سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ
٥ـ هه‌ڵبژاردنى کارێکى گونجاو:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
کارێکى قورس و گران نه‌بێ ببێته هۆى دواخستنى نوێژه‌کان, چونکه ئه‌گه‌ر ئیش قورس بوو زیهن به‌ربلآو ده‌بێت و له‌سه‌ر خشوعى نوێژه‌که ده‌که‌وێت..
بێگومان ئه‌گه‌ر نوێژه‌کان له‌کاتى خۆیاندا نه‌کران ورده ورده ده‌بنه هۆى سستى و ته‌مه‌ڵى و له‌ده‌ست چوون و فه‌وتانیان.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إذا وُضِعَ العَشَاء لأحَدَكُم و أُقَيمتُ الصَلاّة, فَابْدَءُوا بالعَشاء, وَلاَ يَعْجَلْ حَتى يَفڕغ مِنْهُ) .
٤ـ دورکه‌وتنه‌وه له زۆر پێکه‌نین:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
پێکه‌نینى زۆر ده‌بێته هۆى مردنى دلأ و نه‌مانى خشوع له نوێژدا وه‌ک له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌ى پێکراوه:
(.. لا تُكثِڕ الضََّحِك، فإِنَّ كَثرْةَ الضََّحِك تَميتُ القَلب) .
٣ـ وازهێنان له خراپه و تاوان.......نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
بێگومان هه‌موو قه‌ومێک خواى گه‌وره به‌پێى کرده‌وه‌ى خۆیان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ده‌کات, نیعمه‌ت وبه‌خششى خۆى له‌سه‌ر هیچ گه‌لێک هه‌ڵناکرێت, تا ئه‌و گه‌له خۆیان ره‌وشتى خۆیان له چاکه‌وه نه‌گۆڕن بۆ به‌دخویى و خراپه: (إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ)الرعد: ١١.
به‌ڵێ ده‌بێ له‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین خۆمان بگۆڕین و هه‌نگاو هه‌ڵگرین به‌ره‌و چاکه‌کارى, تا خواى گه‌وره به‌ره‌حم و به‌زه‌یى خۆى ره‌حممان پێ بکات و, بمانپارێزێ له‌و هه‌موو به‌لآو ناسۆر و جه‌نگ و کاولکاری و به‌ره‌لآییه‌ى سه‌رده‌مى به‌ناو پێشکه‌وتن و سیستمى نوێى جیهانى.
سه‌رکه‌وتنى ڕۆم به‌سه‌ر فارسه‌کاندا
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
گرنگى پێشبینیه‌که‌ى قورئان :
پێشبینیه‌کانى قورئان لایه‌نێکى دیارى ئیعجازى قورئانن , که خواى گه‌وره بۆپشتگیرى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى هێناونىو , مرۆڤ له ئاستیانا سه‌رسام ده‌بێ ..
ئه‌و باروزروفه‌ى که قورئان ئه‌مه‌ى تیا ڕاگه‌یاند بێگومان موعجیزه بوو چونکه :
أ-بار‌و زرووف و ڕووداوه‌کان به‌هیچ جۆرێک ئه‌وه‌ى لێنه‌ده‌خوێنرایه‌وه که ئه‌و پێشبینیه دێته‌دى ..
ب-دیارى کردنى ماوه‌ى (3)تا (9)ساڵ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى گه‌لێکى ژێرکه‌وتووى شپرزى بێ ده‌سه‌لآتى وه‌ک ڕۆمه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌عه‌قڵى که‌سدا نه‌ده‌چوو .
٢ـ لێکدانه‌وه‌ى ماناى وته‌کانى نوێژ:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
کاتێک (الله أكبر)ى نوێژ دابه‌ستن ده‌وترێت, ئیتر ده‌بێ ماناى وشه‌کانى نوێژ ئاماده‌بکرێت و لێک بدرێنه‌وه‌و بیریان لێ بکرێته‌وه, کاتێک ده‌وترێت: (اعوذ بالله من الشيطن الرجيم) ده‌بێ بیر له
١ـ یادى مردن:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
یه‌کێک له‌و شتانه‌ى که ده‌بێته هۆى خشوع له‌نوێژدا یادى مردنه, چونکه یادى مردن ترس ده‌خاته دڵه‌وه, قیامه‌ت بیرده‌خاته‌وه, خشوع زیاد ده‌کات, هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى گه‌ردنکه‌چى زیاتر و رێک و پێکى و ته‌واوى نوێژ.
* ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (أُذكُر المَوْت في صَلاّتِكَ فإِنَّ الرَجُلَ إذا ذَكَرَ المَوْتَ فِي صَلاتِهِ, لَحَريٌ أنْ يُحْسِنَ صَلاّتَهُ, وَصَلِّ صَلاة رَجُلٍ لاَيَظُنُ أَنَّهُ يُصَلِّى صَلاةٌ غَيرَهَا) . واته: یادى مردن بکه له نوێژدا، بێگومان کاتێک پیاو له نوێژدا یادى مردنى کرد ئه‌وه شایه‌نى ئه‌وه‌یه نوێژه‌که‌ى جوان ئه‌نجام بدات, نوێژ بکه‌ن وه‌ک ئه‌و پیاوه‌ى که نوێژه‌که‌ى وا ده‌کات که ئه‌وه دواهه‌مین نوێژیه‌تى و ئیتر نوێژى تر ناکات ئه‌وه‌نده به‌خشوعه‌وه ده‌یکات.
دووه‌م ـ پارێزگارى له خشوع:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ئیبن ره‌جه‌بى حه‌نبه‌لى ده‌ڵێت: خشوع واته زه‌لیلى نواندن له به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى بالآ ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى ره‌هادا.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: نوێژ به‌بێ خشوع وه‌ک جه‌سته‌ى بێ گیان وایه, ده‌ى له‌وه شووره‌یى تر ده‌بێ چى بێت پیاو جه‌سته‌یه‌کى بێ گیان به دیارى به‌رێت بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌لآتێکى دنیایى, چ جاى بۆ خواى گه‌وره؟!.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ﴿١﴾ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ] المۆمنون: ١ - ٤. واته: به‌ڕاستى سه‌ره‌فرازو سه‌رکه‌وتوون ئه‌و ئیماندارانه‌ى که له‌نوێژه‌کانیاندا دڵیان به‌سراوه به‌خواى خۆیانه‌وه و به‌خشوعه‌وه نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن.
یه‌که‌م ـ ئه‌نجامدانى نوێژه‌کان وه‌ک نوێژه‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
بێگومان هه‌ر په‌رستشێک که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پێویسته به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت بێ ئیتر هه‌مه‌کى بێ یا هه‌نده‌کى, چونکه ئه‌وه به‌رنامه‌ى راست و دروسته, جگه له‌وه‌ش گومڕایى و سه‌رگه‌ردانیه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّ‌سُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا) الحشر: ٧. واته: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێ ى دان وه‌ریبگرن وه ئه‌وه‌ى لێتانى قه‌ده‌غه‌کرد وازى لێ بێنن.
* پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَن أحدَثَ في أمْڕنا هذا مَا لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدٌ) . واته: هه‌ر که‌سێک شتێک له‌م دین و شه‌رعه‌ى ئێمه زیاد بکات, ئه‌وه لێى قبوڵ ناکرێ و ده‌درێته دواوه.
پێویستیه‌کانى نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
گه‌وره‌ترین و باشترین کارێک که ئیمانى پێ زیاد بێت نوێژه وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَا كَانَ اللَّـهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ] البقره: ١٤٣. پێشه‌وا بوخارى له راڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: خواى گه‌وره ئیمان و باوه‌ڕى ئه‌وانه‌تان زایه ناکات که روو به‌قیبله‌ى پێشوو نوێژیان کردووه که (بيت المقد‌س)ه .
بێگومان ئیمان بریتیه له گوفتارو له‌کردار به‌زمان ده‌وترێت و کرده‌وه ده‌یسه‌لمێنێ, زیاد ده‌کات و که‌م ده‌کات, نوێژیش هه‌ردوکیانه.
فه‌زڵى نوێژه سوننه‌ته‌کان له‌ماڵه‌وه:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژه سوننه‌ته‌کانى پێش نوێژ و دواى نوێژه فه‌رزه‌کان فه‌زڵ و خێرى گه‌وره‌یان هه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه بکرێن, چونکه ده‌بنه هۆى پڕکردنه‌وه‌ى که‌م و کوڕی نوێژه فه‌رزه‌کان و به‌دوور بوون له ریایى و رووپامایى, مندالآن چاو له ئاکار‌و ڕه‌وشتى باوک و دایکیان ده‌که‌ن و رادێن له‌سه‌ر نوێژکردن, هه‌روه‌ها خێر‌و به‌ره‌که‌تیشه بۆ ناوماڵ و ماڵه‌کانیشتان نابێ به‌گۆڕستان نوێژى تێدا نه‌که‌ن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلَاتُهُ فَإِنْ صَلُحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ فَإِنْ انْتَقَصَ مِنْ فَڕيضَتِهِ شَيْءٌ قَالَ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ انْظُرُوا هَلْ لِعَبْدِي مِنْ تَطَوُّعٍ فَيُكَمَّلَ بِهَا مَا انْتَقَصَ مِنْ الْفَڕيضَةِ ثُمَّ يَكُونُ سَائِرُ عَمَلِهِ عَلَى ذَلِكَ) .
خشته‌ى نوێژه سوننه‌ته‌کانى پێش و دواى نوێژه فه‌رزه‌کان
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژه‌کان سونه‌ته‌کانى پێش نوێژ فه‌رزه‌کان سونه‌ته‌کانى دواى نوێژ
نوێژى سوننه‌ت له‌پێش و دواى فه‌رزه‌کان:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
یه‌که‌م- سوننه‌تى(المؤكدة): ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ن که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌رده‌وام کردوونى ژماره‌یان ده یان دوانزه رکاته:
* ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: (صليت مع رسول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَشْرَ رَكَعَاتٍ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ الظُّهْڕ وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَهَا وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْمَغْڕبِ فِي بَيْتِهِ وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ فِي بَيْتِهِ وَرَكْعَتَيْنِ قَبْلَ صَلَاةِ الصُّبْحِ) . واته: له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم ئه‌م ده رکات نوێژه‌م کردووه: دوو رکات پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ و دوو رکاتیش له دواوه, دوو رکات دوای نوێژى مه‌غریب, دوو رکات دوای نوێژى عیشا, دوو رکات پێش نوێژى به‌یانى.
پێشه‌وا شافیعى و حه‌نبه‌لیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م رایه‌ن, به‌لآم لاى حه‌نه‌فیه‌کان ژماره‌یان دوانزه رکاته, چونکه ئه‌وان چوارى پێش نیوه‌ڕۆ حساب ده‌که‌ن..
ئه‌و شتانه‌ى نوێژ به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
١- قسه‌کردن له نوێژدا به‌قه‌ستى.
٢- قاقاى پێکه‌نین, یان پێکه‌نینێ که نوێژخوێنان گوێیان لێ بێ.
٣- خواردن و خواردنه‌وه به‌قه‌ستى.
٤- رووتکردنى هه‌ندێ له عه‌وره‌ت.
زیکر و دوعاکانى دواى نوێژ:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
سوننه‌ته به نهێنى ئه‌م زیکرو دوعایانه له پاش نوێژه فه‌رزه‌کان بخوێنرێن:
سوننه‌ته‌کانى نوێژ :
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
سوننه‌ته‌کانى نوێژ: بریتین له‌و گوفتارو کردارانه‌ى که چاکه بکرێن له نوێژدا, خاوه‌نه‌که‌ى پاداشتیان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت, به‌لآم ئه‌گه‌ر به‌جێشى نه‌هێنان پێى گوناهبار نابێت., نوێژه‌که‌ى دروسته‌و به‌تاڵ نابێته‌وه.
١ـ ده‌ست به‌رزکردنه‌وه له کاتى (الله اكبر)ى نوێژ دابه‌ستندا تا نه‌رمایى گوێچکه‌کان, ناو له‌پ به‌ره‌و رووگه بێت:
سالم له باوکیه‌وه گێڕاویه‌وه فه‌رمووى: (رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلاَةَ رَفَعَ يَدَيْهِ حَتَّى يُحَاذِىَ مَنْكِبَيْهِ) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله علیه وسلم بینى له کاتێ که نوێژى داده‌به‌ست ده‌ستى به‌رزکرده‌وه تا نه‌رمایى گوێچکه‌کانى.
- « first
- ‹ previous
- …
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »














