیه‌کانیه‌وه جوانه، ژیان خۆى له‌خۆیدا واته: جیاوازى، چونکه که‌سێ به ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌ژى، که‌سێکیش به هه‌ژارى، هه‌ردووکیشیان هه‌ر ده‌ژین و له ژیاندان درێژه به حه‌یاتى خۆیان ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه بگوترێ کاتێ ژیان ماناى جیاوازى وه‌رده‌گرێ که ئه‌کته‌ره‌کانى ناو ژیان دابه‌ش بکه‌ین، ده‌ى ئه‌م دابه‌شکردنه به‌لاى هه‌ژارى و ده‌وڵه‌مه‌ندى، یان دڵخۆش و خه‌فه‌تبار، باش یان خراپ... هه‌ر ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا واته ژیان و ژیانیش له‌مه زیاتر نییه.
هه‌ندێ جیاوازى مایه‌ى ئیفتیخاره بۆ مرۆڤایه‌تى،
فه‌یسبوک، هاوڕێ یه‌کی باش بۆ ره‌مه‌زان، بزانه‌چه‌ندو چۆن به‌کاری ده‌هێنیت
رۆشنا ساڵح
له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا به‌کارهێنانی فه‌یسبوک بۆته باو له‌ناو خه‌ڵکدا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌لای گه‌نجان، بێگومان سود و زیانی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و به‌کارهێنه‌ره, ئایا تاچه‌ند به‌کاربه‌ری سایتی کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یسبوک به‌ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌کاری ده‌هێنێت؟ئایا ئه‌و که‌سه‌ی فه‌یسبوک به‌کارده‌هێنیت چ ئامانجیکی هه‌یه له‌به‌کارهێنانی؟ته‌نها بۆ چاولێکه‌رییه؟یان بۆ کات به‌سه‌ربردن؟یان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و له‌هه‌مان کاتدا بلآوکردنه‌وه‌ی زانیاری و بابه‌تی به‌سوده؟ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێت بێگومان سود به‌خشه‌و به‌کارهێنانی گونجاوه, به‌لآم
رۆژووگرتن نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات ؟
شۆڕش کۆیى / هه‌ولێر
بێگومان رۆژووگرتن یه‌کێکه له پایه‌کانى باوه‌ڕ که فه‌رزه له سه‌ر موسڵمانان هه‌موو ساڵیک جێبه‌جێى بکه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش خواى گه‌وره رێگاى داوه به چه‌ند چینێک که به رۆژ نه‌بن یان له کاتێکى تردا رۆژووه‌کان بگرنه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ى که نه‌خۆشن، به‌لآم ئایا رۆژووگرتن چاره‌سه‌رنیه بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی.
دیاره رۆژووگرتن یه‌کێکه له ریتواله سه‌ره‌کیه‌کانى ئاینی پیرۆزى ئیسلام، که‌وا چه‌ندین سودی جه‌سته‌یی هه‌یه به هۆى ئه‌وه‌ى جه‌سته و ده‌روون دوو بازنه‌ى تێکهه‌ڵکێشی یه‌کترن و هه‌ریه‌که‌یان کاریگه‌رى له سه‌ر ئه‌وی تر ده‌بێت، ئه‌وا بێگومان رۆژووگرتن چه‌ندین سودی ده‌روونیشی ده‌بێـت.
ئێمه کاتێک باس له سوده ده‌روونیه‌کان ده‌که‌ین ئه‌وا ده‌یانکه‌ینه دوو به‌ش
یه‌که‌م-
حیکمه‌تى رۆژوو گرتن له ئیسلامدا
سابیر گرد عازه‌بانی- سلێمانى
ئایا رۆژوو گرتن چ زانیارى و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تێدا به‌دی ده‌کرێت که ئیسلام داى ناوه؟ رۆژوو بنچینه‌یه‌که له بنه‌ڕه‌تیه‌کانى ئیسلام، به ده‌قی ئایه‌تى قورئانی پیرۆز که خواوه‌ندی گه‌وره‌ى له سوره‌تى (البقرة / 183) ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) واته: ئه‌و که‌سانه‌ى وا بڕوا‌و ئیمانتان به خوا هێناوه رۆژوو گرتنتان له‌سه‌ر پێویست کراوه هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ر خه‌ڵکانی پێش له ئێوه بوون پێویست کرا بوو، به ئاواتوو هیواى ئه‌وه‌وه که خودی خۆتان بپارێزن به هۆ و سایه‌ى ئه‌م رۆژوو گرتنه له سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ى خواوه‌ندی گه‌وره.
فه‌لسه‌فه‌و هوده‌ى ئه‌م رۆژوو گرتنه خۆى له‌م خالآنه‌ى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
مه‌رجه‌کانى ئیعتکاف
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
١. ده‌بێ موسڵمان بێت.
٢. عاقل بێت.
٣. مزگه‌وت بێت،ئه‌گه‌ر جامعه بێت باشتره.
ئه‌وشتانه‌ى که (اعتكاف) به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه:
عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
١. جیماع: به به‌ڵگه‌ى [وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ]
٢. ده‌رچوون له مزگه‌وت به‌بآ پێویستى هه‌رچه‌نده بۆ مانه‌وه‌یه‌کى که‌میش بێت.
٣. پاشگه‌زبوونه‌وه له ئیسلام.
٤. سه‌رخۆش بوون یان شێت بوون.
ئیعتکاف و مانه‌وه له مزگه‌وتدا
نوسینى : عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
ئیعتکاف: له زمانى عه‌ره‌بیدا واته: مانه‌وه وحه‌پس کردن، له شه‌رعدا واته: مانه‌وه له مزگه‌وتدا به مه‌به‌ستى به‌ندایه‌تیکردن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ]( البقرة : 187) هه‌روه‌ها خاتوو عائیشه ده‌فه‌رمووێت:
سه‌رفیتره به چه‌ند شتێک واجب ده‌بێت:
نوسینى: عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
١. ده‌بێت ئه‌و که‌سه موسڵمان بیێت ئه‌نجا سه‌ر فیتره‌ى له سه‌ر واجب ده‌بیێت ئیتر نێر بێت یان مێ جیاوازى نییه.
٢. سه‌رفیتره له گه‌ڵ خۆر ئاوابوونى دواهه‌مین ڕۆژى ره‌مه‌زاندا واجب ده‌بێت و به نه‌دانى ئه‌و که‌سه تاوانبار ده‌بێت،
سه‌رفیتره‌ى ڕه‌مه‌زان
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
سه‌رفیتره: بریتى یه له زه‌کاتى خواردن، خواردنه‌وه و ئازاد بوون. سه‌رفیتره له ساڵى دووه‌مى کۆچیدا له گه‌ڵ ڕمه‌زاندا فه‌رز کرا له سه‌ر موسڵمانانان، عه‌بدوڵڵاى کوڕى عومه‌ر ده‌فه‌رموویت: (فرض رسول الله (ص) زكاة الفطر من رمضان على الناس،صاعا من تمر، على كل حرا و عبد ذكر أو انثى من المسلمين) (رواه البخارى ومسلم).
پێغه‌مبه‌ر (ص) سه‌ر فیتره‌ى ڕه‌مه‌زانى له سه‌ر موسڵمانان فه‌رز کرد به (صاع)ێک
شه‌وى قه‌درى پیرۆز
نوسینى : عبدالرحن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
وشه‌ى (قدر) له زمانى عه‌ره‌بیدا به چه‌ند مانایه‌ک هاتووه له‌وانه : به‌رز و پیرۆز، به‌نرخ، کار ڕێکخستن)جا ئه‌گه‌ر وشه‌ى (قدر) به‌هه‌رکام له‌م مانایانه لێک بده‌ینه‌وه گونجاوه شه‌وى قه‌در شه‌وێکى پیرۆزه،چونکه قورئانى تێدا نازڵ بووه،شه‌وێکى به‌نرخه چونکه خه‌یرى عیباده‌تى (1000) مانگى هه‌یه که ئه‌و شه‌وه‌ى تێیدانه‌بێت.
شه‌وى ڕێکخستنه.چونکه
شه‌وى قه‌در کام شه‌وه‌یه؟
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک حیکمه‌ت که خواى گه‌وره خۆى باشتریان لێ ده‌زانێ ئه‌م شه‌وه پیرۆزه‌ى لاى موسڵمانان شاردوه‌ته‌وه‌و دیارى نه‌کردووه که کام شه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه زانایانى ئیسلام هاوده‌نگ نین له‌سه‌ر دیارى کردنى ئه‌و شه‌وه ڕه‌مه‌زانه وه هه‌ندێکى تریش ده‌ڵێن له یه‌کێک له شه‌وه تاکه‌کانى (10) شه‌وى کۆتاییدایه که ئه‌مانه‌ن (29،27،25،23،21) ئێمه بۆ زیاتر ڕوون کردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه، چه‌مکێک له فه‌رمووده‌کانى پێغه‌مبه‌ر ده‌ست نیشان ده‌که‌ین.
١. قال رسول الله (من كان متحريا فليتحرها ليلة سبع و عشرين) هه‌رکه‌س ده‌گه‌ڕێت به شوێن شه‌وى قه‌دردا با له شه‌وى (27) دا بگه‌ڕێت به دوایدا.
٢. (قال رسول الله) (ص) (التمسوها فى العشر الاواخر ما‌لا يجتهد فى غيرها) بگه‌ڕێن به شوێنى قه‌دردا له (10) شه‌وى کۆتاییدا که له شه‌وانى تردا ده‌ستان ناکه‌وێت.
- « first
- ‹ previous
- …
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















