سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ
روکنه‌کانى نوێژ
٦ـ راست بوونه‌وه له رکوع:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ئه‌وه‌نده بوه‌سته تا ئارام ده‌بیته‌وه, پاشان بڵێ: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ, رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ) . واته: خواى گه‌وره بیسه‌رى سوپاسگوزارى ئه‌وانه‌یه سوپاسى ده‌که‌ن, په‌روه‌ردگارا سوپاس و ستایش بۆ تۆ.
٧ـ سه‌جده بردن:
بریتیه: له خستنه سه‌ر زه‌وى به‌رزترین شوێنى جه‌سته که ناوچاوانه, له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناو له‌پ و هه‌ردوو ئه‌ژنۆ, سێ جار بڵێت: (سُبحانَ ربِّي الاعلى وبِحَمدِه) . واته: ته‌سبیحات و پاکى و بێگه‌ردى شایسته‌ى په‌روه‌ردگارى به‌رز و بڵندى منه‌و سوپاسیشى ده‌که‌م.
أـ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْ‌كَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَ‌بَّكُمْ] الحج: ٧٧ .
ب- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌و پیاوه‌ى که نوێژه‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو فه‌رمووى: (ثُمَّ اسجُدحتَّى تَطمَئِنَّ ساجِداً). واته: سه‌جده ببه‌و هێنده له سه‌جده‌دا بمێنه‌ره‌وه تا ئارام ده‌بیت.
سوننه‌ته ئه‌م زیکرو دوعایانه له رکوعدا بخوێنرێن:
أ- (سُبحانَكَ اللَّهُمّ رَبَّنا وَ بِحَمدِكَ اللَّهُمَّ اغفِر لي) .
روکنه‌کانى نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
روکنه‌کانى نوێژ ئه‌و واجبانه‌ن که به‌شێکن له نوێژ‌و نوێژیان لێ پێک دێت, ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان نه‌بێ نوێژه‌که دروست نابێت و به‌تاڵه.
١ـ نیه‌ت هێنان به دڵ: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْڕئٍ مَا نَوَى..) . واته: هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى خواپه‌رستى, به‌بێ نیه‌ت هێنان دانامه‌زرێت, هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها پاداشتى ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى هه‌یه که نیه‌تى بۆ هێناوه..
٢ـ راوه‌ستان بۆ ئه‌و که‌سه‌ى تواناى هه‌یه:
مه‌رجه‌کانى نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
مه‌رجه‌کانى نوێژ: ئه‌و واجبانه‌ن که به‌شێک نین له نوێژ, به‌لآم مه‌رجن بۆ دروست بوونى نوێژ, ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان نه‌بێت نوێژه‌که دروست نابێت.
١ـ پێویسته موسڵمان بێت.
٢ـ عاقڵَ بێت, شێت نه‌بێت.
٣ـ باڵغ بێت, واته: چاک و خراپ لێک جیا کاته‌وه.
٤ـ پاک وخاوێنى, واته: پاک وخاوێنى جه‌سته‌و جل و به‌رگ و شوێنى نوێژ کردنه‌که.
٥- داپۆشینى عه‌وره‌ت:
بانگ و قامه‌ت
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
بانگدان بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ى موسڵمانانه به کاتى هاتنى نوێژه‌کان, فه‌رزى کیفایه‌یه واته پێویسته یه‌کێک له موسڵمانان بانگ بدات بۆ ئه‌وه‌ى تاوان له ئه‌ستۆى ئه‌وانى تردا نه‌مێنێت.
وشه‌کانى بانگ بریتین له: (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ, حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) .
* عه‌بدولآى عه‌مرى کوڕى عاص فه‌رمووى: بیستم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: کاتێک گوێتان له بانگده‌ر بوو به دوایدا وه‌ک خۆى بیڵێنه‌وه, به‌لآم له جیاتى (حي على الصلاة, حي على الفلاح) دا بڵێن: (لا حول ولا قُوَّة إلا باالله), پاشان سلآواتم له‌سه‌ر بده‌ن, چونکه هه‌ر که‌سێک سلآواتێک له‌سه‌ر من بدات خواى گه‌وره ده جار ره‌حمه‌ت ده‌ڕێژێت به سه‌ریدا, داواى (وسيلة)م بۆ بکه‌ن که مه‌نزڵگایه‌که له به‌هه‌شتدا دانراوه بۆ یه‌کێک له به‌نده هه‌ڵبژێردراوه‌کانى خواى گه‌وره, هیوادارم که من بم, هه‌ر که‌سێک داواى (وسيلة)م بۆ بکات له قیامه‌تدا شه‌فاعه‌تى بۆ ده‌که‌م
به ئه‌نجامگه‌یاندنى نوێژى به‌یانى
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
له تازه‌ترین، لێکوڵینه‌وه‌ى زانستى ده‌رکه‌وتووه... به ئه‌نجامگه‌یاندنى نوێژى به‌یانى، باشترین هوَکاره بوَ پێش‌گرتن له نه‌خوَشییه‌کانى دڵ و، بوَڕییه‌کانى خوێن. له‌سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌و لێکوڵینه‌وانه‌ى که ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن په‌یمانگاى دڵ له ئوردن...
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى پێنجه‌م- سیواککردن:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
سیواک ئه‌و داره‌یه که‌ده‌هێنرێت به‌ناو ده‌م و ددانه‌کانى مرۆڤدا به‌مه‌به‌ستى بۆن خۆشکردن و پاککردنه‌وه‌ى.
سیواککردن ده‌بێته هۆی هۆشیار بوونه‌وه و وریایى, نه‌هێشتنى بۆنى ناوده‌م, توند‌و تۆڵ کردنه‌وه‌ى پوک, که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى کلۆر بوونى ددانه‌کان, یارمه‌تیدانى هه‌رسکردنى خۆراک و چه‌نده‌ها سوودى تر.. سوننه‌ته له‌کاتى له‌خه‌و هه‌ستان و ده‌ستنوێژگرتن و نویژکردن و قورئان خوێندندا سیواک به‌کار بهێنرێت.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: زێده‌ڕه‌وى له سیواک کردندا قه‌تماغه‌ى ددانه‌کان لاده‌بات و جوان و به‌هێزیان ده‌کات, له کلۆربوون ده‌یانپارێزێت, بۆنى خۆشه, ده‌ماغ و هه‌ست ساف ده‌کات, ئاره‌زووى خواردن زیاد ئه‌کات.
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى: چواره‌م- ده‌ستنوێژ (الوضوء):
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ده‌ستنویژ یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانى نوێژ‌و به‌بێ ئه‌ویش نوێژ به‌تاڵه, نیعمه‌تێکى خواییه به‌خشراوه به‌م ئوممه‌ته و فه‌رمانى پێکراوه و پاداشتێکى زۆریشى له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت, موسڵمان پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بکات به نوێژکردن پێویسته له‌سه‌رى ده‌ستنویژ بگرێ و جه‌سته‌ى پاک و خاوێن بێ و له‌ش گران نه‌بێ.
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى: سێیه‌م: ته‌یه‌مموم:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاوى ده‌ست نه‌که‌وت, یان ترسی ئه‌وه‌ى هه‌بێ به به‌کارهێنانى ئاو زیانى لێ ده‌که‌وێ, ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆى هه‌یه له‌جیاتى خۆشتن بۆ له‌ش گرانى و ده‌ستنوێژ ته‌یه‌مموم بکات به گڵێکى پاک.
واته: نیه‌ت بهێنێ و هه‌ردوو ده‌ست بدا له گڵێکى پاک و مه‌سحى روومه‌تى بکا, ئه‌و کاته هه‌ر شتێک به‌ده‌ستنوێژه‌وه حه‌لآڵ بێ بۆى حه‌لآڵ ده‌بێت.
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى: دووه‌م: خۆشتن:
نوسینى: ناصح ئیبراهیم سازانى
شتنى هه‌موو جه‌سته‌یه له‌گه‌ڵ نیه‌ت هێنان, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَ‌بُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَ‌ىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِڕ‌ي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا) النسا‌و: ٤٣. واته: ئه‌ى که‌سانآ که‌بڕواتان هێناوه نزیکى نوێژ مه‌بنه‌وه کاتێک ئێوه سه‌رخۆش بن هه‌تا بزانن چى ده‌ڵێن, وه هه‌روه‌ها نزیکی (جيَطاى) نوێژ مه‌بنه‌وه له‌کاتێکدا له‌شتان بآ نوێژه (لةشتان ثيسة) مه‌گه‌ر تێپه‌ڕبن (بة مزطةوتدا) هه‌تا خۆتان ده‌شۆن..
بێگومان ئه‌وانه‌ى ریبَواربن یان له سه‌فه‌را بوون ئه‌گه‌ر ئاویان ده‌ست نه‌که‌وت پێویسته له سه‌ریان ته‌یه‌مموم بکه‌ن.
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى: یه‌که‌م- چوونه سه‌رئاو:
نوسینى:ناصح ئیبراهیم سازانى
بێگومان تاره‌تگرتن واجبه به‌ئاو یان به سێ به‌رد یاخود به‌هه‌ردووکیان, خواى گه‌وره ئه‌م مرۆڤه‌ى وا دروستکردووه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆى رزگار بکات له هه‌رچى له ناو میزڵدان و ریخۆڵه کانیدایه له میزو پیسایى, هه‌روه‌ها له پاشماوه‌کانى جه‌سته خۆى خاڵى بکاته‌وه, هه‌تا هه‌میشه پاکوخاوێن و ته‌ندروست و چالاک بێ و, تواناى ئه‌نجامدانى کاره‌کانى هه‌بێ.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فِيهِ ڕ‌جَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُ‌وا ۚ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕ‌ينَ) التوبه: ١٠٨. واته: ئه‌و مسڵمانانه‌ى خوا په‌رستى تیا ده‌که‌ن و به نوێژکردن ئاوه‌دانى ده‌که‌نه‌وه, ده‌یانه‌وێت خۆیان خۆیان پاک رابگرن, خودا‌ش ئه‌و که‌سانه‌ى خۆش ده‌وێت خۆیان پاک راده‌گرن..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ عَامَّةَ عَذَابِ القَبر مِنَ الَبول, فتَنَزَهُوا مِنْهُ) . واته: زۆربه‌ى سزاى گۆڕ له‌سه‌ر خۆپاک نه‌کردنه‌وه‌یه له‌پاش میزکردن, خۆتان پاک بکه‌نه‌وه له‌پاش دانیشتن له‌سه‌ر ئاو.
نوێژ پاک و خاوێنی یه
نوسینى:ناصح ئیبراهیم سازانى
پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان رووخسارى جوان بێ, خۆى له بیر نه‌کات, جل و به‌رگى خاوێن بێت و سه‌ر مه‌شق بێت با خه‌ڵک چاو له‌و بکه‌ن, چونکه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه وسلم پاک و خاوێن بووه و فه‌رمانیشى کردووه به هاوه‌لآنى پاک و خاوێن بن به‌تایبه‌تى له‌کاتى چوون بۆ مزگه‌وت و نوێژى جه‌ماعه‌ت, یان کاتێک وه‌فدى قه‌ومه‌کان ده‌هات بۆ لاى ئه‌یفه‌رموو خۆتان بڕازێننه‌وه‌و بۆنى خۆش له خۆتان بده‌ن..
نوێژ ته‌رک کردن
نوسینى:ناصح ئیبراهیم سازانى
بێگومان ته‌رک کردنى نوێژ یه‌کێکه له تاوانه گه‌وره‌کان و, هۆی چوونه دۆزه‌خه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ ﴿٤٠﴾ عَنِ الْمُجْڕ‌مِينَ ﴿٤١﴾ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ ﴿٤٢﴾ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ﴿٤٣﴾ وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِي) المدثر: ٤٠ - ٤٤. واته: ئه‌وکه‌سانه‌ى سه‌ر فرازو شادمانن له به‌هه‌شتدا به تاوانبارانى دۆزه‌خ ده‌ڵێن: ئه‌وه چى بوو ئێوه‌ى راپێچى دۆزه‌خ کرد؟! له وه‌لآمدا ده‌ڵێن: له نوێژگه‌ران نه‌بووین, خۆراکمان به‌هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشى.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا) مریم: ٥٩. واته: ئینجا له پاش ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێنشینیان نوێژیان ده‌فه‌وتاندو شوێن هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن, جا ئه‌وانه له داهاتوودا تووشى (سزاى) گومڕاییان ده‌بن.
نوێژ نه‌کردن ده‌بێته هۆی پشتکردنه دینى خوا‌و, سزاى سه‌ختى ناو گۆڕ وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى بۆ کراوه: (وَمَنْ أَعْرَ‌ضَ عَن ذِكْڕ‌ي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُ‌هُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ) طه: ١٢٤ .
بیدعه‌و هه‌ڵه‌کانى مزگه‌وته‌کان 2- پاڕانه‌وه‌ى چوونه مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ر:
نوسینى/ناصح ئیبراهیم سازانى
زۆر له نوێژخوێنان سوننه‌تى چوونه مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه و ئه‌و زیکرانه‌ى له‌و باره‌وه هاتووون نازانن... له‌به‌رئه‌وه پێیان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت بچێته مزگه‌وت سوننه‌ته پێى راستى پێش بخات, کاتێکیش هاته‌ده‌ره‌وه پێى چه‌پی.
سه‌باره‌ت به زیکره‌کانى چوونه مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه, ئه‌وه ئێوه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌و باره‌وه که ئه‌م کاره روون ده‌که‌نه‌وه:
له ئه‌نه‌سه‌وه ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه, که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کاتێ ده‌چووه مزگه‌وت ده‌یفه‌رموو: (بسم الله اللهمَّ صلِّ على محمد). وه له کاتی هاتنه‌ده‌ردا ده‌یفه‌رموو: (بسم الله اللهمَّ صلِّ على محمد) رواه ابن السنی فی(عمل اليوم واللية) وحسنه الألبانی فی(الكلم الطيب) (63). . واته: به‌ناوى خوا, خودایه بارانى درود و میهره‌بانیت بڕژێنه به‌سه‌ر موحه‌ممه‌ددا.
پله‌و پایه‌ى نوێژ
نوسینى/ناصح ئیبراهیم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا) النساء: ١٠٣. واته: بێگومان نوێژ فه‌رمانێکى پێویست و کات بۆ دیاریکراوه.
نوێژ یه‌که‌م عیباده‌ته که فه‌رزکرا له سه‌ر موسوڵمانان, نزیکه‌ى سێ سالأ پێش کۆچکردنیان بۆ مه‌دینه, ئه‌و فه‌رزه‌یه که له ئاسمان له شه‌وى میعراجدا راسته‌وخۆ له نێوان په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم روویدا, له‌و ئاهه‌نگه پڕ شکۆیه‌دا بوو که یه‌که‌م جاره مرۆڤ بگاته ئه‌و شوێنه به‌رزه, له شه‌و و رۆژێکدا پێنج جار نوێژ فه‌رزکرا له‌سه‌رخۆى و ئوممه‌ته‌که‌ى، نوێژ یه‌کێکه له پایه گرنگه‌کانى ئیمان له دواى شایه‌تومان دێت, کۆڵه‌که‌ى ئایینه، کۆڵه‌که چۆنه بۆ ده‌وار نوێژیش ئاوه‌هایه بۆ ئایین. ئایا ده‌وار به‌بێ کۆڵه‌که راده‌وه‌ستێ ؟!..
ماناى سوره‌تى فاتیحه
نوسینى/ناصح ئیبراهیم سازانى
(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (1) الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (2) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (3) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (4) اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (5) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ (6) غَيْڕ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ)الفاتحه: ١ - ٧ .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لاى زۆربه‌ى زانایان پێویسته لێکدانه‌وه‌ى واتاى وشه‌کانى نوێژ له‌ناو نوێژدا, هه‌روه‌ها واجبه له هه‌موو رکاتێکدا بخوێنرێت و گه‌وره‌ترین سوره‌تى قورئانه, به‌ڵکو سه‌رجه‌م مه‌به‌ستى سوره‌ته‌کانى قورئانى پیرۆزى له خۆ گرتووه, بۆیه به باشمانزانى به‌کورتى ته‌فسیرى بکه‌ین و هه‌ندێ له فه‌زڵه‌کانى بخه‌ینه روو..
*بسم الله الرحمن الرحيم ﭔﭼ به ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان, ئه‌و خوایه‌ى که سه‌رچاوه‌ى به‌خشینى بێ کۆتاییه‌و ره‌حمه‌تى ته‌واو بوونى بۆ نییه..
- « first
- ‹ previous
- …
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »













