سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
بابه‌ت بنیره
گەڕان
ساتێك یادى خوا بكه

ته‌رازوت زۆر قورس بکه

پاداشتی زۆر وه‌ربگره


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
- strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/views.module on line 1113.
- strict warning: Declaration of views_handler_field::query() should be compatible with views_handler::query($group_by = false) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_field.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_handler_sort::options_validate() should be compatible with views_handler::options_validate($form, &$form_state) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_sort.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_handler_sort::options_submit() should be compatible with views_handler::options_submit($form, &$form_state) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_sort.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_handler_sort::query() should be compatible with views_handler::query($group_by = false) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_sort.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_handler_filter::options_validate() should be compatible with views_handler::options_validate($form, &$form_state) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_filter.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_handler_filter::query() should be compatible with views_handler::query($group_by = false) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_filter.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_handler_filter_node_status::operator_form() should be compatible with views_handler_filter::operator_form(&$form, &$form_state) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/modules/node/views_handler_filter_node_status.inc on line 0.
- strict warning: Declaration of views_plugin_query::options_submit() should be compatible with views_plugin::options_submit($form, &$form_state) in /home/quranku/public_html/site/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_query.inc on line 0.
به‌ڵێنى هه‌ق و به‌ڵێنى ناهه‌ق
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره په‌یمانى خۆى ناشکێنێت و به‌ڵێنى خۆى ده‌باته‌سه‌ر, وه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌س له‌و ڕاستگۆتر نیه, به‌ڵێنه‌کانى به به‌ڵێنى هه‌ق ناوده‌بات که له ئه‌رزى واقیعدا دێته‌دى, هه‌روه‌ک له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا باسى ده‌کات:
١- (فَرَدَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ)القصص/١٣ فیرعه‌ون هه‌موو منداڵێکى نێرینه‌ى به‌نى ئیسرائیلى له‌ناو ده‌برد, که موساش له‌دایک بوو دایکى زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو که جگه‌رگۆشه‌که‌ى چۆن له‌ده‌ستى سته‌مکاران بپارێزێت خواى گه‌وره‌ش فه‌رمانیدایه که شیرى بداتێ و بیخاته ناو سندوقێکه‌وه فڕێى بداته ئاوى ڕووبارى نیله‌وه, خواش به‌ڵێنى داوویه که نه‌ترسێت و دڵنیابێت که به‌سه‌لامه‌تى بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌بوو ئالى فیرعه‌ون گرتیانهوهو له‌دڵیاندا به‌ویستى خوا خۆشه‌ویست بوو,
فه‌رمان به‌جێیه دادگاى دادپه‌روه‌ره
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
فه‌رمانى خودا به‌جێیه له‌سه‌ر به‌نده‌کانى و سه‌رجه‌م کاره‌کانى تر, دادگایى خودا له‌وپه‌ڕى دادپه‌روه‌ریدایه وه له فه‌رمووده‌دا هاتوه(233) (ماض في حكمك عدل في قضاءك)هه‌رکه‌سێ به دادپه‌روه‌رى خودا رازى نه‌بێ ئه‌وا که‌سێکى سته‌مکار و لاده‌ره له ڕێگه‌ى ڕاست به‌ڵێ خودا سته‌مى له‌سه‌ر خۆى حه‌رام کردووه, سته‌مکار نییه له به‌نده‌کانى پاکى بێگه‌ردى هه‌ر بۆ ئه‌وه به‌لام خه‌ڵکان سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن,
(3و4) ئینجا ئایا کێ ئه‌و قوڕئانهى هێناوه؟ وه بۆ کێى هێناوه؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئه‌وه‌ش خوا (سبحانه وتعالى)هه‌ر له سوره‌تى (الشعرا‌ء)دا, وه له گه‌ڵى شوێنى دیکه‌ش دا زۆر بهڕوونیى ده‌یخاته ڕوو, وه‌ک ده‌فه‌رموێ: (نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ ﴿١٩٣﴾ عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِڕينَ)الشعراْ /واته گیانى ئه‌میندار دایبه‌زاندوه بۆسه‌ر دڵى تۆ تاکو تۆ له وریاکهرهوان بى, که‌واته کێ له خواوه (سبحانه وتعالى)که خوا له‌سه‌ر عه‌رشى خۆیه‌تى به‌و شێوه‌یه که بۆ خوا شایسته‌یه-کێ له خواوه (سبحانه وتعالى) قوڕئانى دابه‌زاندوه بۆ سه‌ر دڵى گه‌وره‌ترین ئینسان و سه‌روه‌رى پێغه‌مبه‌ران محمد صلى الله علیه وسلم ؟! دیاره جیبریل که خوا (سبحانه وتعالى) لێره‌دا به (الروح الامين) گیانى ئه‌میندار,
پیَناسى مرۆڤـ له مۆرى سه‌رى پهنجهكانیدایه له قورئاندا
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي تهفسير
ڵێنكاتێك قورئانى پیرۆز باسى ئه‌وه ده‌كات كه زۆر ئاسانه بۆ په‌روه‌ردگار مرۆڤ زیندوو بكاته‌وه، ته‌ركیز له‌سه‌ر بابه‌تى مۆرى په‌نجه ههیهاسى مرۆڤـ له مۆرى سه‌رى ڵهنجهكانیدایه
{أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَلَّنْ نَجْمَعَ عِظَامَهُ (3) بَلَى قَادِڕينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ (4)} [القيامة] واتة: ئايا مرؤظ وادةزانيَت (دواى مردن) ئيَسكةكانى كؤناكةينةوة؟! بةلَكو توانا‌مان هةية نةخشة وردةكانى كؤتايى ثةنجةى (وةكو خؤى) بةديبهيَنينةوة .
خودا پشتوپه‌ناى باوه‌ڕدارانه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌ر که‌سێ له ئێمه پێویستى به خودایه که هاوارى بۆ ببات ئه‌بێ ئه‌و خودایه‌ش خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و به‌توانا بێ و کارڕه‌وا بێ پێویستى به که‌س نه‌بێ خاوه‌ن هێز بێت هه‌رده‌م بمێنێته‌وه و مردنى لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. خاوه‌ن ئه‌و سیفه‌تانه ته‌نها خوداى گه‌وره و ته‌نها و تاکه پادشاى پادشاکان خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لآت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هیچ شتێک نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا که مرۆڤ دڵى پێ خۆش بێ دڵنیا بێت لێى و به ڕووتێکردن له ئه‌و بحه‌وێته‌وه بێجگه له خوداى پاک و بێگه‌رد ئه‌و خودایه جێى پشت و په‌ناى ترسێنراوه‌کانه, په‌نا ده‌رى په‌نا پێگیراوانه, دێت به هاوارى هاوارکارانه‌وه, وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ)الانفال/٩ یان (وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ)المومنون/٨٨ واته: هیچ که‌س پشت و په‌نا به‌ر و تکاکاریان نابێ.
پێناسه‌ى ناوه‌کانى ڕۆژى دوایی له قورئان: به‌شى یه‌که‌م
نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
١-( يَوْمِ الْقِيَامَةِ) : واتا ڕۆژى هه‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان له ڕۆژى دواییدا بۆ لێپرسینه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له باره‌ى کار‌و کرده‌وه‌کانى ژیانى دونیا لێى ده‌کرێن وه‌ک له سوره‌تى النسا‌و/٨٧ [ اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً ] النسا‌و : ٨٧
واتا: الله خوایه‌که بێجگه له‌و هیچ خوایه‌کى تر‌ى به حه‌ق نیه -شایسته‌ى په‌رستن بێت- سوێند به خوا له ڕۆژى قیامه‌تدا کۆتان ده‌کاته‌وه که هیچ شک و گومانێکى تێدا نیه،جا کێ هه‌یه قسه‌و گوفتارى له فه‌رمایش و فه‌رموده‌ى خوا راستترودروستتربێت ؟ ته‌فسیرى ئاسان
٢- (الْيَوْمِ الآخِڕ): واتا دوایه‌مین و کۆتا ڕۆژ که ڕۆژى تر‌ى له دوا نیه جگه له به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م وه‌ک له سوره‌تى البقره/٨ [ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِڕ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ] البقره : ٨
واتا: له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن : ئیمان وباوه‌ڕمان به خوا‌و به ڕۆژى قیامه‌ت -دوایه‌مین ڕۆژه‌کان- هێناوه له‌ڕاستیدا ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین ." ته‌فسیری ئاسان و جه‌لاله‌ین"
٣- (السَّاعَةَ) : واتا کاتى پاداشت وسزا که له ناکاو وکتوپڕ بێ ئه‌وه‌ى که خه‌ڵک وه‌ک پێویست ئاگادارى بن دێت وه‌ک له سوره‌تى گه/١٥ [ إِنَّ السَّاعَةَ ءاَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى ] گه : ١٥
واتا: بێگومان کاتى ڕۆژى قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت،خه‌ریکه بیشارمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ى کار‌و کرده‌وه‌و هه‌وڵ و کۆششى پاداشت بدرێته‌وه .ته‌فسیرى ئاسان
پێغه‌مبه‌ر یونس سه‌لامى سه‌لامى خواى لێ بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با سه‌رێک له‌شارى موسڵ بده‌ین و بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى یونسى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێ و بزانین چى به‌سه‌رهات و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. خواوه‌ندى گه‌وره له سوره‌ى (الصافات)دا فه‌رموویه‌تى: (وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ)الصافات/١٣٩ به‌ڕاستى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر یونس یه‌کێک بوو له پێغه‌مبه‌ران. له‌شه‌ش ئایه‌ت له قورئاندا باسى حه‌زره‌تى یونس کراوه و سوره‌تێکیش له قورئان ناو نراوه سوره‌ى یونس. به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره‌ش له کاتێکدا ڕ‌وى داوه که شارى موسڵ پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئاشوور بوه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که زۆربه‌ى ولآتى ئاساى له ژیر فه‌رماندا بوو. گه‌وره‌ترین و خۆش ترین شارى ئه‌و سه‌رده‌مه موسڵ بوو, خه‌ڵکى موسڵ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون, به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى یه‌وه له خۆییان بایى ببون توغیانیان کردبوو, ئیمانیان به‌خوا نه‌بوو, بتیان ده‌په‌رستن, زوڵمیان له داماوان ده‌کرد, له گوناح نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه, خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى یونسى کوڕى مهتاى کرده پێغه‌مبه‌ر و بانگى کردن بۆ خواپه‌رستى و ده‌ست هه‌ڵگرتن لهبتپهرستى.
واتای ئایه‌تی ({بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ .... [البقرة : 117])
نووسینی/ محمد فتح الله گوڵه‌ن
وه‌رگیرانی / حبیب محمد سعید
ئامتدهكردنی / نه‌جات رواندزی
كرداری ( بدع) له زمانی عه‌ره‌بی دا به مانای هێنانه بوون و به‌دی هێنان دێت ، كه له سه‌ر نموونه‌یه‌كی پێشتر نه‌بووبێت . زه‌ویی و ئاسمانه‌كانیش كه له فراوانی یان سنوری بۆ نیه . نموونه‌یه‌كن بۆ ئه‌و جوانی یه‌ی كه مرۆڤ لێی تێر نابێت . واته ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌و به‌دی هێنراوه سه‌یرانه‌ن كه له پێشیانه‌وه نموونه‌یه‌كیان لێ به‌دی نه‌هاتووه ، جا له‌به‌ر نه‌بوونی نموونه‌یان له‌وه‌و پێش له لایه‌كی تره‌وه ، یه‌كجار سه‌رنج راكێش و سه‌رسورهێنه‌رن و ، ناشگهنجێ له‌وان جوانتر و دڵرفێن ترههبیت و ،به ملیاره‌ها ئاماژه‌ی نوورانیی ئاماژه بۆ به‌دی هێنه‌ر و داهێنه‌ریان ئه‌كه‌ن ،،
به‌ڵگه‌کان له قورئان
م. عوسمان رشید
قورئانى پیرۆز هه‌رده‌م جه‌خت ده‌کاته سه‌ر هێنانى به‌ڵگه‌و بورهان و هه‌میشه زه‌مى چاولێکه‌رى کوێرانه ده‌کات ، هه‌روه‌ک له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى بۆکراوه :
یه‌که‌م: داواکردنى به‌ڵگه‌و بورهان :
أ- [ أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ] النمل٦٤واته:ئایا کێ له سه‌ره‌تاوه دروستکراوان به‌دى ده‌هێنێت، پاشان دواى نه‌مانیان دروستیان ده‌کاته‌وه، کێ له ئاسمان و زه‌وىیه‌وه رزق و ڕوَزیتان پێده‌به‌خشێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ خواداکهسى تر هه‌یه شایانى په‌رستن بێت ؟ پێیان بڵێ :ئاده‌ى به‌ڵگه‌تان چىیه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن ..
ب- [ وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ] المۆمنون١١٧
ئه‌وکه‌سه‌ى خوایه‌کى تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکى خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى به‌ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به‌ڕاستى حساب و لێپرسینه‌وه‌ى لاى په‌روه‌ردگارێتى، بێگومان بێباوه‌ڕان و خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن .
ج-[ قَالُواْ اتَّخَذَ اللّهُ وَلَداً سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَات وَمَا فِي الأَرْضِ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَـذَا أَتقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ؟ ] یونس٦٨
خوا نه‌ناسان ده‌ڵێن: خوا منداڵى بۆ خۆى بڕیارداوه ! پاکى و بێگه‌ردى شایسته‌ى ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێنیازه ( ثيَويستى بة كوڕ‌و كض نية) ، هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه ، بێگومان هیچ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و بێباکانه ده‌یڵێن، که هیچى لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کى نیه؟!
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى که‌سایه‌تى به‌هێز
اسماعیل ڕه‌ڤه‌ندى
وه‌رگێرانى : غریب قادر
١- ڕێزگرتنى خودى خۆى ئه‌ویش به‌ڕێزگرتنى خه‌ڵکانى تر
٢- مامه‌ڵه‌ى جوان له‌گه‌ڵ که‌سانى دوور‌و نزیک.
٣- کۆنترۆل کردنى نه‌فس .
٤- ڕازاوه به له‌سه‌ره‌خۆیی.
٥-متمانه به‌خۆبوون.
٦- خۆپارێزه له دواخستنى کاره‌کان.
٧- چه‌سپاو له قسه‌کردن و دوورکه‌وتنه‌وه له ڕاڕایی.
٨-له ئه‌ستۆ گرتنى ده‌ره‌نجامى کاره‌کان نرخه‌که‌ى هه‌رچه‌ند بێت.
ئازادى وشکاندنى کۆت و پێوه‌نده‌کان
ئه‌دازیار عوسمان
ئاینى پیرۆزى ئیسلام سه‌ره‌تا که هات ، کۆیلایه‌تى نیزامێکى جیهانى بوو، ورده ورده به‌پێى به‌رنامه‌یه‌کى ڕێک وپێک و نه‌خشه بۆکێشراو ، کۆیلایه‌تى که‌م کرده‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش نه‌یهێشت ، ئیسلام باسى ڕێزدارى ئاده‌میزادى کرد‌و فه‌رمووى [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ] وه پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) داى به‌گوێ ى جیهاندا که هیچ جیاوازىیه‌ک نیه له‌نێوان عه‌ره‌بێک و عه‌جه‌مێکدا مه‌گه‌ر به‌ته‌قوا و خواناسین …عومه‌رى کوڕى خه‌تتابیش فه‌رمووى ( متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احراراً ) به‌مه‌ش کۆت و پێوه‌نده ماددیه‌کان کرانه‌وه‌و نه‌مان .
کۆت و پێوه‌ندى تریش هه‌ن که ( معنوى ) ن، به‌هاتنى حه‌زره‌ت ئه‌و کۆت و پێوه‌ندانه‌ش کرانه‌وه [ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ] الاعراف : ١٥٧ .
واته : ئه‌وانه‌ى شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون که‌له‌لایان نوسراوه‌و مژده به‌هاتنى دراوه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ، که فه‌رمانیان پێ ئه‌دا به‌چاکه‌و جڵهوگیرىیان ده‌کات له خراپه … وه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات شتانى پاک و پوخت و یاساغى ده‌کات لێیان شتانى پیس و ناهه‌موار، وه بارى گران و کۆت و پێوه‌ندیان لاده‌بات ، جا ئه‌وانه‌ى بڕواى پێ دێنن و سه‌رى ده‌خه‌ن و دواى ئه‌و نوره ده‌که‌ون که هێناویه‌تى هه‌ر ئه‌وانه‌ن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو …
هه‌روه‌ها له سوره‌تى ( البينة ) ش دا ده‌فه‌رموێ [ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْڕكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ * رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفاً مُّطَهَّرَةً ] البینه ١-٢… واته : ئه‌وانه‌ى که بێ بڕوابوون له خاوه‌ن نامه‌و بت په‌رسته‌کان ، ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت له بێبڕوایى و کۆت و پێوه‌نده‌کانیان نه‌کرانه‌وه ، تا نیشانه ڕوونه‌که‌یان بۆ هات، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له‌خواوه ئه‌خوێنێته‌وه به‌سه‌ریانا چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کى پاک که قورئانه، که تیایانایه چه‌ند نامه‌یه‌کى به‌نرخ … یان تیایدایه پوخته و پاڵاوته‌ى چه‌ند نامه‌یه‌کى به‌نرخى ئاسمانى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو …
ئاینى ئیسلام ڕۆژانه پێنج جار بانگى ( حي على الصلاة و حي على الفلاح ) ده‌دا به‌گوێى ئاده‌میزادا ، هه‌ستن بۆ نوێژ، هه‌ستن بۆ شکاندنى گشت کۆت و پێوه‌نده ماددى و مهعنهوىیهکان ، هه‌ستن به‌ره‌و ڕزگارى و سه‌رفرازى .
قورئان له‌کوێوه هاتوه‌و له‌چ لایه‌نێکه‌وه هاتوه ؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
خوا له سووڕه‌تى (الشعرا‌ء)ئایه‌تى (192)دا ئه‌وه‌ش زۆر به‌ڕوون و ڕاشکاویى ده‌خاته ڕوو, هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵى شوێنى دیکه‌ش دا, به‌لآم ئێمه ئه‌م ئایه‌ته‌مان به‌س به نموونه هێناوه‌ته‌وه. ده‌فه‌رموێ: (وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ)وه بێگومان ئه‌م قوڕئانه نێردراوه‌ى خواى په‌روه‌ردگارى جیهانه‌کانه, که‌واته قوڕئان له کوێوه هاتوه؟ له په‌روه‌ردگارى جیهانه‌کانه‌وه, له خواوه (سبحانه وتعالى) که‌واته جبریل (علية الصلاة والسلام) ڕۆلى له گه‌یاندنى قوڕئان دا ته‌نیا ئه‌وه‌بووه که به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا خوێندوویته‌وه چونکه هه‌ندێک ڕاى وا هه‌بوون له مێژوودا, که گوتوویانه:
ئێسک کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى خوێنه
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
قورئانى پیرۆز سه‌دان ساڵ پێش زانست که‌وتوه له دانپێدانانى زیندوویه‌تى ئێسک و بایه‌خى گه‌وره‌ى ئێسک له ئه‌رکه‌کانى مرۆڤدا…له سوره‌تى (مريم)دا زه‌که‌ریا سه‌لامى خواى لێبێ هانا و هاوارى بۆ خواى په‌روه‌ردگار برد که منداڵێکى پێببه‌خشێت, ئه‌گه‌رچى هاوسه‌ره‌که‌شى منداڵى نه‌ده‌بوو و ئێسکهکانیشى لاوازبوون, په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا)مریم/٤ واته: په‌روه‌ردگارا! به‌ڕاستى من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژى سه‌رم هه‌رهه‌مووى سپێتى دایگرتووه,
کێ له‌خوا ڕاستگۆتره؟
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دیاره که‌س له‌خوا ڕاستگۆتر نیه, هه‌رچى بوێت و هه‌رچۆنى بوێت ده‌یکات, بالآدهستهو به‌ڵێنه‌کانى ده‌باته‌سه‌ر, قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
١- (اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ حَدِيثًا)النساْ /٨٧ که‌س نیه بێجگه له‌و شایانى په‌رستن بێت, سوێند به‌خوا کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژى قیامه‌تدا که هیچ گومانێکى تێدا نیه, جا کێ هه‌یه له‌خواى په‌روه‌ردگار ڕاستگۆتر بێت.
سووده‌کانى ڕایبوون به کارى خودا
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
سوودى ریبوون به کارى خودا دڵنیاییت بۆ دێنێت, فێنکى دڵت بۆ دێنى دڵگیر و ڕاگیرنوون و ئۆقره‌ت بۆ دێنێ له کاتى دڵه ڕاوکێ و لێگۆڕین, هاتنى لافاوى بهلآیهکان ئه‌م دڵه بڕوا دێنێت به په‌یمانه‌کانى خودا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم (هَـٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّـهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّـهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا)الاحزاب/٢٢ راینهبوون به به‌شى خودا دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵى و ئیزعاجى و ئۆقره‌نه‌گرتن, نه‌خۆشییه‌کان و پارچه‌پار چهکردنى دڵه, هه‌رده‌م بێ ئاگا و توڕه و یاخیبوون وه‌ک ئه‌وه‌ى بڵێت(مَّا وَعَدَنَا اللَّـهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا)الاحزاب/١٢ وه‌ک مونافیقه‌کان ده‌یان وت.
- « first
- ‹ previous
- …
- 314
- 315
- 316
- 317
- 318
- 319
- 320
- 321
- 322
- …
- بەرەوپێش ›
- دوواهەمین »


































