سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆک و بەسەرهات
ده‌مه‌وێت ئه‌م داره ببڕم
نووسینی: هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
ڕیوایه‌ت کراوه له (الحسن) که ده‌ڵێ: دارێک هه‌بوو خه‌ڵک ده‌چوونه لای ده‌یانپه‌رست له غه‌یری خوا، پیاوێک له‌و لاوه هات ووتی ئه‌م داره ده‌بڕم، هات بۆ ئه‌وه‌ی بیبڕێ به توڕه‌ییه‌وه شه‌یتان پێى گه‌یشت له‌سه‌ر شێوازی پیاوێک، ووتی
ڕه‌وشتی پیاوی دانا
هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
لقمان ی حکیم ووتی به کوڕه‌که‌ی: بزانه ڕۆله‌که‌م ڕه‌وشته‌کانی پیاوی دانای سه‌رفیراز:
- ویقارو له‌سه‌ر خۆییه.
- چاکه کردنه، داد په‌روه‌ریه.
- نه‌رمو نیان‌و خاوه‌ن زانست‌و کرده‌وه‌ی باشه.
- خۆی ده‌پارێزێ، لێخۆشبوونی زۆره، ملکه‌چه.
- ئه‌گه‌ر قسه بکات به عیلم‌و زانست قسه ده‌کات.
- ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بێ بێ ده‌نگی له نه‌رمو نیانیه‌تی.
کچێکى ئه‌مریکى له خۆشه‌ویستى محمد (ص) بۆ خدیجه موسڵمان ده‌بێت
نوسینی : عه‌مروخالید
وه‌رگێرانى : عبدالجلیل علی
ئاماده‌کردنى : ساوین خطاب
سه‌لام وره‌حمه‌تى خواتان له‌سه‌ربێت.
دروود ده‌نێرم بۆگیانى پاکى پێغه‌مبه‌رى ئه‌م ئومه‌ته ،ناوم فالنتینایه به‌ڕه‌سه‌ن ئه‌مریکى وله‌وێ له دایک بوومه ، گه‌وره بووم له‌و وڵاته‌ى که هه‌موو ئاینێک له‌خۆده‌گرێت ،موسڵمان نه‌بووم و ڕوََژێکێش نه‌بووخه‌مى لێ بخۆم،له به‌رئه‌وه‌ى دایک وباوکم به‌توندى دژى ئه‌و ئاینه بوون که ئیسلامه
گه‌وره‌م ڕه‌نگه من و تۆ شێت بین چیرۆک...... !!
خه‌نده عبدالرحمن
ئاماده‌کردنى : ساوین خطاب
ده‌گێڕنه‌وه تاعونی شێت بوون که‌وته ناو ڕوبارێک و ڕوباره‌که‌ش به‌ناو شارێکد ده‌ڕۆیی،هه‌رکه‌سێک له ئاوی ڕوباره‌که‌ى بخواردبا توشى شێتی ده‌بوو،تا واى لێهات هه‌موو شێته‌کان کۆده‌بوونه‌وه و به‌زمانێک قسه‌یان ده‌کرد که‌پیاوه ژیر و عاقڵه‌کان لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتن ،به‌ناچارى پاشا ڕووبه‌روى تاعونه‌که بوویه‌وه به دژایه‌تى کردنى شێته‌کان .
سه‌رنجى ورد! .......چیرۆک
نوسینى :عادل شێخانى
ئاماده‌کردنى :فاتیمه غریب
له‌سه‌رده‌مى داگیرکردنى عێراقدا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ,به‌ڕێوه‌به‌رى
هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى عێڕاقى کابرایه‌کى به‌ریتانى بوو ,ڕۆژێک دۆسییه‌ى
کارمه‌ندێکیان خسته به‌رده‌ستى که پاڵێوراوه بۆ به‌رزکردنه‌وه پله‌ى
خزمه‌تکردنى ,تا واژوَى بکات ,له‌ڕاپۆرتێکى هاوپێچ به دۆسییه‌که‌دا
هاتبوو:یه‌کێک له هه‌ره کاره باشه‌کانى ئه‌وه‌یه,که له ماوه‌ى (10)
ساڵى کاردندا داواى یه‌ک ڕۆژ مۆڵه‌تى نه‌کردووه !
مانگاکه‌ى به‌نى ئیسرائیل......چیرۆک
مامۆستا شێرزاد
ئاماده‌کردنى: هاوار غریب
(بسم الله الرحمن الرحيم)
(الحمد الله رب العالمين . الصلاة والسلام على حبيبنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وعلى اله وصحبه اجمعین . السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته).
خۆشه‌ویستان باشترین شت بۆ په‌ند و ئامۆژگارى قورئانى پیرۆزه چونکه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت (خير الكلام كلام الله) باشترین قسه‌و گفتوگۆ‌و که‌لامى خواى گه‌وره‌یه.جا یه‌که‌م شه‌وى ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌مان له قورئانى پیرۆز په‌ند و ئامۆژگاریه‌کان وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌رچى ئه‌م قورئانه زۆر زۆر چیرۆک و په‌ندى سه‌رسوڕهێنه‌رى تیایه، یه‌ک له‌م چیرۆکانه له‌سوڕه‌تى(البقرة)کراوه به‌ناوى سوره‌تى چێل،مانگا کراوه؟.
کابرایه‌کى به‌نى ئیسرائیل له زه‌مانى پێغه‌مبه‌ر موسى(سه لامى خواى له سه ر بيَت) دا ئه‌ژیا،ئه‌م پیاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو مناڵى نه‌بوو ئه‌م پیاوه برازایه‌کى هه‌بوو، زۆر ته‌ماحى له‌سامانى مامه‌که‌ى بوو، حه‌زى ئه‌کرد زوو مامى بمرێت،
پیاوه غه‌مباره‌که‌و چاره‌سه‌رکردنی غه‌مه‌که‌ی
نووسینی : هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
ڕۆژێک إبراهیم ی کوڕی أدهم پیاوێکی بینی که زۆر غه‌مبارو عاجز دیار بوو، پێى ووت ئه‌ی کابرا سێ پرسیارت لێ ده‌که‌م وه‌لآمم ده‌ده‌یته‌وه؟ ووتی به‌ڵێ
ته‌نها خوا رزق و ڕۆزی ده‌دات.......چیرۆک
نووسینی
هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوی
ڕیوایه‌ت کراوه له حاته‌می ئه‌صه‌م، ڕۆژێک به منداڵه‌کانی خۆی ووت نیازی زیاره‌تی ماڵی خوام هه‌یه، منداڵه‌کانی ده‌ستیان کرده گریان ووتیان به کێمان ده‌سپێری؟ خۆ هیچمان نییه، دیاره کچێکی زۆر خواپه‌رستی هه‌بووه ووتی بڕۆ ئه‌ی باوکه که‌س رزق نادا جگه له خوا.
ده‌ڵێ حاتم ڕۆیشت ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به برسێتی مانه‌وه کچه ئه‌مه‌ی بینی له‌م لاو له‌ولا سه‌رزه‌نشت ده‌کرا، پێیان ده‌ووت کوا ڕۆزیمان؟
دوو ئافره‌تی خوا په‌رست له به‌غداد....(چیرۆک)
نووسینی : هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
ئیمامی (إبن الجوزي) ده‌فه‌رموێ: له به‌غداد پیاوێکی بازرگان هه‌بوو زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. له ناکاو کچێک هاته لای له دوکانه‌که‌ی، که خاوه‌ن شه‌رمو حه‌یاو حیشمه‌ت بوو، له‌ولاو له‌م لا ده‌ستی ده‌برد بۆ که‌لو په‌لی بازرگانه‌که پارچه قوماشێکی هه‌ڵگرت، یه‌کسه‌ر نیقاب‌و حیجابه‌که‌ی لادا ڕووخساری ده‌رکه‌وت، پیاوه‌که واقی وڕما له جوانی ئه‌و کچه،
ئیمامى مه‌رکه‌زى ئیسلامى یابان :
ئه‌ندازیار عوسمان
شێخ (نعمة الله خليل ابراهيم) که ئیمامى مه‌رکه‌زى ئیسلامى یابانه له‌باره‌ى ژیانى خۆیه‌وه ده‌ڵێت : ته‌مه‌نم حه‌فتاو دووساڵه و , خه‌ڵکى (توركيا)م , له ته‌مه‌نى لاوێتیم دا هه‌رچه‌ند پاره‌شم نه‌بوو , خواى گه‌وره بۆى ڕه‌خساندم چووم بۆ حه‌ج , ئه‌وه‌نده به‌لامه‌وه خۆش بوو له ڕێگا زۆر گریام , زۆر که‌س له‌و گڕو عه‌شق و سۆزه‌ى من نه‌ده‌گه‌یشت بۆخواوپێغه‌مبه‌رو وایان ده‌زانى شێت بووم!!
له‌مه‌دینه هه‌ندێ زانام ناسى وپاشان جارى تر سه‌ردانى مه‌ککه‌و مه‌دینه‌م کرده‌وه‌و له‌خزمه‌ت زانایاندا زۆر سوودم وه‌رگرت و ، وتارى زۆریشم دا بوَجالیاتى ئه‌وێ ..
ویستم بچم بۆ یابان بۆ بانگه‌وازکردن , زانایه‌ک پێى وتم : تۆ زمان ده‌زانیت؟ , وتم : نه‌خێر ! وتى : ئێمه زمان زانمان ناردووه‌وهیچى پێنه‌کراوه , ئاخۆ تۆچیت بۆده‌کرێ ؟!
که‌سێک زۆر بیری تاریکی گۆڕ بکات،خوا ناخۆشیه‌کانی گۆڕی بۆ ئاسان ده‌کات
نووسینی: هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
خه‌له‌فی کوڕی سالم ده‌ڵێ: ووتم به أبو علی معتوه که له شوینه نائاساییه‌کان ده‌ژیا. ئه‌ی أبو علی تۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ت نی یه؟
ووتی به‌ڵێ هه‌مه. ووتم ئه‌ی کوا له کوێیه ماڵت حاڵت خانووت؟
باشترین ئامۆژگاری .... ،،ئامۆژگاری زانایان،،
نووسینی : هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى : محوى
شێخ شه‌قیقی به‌لخی هاته بغداد له سه‌رده‌می خه‌لیفه هارون الرشید: کاتێ که زانیان. خه‌ڵک سه‌ردانیان کرد وه‌خه‌لیفه‌ش له‌وانه‌ى که له خزمه‌تی دانیشتبون. پێى ووت ئه‌ی شه‌قیق زۆر دڵم خۆش بوو به هاتنت ده‌مێکه عه‌ودالی بینینی تۆم پێََََََََََََََََََََََََم خۆشه هه‌ندێ ئامۆژگاریم بکه‌یت.
- شه‌قیق فه‌رموی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران. بزانه که خوای گه‌وره تۆی له جێگای ئه‌بو به‌کری صدیق داناوه داوای ڕاست گۆییت لێ ده‌کات. وه تۆی داناوه له جێگای عمری کوڕی خطاب. داوات لێ ده‌کات که‌وا ڕاستی‌و ناڕاستی لێک جیا بکه‌یته‌وه واته دادپه‌روه‌ر بیت. هه‌روه‌ها تۆی له جێگای عوسمانی کوڕی عه‌فان داناوه. داوات لێ ده‌کات که‌وا به‌شه‌رم و حه‌یاو سه‌خی بیت. وه له جێگای ئیمامی علی داناوی داوات لێ ده‌کات که نه‌رم و نیان‌و زانا بیت. خه‌لیفه هارون الرشید که‌مێک بێ ده‌نگ بوو ئینجا سه‌ری خۆی به‌رز کرده‌وه ووتی من چۆن کار به ڕاست گۆیی بکه‌م و چۆن ڕاست گۆ بم. شقیق فه‌رموی:
چیڕۆک و به‌سه‌رهات..
هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
دڵه‌کان بێزار‌و ماندوو ده‌بن. چۆن جه‌سته‌و لاشه‌کان ماندوو ده‌بن.
دڵه‌کان تووشی هه‌راسان ده‌بن. چۆن لاشه‌کان تووش ده‌بن. دڵه‌کان. ده‌خه‌ون و بێ ئاگا ده‌بن. په‌رده. دایان ده‌پۆشێ چۆن ئاسن داده‌پۆشرێت به ژه‌نگه‌که‌ی. پێویستیان به هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه. به حه‌سانه‌وه. به خۆراک. به خۆشی‌و شادی به بزه‌و خه‌نده‌ی سه‌ر لێوه‌کان. به گه‌شت کردن بۆ جیهانی ژیان‌و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و پیاو ساڵحان. به گوێ ڕاگرتن و خوێندنه‌وه‌و نوسین. به سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی پیاوانی چه‌رخی ڕابردوو. عبداللّه‌ی کوڕی مه‌سعود (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ:
ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه.....چیڕۆک
عادل شێخانى
ئاماده‌کردنى : فاتیمه غریب
ده‌گێرنه‌وه کابرایه‌کى سه‌رخۆش له یانه‌یه‌کى مه‌ینۆشى شه‌واندا له‌پاریس،دواى مه‌ست بوونى به مه‌ى ، به په‌رۆشى به دواى شتێکدا ده‌گه‌ڕاو به وردى ژێرمێز و کورسیه‌کانى ده‌بشکنى .
پۆلیسى مه‌یخانه‌که له کابرا چوه پێشه‌وه‌و لێى پرسى : ده‌کرێت پێم بڵێى به شوێن چیدا وێڵى ؟ کابرا له وه‌ڵامدا گووتى :
ڕه‌نجى بێوه‌ر
عادل شێخانى
دارتاشێکى بیناسازى به ساڵا چوو ، کاتى خانه نشینى نزیک ببووه‌وه، به سه‌رۆکه به‌ڵینده‌ره‌که‌ى ڕاگه‌یاند که نیازى هه‌یه ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه ، ئاره‌زوى ژیانێکى هێمن و ئاسووده ده‌کات له‌گه‌ڵ خێزتنه به‌ته‌مه‌نه‌که‌ى.
به‌ڵێنده‌ر به بیستنى ئه‌م داواکارییه خه‌م دایگرت و زۆرى پێ‌ناخۆش بوو ، که کارمه‌ندێکى کارامه‌و شاره‌زاى داواى خانه‌نشینى ده‌کات و کاره‌که‌ى به‌جێ ده‌هێلێت.
داواکه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌که‌وه په‌سند کرا ، هاوکات داواى لێ کرد که دوا خانووى وه‌ک خزمه‌تێکى تایبه‌ت بۆ دروست بکات.
- « first
- ‹ previous
- …
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- 25
- 26
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »















