سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قیامة
ئه‌لقه‌ى سیانزه هه‌م.......القیامه
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌یب
ئاماده‌کردنى: دینه - هه‌ولێر
حیساب
مه‌به‌ست له حیساب....وه‌ستاندنى هه‌موو خه‌ڵکه له به‌رده‌م خودادا و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هه‌رچیه‌ک کردوویانه و هه‌رچیه‌ک به دڵیان‌دا هاتووه له دڵیان‌دا بووه...له کوفر و له ئیمان ...پاشان دانه‌وه‌ى کتێبه‌کانیان به ده‌ستى راست یاخو چه‌پیان...جا ئه‌م محاسه‌به‌یه قورس و سوک...ناره‌حه‌ت ...ئاساییان تێدایه...به گوێره‌ى حاڵى ئێنسانه‌کان...مرۆڤه‌کان...چیتکردووه؟...چه‌ن جووڵه‌ت کردووه؟...چه‌ند ووشه‌ت به ده‌مدا هاتووه؟...چیت له دڵدایه‌و...چیت به دڵدا هاتووه؟...ئه‌مه ته‌نها تۆ...ئه‌ى ئه‌و هه‌موو ملیار ملیار مرۆڤ و گیانداره...که بوون و ده‌بن...له‌و رۆژه‌ى هیچیان نه‌بوون..سه‌ر زه‌وى خاڵى بوو له هه‌موو جووڵه و قسه و خه‌یاڵێک...تا ئه‌و هه‌مووه جووڵه و قسه و خه‌یاڵه‌ى ئه‌مرۆ...تا ئه‌و رۆژه‌ش هیچیان نامێنن...هه‌موویان بۆ ده‌گێرنه‌وه...له سه‌رى حیسابیان بۆ ده‌کرێت...ئه‌وه چۆن رووده‌دات؟...چ ڕه‌سمێک ...چ فلیمێک...چ حیکایه‌ت خوانێک ده‌توانێت ڕه‌سمى ئه‌و تابڵویه ئه‌و فلیمه ئه‌و رووداوه بکات..{واشرقت الارض بنوور ربها}...زه‌وى به نوورى خودا روشن بوویه‌وه...
ئه‌لقه‌ى دوانزه‌هه‌م...القیامه چوون به‌ره‌و حه‌شر
نوسینى:ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه هه‌ولێر
چاره‌ى خه‌و نووستنه...چاره‌ى رێ رۆشتنه...ئه‌و خه‌ڵکه‌ى راست ده‌بنه‌وه و گیانیان ده‌کرێته‌وه به به‌ردا...چاریان ناچاره...ده‌بێت بڕون بۆ مه‌حشه‌ر...ئه‌م رێیه بگرنه به‌ر به‌م گه‌رمایه به‌و ده‌شته کاکى به کاکیه‌دا...نه‌ئاوێ...نه سێبه‌رێ...ئه‌و کاته‌ى بانگده‌رێک بانگیان ده‌کات هه‌موویان ده‌جووڵێن...وه نه‌بێت ده‌ربازیان بێت...
ئه‌لقه‌ى یازده‌هه‌م.....قیامه‌ت....پاش نه‌فخى سوور
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه – هه‌ولێر
خه‌ڵکى مردن...گیانداران مردن...دونیا کپه...زه‌وى ئه‌وه‌ى پێ بڵێت گیانله‌به‌ر تێدانیه...دونیا وێنه‌ى
قه‌برسانێکى گه‌وره‌یه...قه‌برسانێک هه‌مووى سه‌رزه‌وییه...زوَربه‌ى مردوه‌کان بێ کێلن...که‌س نه‌ماوه ته‌نها خودا‌و کوَمه‌ڵێ مه‌لائیکه‌ى که‌م نه‌بێت...وێنه‌ى شارێک ... شارێکى گه‌وره شه‌رێکى گه‌وره تێدا رووى دابێت...پاشان پاش سوتاندن و تاڵانکردنى ئه‌و شاره‌و کوشتنى هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ى دوژمنه‌کانى به‌جێیان هێڵا بێ...زه‌ویش هه‌روا...به‌ڵام زه‌وى به هوَى شه‌ره‌وه نه‌بوو...زه‌وى به هوَی ئه‌مرێکى خوداییه‌وه بوو فویه‌ک بوو{ونفخ في الصور}فووکرا به سووردا فوویه‌ک و هه‌مووى مردن ....
ئه‌لقه‌ى ده‌یه‌م ....پاشماوه‌ى هه‌ڵسانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب....ئاماده‌کردنى: دینه – هه ولێر....شه‌و هه‌میشه شوێنى تایبه‌تى خۆى هه‌بووه له قورئان و حه‌دیس و لاى پیاو چاکان...شه‌و به‌رمیلێکى گه‌وره‌ى تاریکه...ده‌ڕژێ و به هه‌موو لایه‌کدا بلاوده‌بیته‌وه...دار‌و دیوار ده‌بڕێ...هه‌موو سه‌ر زه‌وى ده‌کاته تاریکستان...چاوه‌کان ده‌نوقێن...چراکان ده‌کوژێنه‌وه...ده‌رگاکان هه‌مووداده‌خرێن...هه‌موو جووله‌کان ده‌وه‌ستن...شار و لادێ هه‌موو کپ ده‌بن...ته‌نها جووله‌ى ئیمانداران...چرپه‌ى لێوى ئه‌مان نه‌بێت...نوێژ ده‌که‌ن و قورئان ده‌خوێنن...شه‌و مرۆڤ ناتوانێت له به‌رده‌م هێرشى خه‌ودا خۆى رایگرێت...ئه‌و که‌سه نه‌بێ له ترسى خودا‌و قیامه‌ت خه‌وى له خۆى زڕاندبێ...شه‌و سه‌رزه‌وى له هه‌ڵسانى پاش قیامه‌ت ده‌چێت...ئه‌و ده‌مه‌ى مرۆڤه‌کان...گیانداره‌کان که که‌سیان نه‌ماوه
ئه‌لقه‌ى نویه‌م.....هه‌ستانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حمه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه- هه‌ولێر
لێره هه‌رچه‌نده بته‌وه‌ێ تا سه‌وه‌رى قیامه‌ت بکه‌یت نا‌توانیت ... مرۆڤ ناتوانێت له خه‌یاڵیدا تاسه‌وه‌رى شتێک بکات ماده‌م نه‌یبینێت ... یاخوت وه‌ک ئه‌وشته‌ى نه‌یبینیت... قیامه‌ت رووداوێکه له‌وه‌و پێش رووى نه‌داوه ... ته‌نها یه‌ک رووداوه ... رووداوێکى گه‌وره... هه‌رگیز ناتوانێت با زۆریش له خه‌یاڵت بکه‌یت ... چاوت بنوقێنه...
ئه لقه‌ى هه‌شته‌م.... دوا به‌شى نیشانه‌کانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه - هه‌ولێر
رووداوه‌کانى قیامه‌ت زۆر سه‌ختن....هێنده سه‌ختن پێغه‌مبه‌رى پیرکردبوو...ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى ئیمام ترمزى ریوایه‌تى کردووه ده‌فه‌رمووێت:{شيبتنى هود واخوانتها} ...سوره‌تى ’’ هود ’’ و خوشکه‌کانى پیریان کردم ... ئه‌و سوره‌تانه‌ى باسى قیامه‌ت ده‌که‌ن... ئه‌و قیامه‌ته‌ى به‌ڕێوه‌یه ..
ته‌وبه‌ى لاوێک دواى ئه‌وه‌ى له‌خه‌ویدا ڕۆژى قیامه‌ت ده‌بینێ.....چیرۆکى ته‌وبه‌کاران
و: حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى
(احمد) لاوێکى تازه پێگه‌یشتووه، حه‌زو و خولیاى گه‌نجانه‌ى هه‌بوو، وه‌کو هاوته‌مه‌نه‌کانى خۆى ده‌ژیا و گوێى به‌فه‌رمانه‌کانى خواى گه‌وره نه‌ده‌دا، شه‌وێکیان ویستى خواى گه‌وره وابوو توشى خێرى بکات.. له خه‌ویدا دیمه‌نێکى بینى له‌و بێئاگاییه‌ى خه‌به‌رى کرده‌وه و هێنایه‌وه هۆش خۆى..
ئه‌و لاوه چیرۆکى خۆى ده‌گێڕێته‌وه بۆمان و ده‌ڵێت:
ئه لقه‌ى حه‌وته‌م به‌شي دووه‌مى نیشانه‌کانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه – هه‌ولێر
به‌هۆى نزیکبوونه‌وه‌ى قیامه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌وى وه‌زع نائاسایه ... به‌لام ئه‌مه هه‌موو که‌س هه‌ستى پێناکات.... ئه‌وانه‌ى هه‌ستى پێ ده‌که‌ن که هه‌ستێکى قووڵى ئیمانیان هه‌یه... وه‌ک ئه‌وه‌ى پێش ئه‌وه‌ى باران ببارێت ...پێش ئه‌وه‌ى په‌له هه‌وره‌کان خۆیان نیشان بده‌ن ...گیانداران خۆیان ده‌پێچنه‌وه و توشى حاڵه‌تێکى نا ئاسایى ده‌بن...ئه‌مه له‌کاتێکدا به‌لاى ئێمه‌وه دونیا زۆر ئاساییه و هه‌ستى پێناکه‌ین...ئه‌وه بۆ؟
ئه‌ڵقه‌ى شه‌شه‌م...... نزیک بوونه‌وه‌ى قیامه‌ت
نوسینى : ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه - هه‌ولێر
واپێده‌چێت دونیا ئه‌وه‌نده‌ى به‌به‌ره وه نه‌مابێت... [لعل الساعة تكون قريبا ]...ره‌نگه قیامه‌ت زور نزیک بێت ... ئێمه نازانین...[ وما يدريك] ... تو جوزانى ... [ يسالونك عن الساعة ايان مرساها] ... پرسیارت لێ ده‌که‌ن که‌ى قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێت؟... [قل انما علمها عند الله ...وما يدرك ]
چاوه‌روانى قیامه‌ت .....ئه‌لقه‌ى پێنجه‌م :..
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه- هه‌ولێر
چ رۆژێکه ئه‌و رۆژه ؟...یه‌کێک به‌یه‌کێک ده‌ڵێت :.ئه‌ڵێى حه‌شره .. ئه‌ى ئاخۆ چۆن بێت؟.چاوه‌کانت بنوقینه..... تێڕابمێنه ... بیربکه‌ره‌وه .... هه‌رچى خه‌ڵک له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌ژى.... به‌هه‌زاران زمان ... هه‌زاران ره‌نگ ... به‌ڵکو هه‌زاران هه‌زار ساڵ...چ خه‌ڵکى ژیاون ....به‌ڵکو گیاندارانیش...هه‌موویان بچووک و گه‌وره... یه‌ک خانه وملیون خانه‌کان ... ئه‌وانه‌ى به میکرۆسکۆب نابیینرێن... ئه‌و نه‌هه‌نگانه‌ش سه‌دان به‌رانبه‌رى مرۆڤ گه‌وره‌ن ...هه‌موو له‌و رۆژه‌دا جمه‌ى دیت ..... خودایه گیان چى ده‌بینین ...
القيامة .......ئه‌لقه‌ى چواره‌م
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه-هه‌ولێر
ئه‌م سه‌رزه‌ویه له ئاده‌مه‌وه جیل له دواى جیل خه‌ڵکى تێدا ده‌ژى ...که‌واته نه‌وه‌کان له ئاده‌مه‌وه که‌وتونه‌ته رێ ..... هه‌تا قیامه‌تیش ده‌چین ...ئه‌مه چوونێکى مرۆڤه ... له ئاده‌مه‌وه ده‌ستى پێکردووه و هه‌تا قیامه‌ت به‌رده‌وامه..... ئه‌مه سه‌فه‌رێکیه سه‌فه‌رێکى تولانى .... درێژ ..به قه‌ده‌ر درێژاى ته‌مه‌نى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى ...
القیامه ٠٠٠٠٠ئه‌لقه‌ى سى یه‌م
القیامه ٠٠٠٠٠ئه‌لقه‌ى سى یه‌م
ئاماده‌کردنى: دینه- هه‌ولێر
لێره له دونیا مرۆڤ چوونى هه‌یه و گه‌رانه‌وه‌ى نیه ..... دێت ده‌ڕوات به‌ڵام پاش مردن ته‌نها هه‌ر چوونه و گه‌رانه‌وه‌ى نیه .... [ الى ربك يومئذ المستقر]....چوون بۆلاى خودا ...پاش مردن ده‌رگاکانى ته‌نها بۆ رۆیشتن ده‌کرێنه‌وه و له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌دا داخراون ... ئه‌و ده‌رگایانه تاقامى قیامه‌ت قوفڵن ... چوونى بێ گه‌ڕانه‌وه .... [ اذا جا‌ء احدهم الموت ]. ..که مردن دێته لاى هه‌ر کامیان ...[ قال ] ده‌ڵێ :[ رب ارجعون ] ..ده‌ڵێ :بمگێڕنه‌وه .... ئه‌وه هیچ که خۆى ناتوانێت بگه‌ڕێته وه ... داوا ده کات بمگێڕنه‌وه...
قیامه‌ت٠٠٠٠٠٠ئه لقه ى دووه م
قیامه‌ت٠٠٠٠٠٠ئه لقه ى دووه م
نوسینى:ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه-هه‌ولێر
:ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى ئێمه‌پێش بوونمان ده‌ستى پێکردووه .... [ هل اتى على الانسان حين من الدهر لم يكن شيئا مذكورا] .... رۆژگارێک بوو شتێک نه‌بو...[انا خلقناة من نطفة ] ... په‌روه‌ردگار دروستى کرد له دلۆپێک ئاو .... که‌واته ئه‌م سه‌فه‌ره نه‌وه‌ک پێش مه‌رگ , به‌ڵکو پێش بوون ده‌ستى پێکردوه ...... له‌و رۆژگاره‌وه‌ى که مرۆڤ نه‌بوو...... به‌ڵام ژیانى مرۆڤ پێش مه‌رگ خۆتان ده یبینن...زاناکان له ژێر ده زگاى میکرۆسکۆبه‌کانیاندا ده‌یبینن ...... بۆیه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرم بۆ ئه‌وان.... ئێمه لێره‌دا ئه‌وه باس ده‌که‌ین ....نه‌من و نه‌ئیوه و نه ئه‌وانیش پێش وه‌خت هه‌رگیز ده‌رکى ناکه‌ین .... مه‌رگ .... مردن
قیامه‌ت ......ئه لقه‌ى یه که م
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غریب
ٍئاماده‌کردنى: دینه- هه‌ولێر
ره‌مه‌زان کاتى زۆر شته که مروڤ تییدا ئه‌نجامى بدات .....جگه له‌و شتانه‌ى که له مانگه‌کانى دیکه دا ئه‌نجامیداوه .....ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به شوێن تیکه‌یه‌ک ناندا ویله ...که چى لێره ئیستا خۆى برسى ده کات.... پێشتر ته نها خۆى له حه‌رام ده‌پاراست ...... به‌لام ئیستا خۆى له‌حه‌لالیش ده‌پاریزیت...
.له ره مه‌زاندا ده‌کریت زیاتر بیر له ئایه‌ته‌کانى خودا بکاته وه....زیاتر نویژ بکات ... قسه له‌گه‌ڵ خودا بکات .... قورئان بخوینى خودا قسه‌ى بۆ بکات زیاتر نزا‌و دوعاکانى بۆ لاى خودا به رزببنه وه و (عروج) بکه ن ....هه‌روه‌ک چۆن رحمه‌تى ئه‌و بۆ سه ر ئه م داده به‌زى و (نزول) ده کات .... له ره مه‌زاندا ده کرێت لێره وه بۆ قیا مه ت ـــ بۆ پاش مه ر‌گ ــــــ له تونیله‌کانى ئایه‌ته‌کانى قورئان و حه دیس صه‌حیحى پێغه مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌فه‌ر بکات .....ئاخر قورئان و حه‌دیس قیامه‌تیان هێناوه‌ته به رچاومان ........[ كان يذكرنا با لجنه والنار كان نراها رأ ى العين ]
گه‌ر تۆ له من غائیب ده بیت ’ چیم بێ له تۆ غائیب
قیامه‌ت حازرى به‌رچاومه , خۆمم له‌خۆ م غائیب
منیش ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیوه بۆ قیامه‌ت سه‌رفه‌ر بکه‌م ..........له م ره مه‌زانه‌وه له‌سه‌فه‌رى قیامه‌تدا .... با ئه‌م ره‌مه‌زانه ئێره به‌جێ بهێڵین ..... سه‌فه‌ر بکه‌ن .......برۆن ........ئه‌م ولاتى غه م و مه ینه‌ته به‌جێ بهێڵین ..... ولاتى گریان و برسێه‌تى ........ بۆ وڵاتى خۆش هه‌میشه
سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ بریتییه له ئاده‌میزاد و به‌رد هه‌روه‌کو خواى گه‌وره ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێ (ياايها الذين امنوا قوا انفسكم واهليكم نارا وقود الناس والحجارة)التحریم/٢ واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و ماڵ و مناڵتان له ئاگرێک بپارێزن که سوته‌مه‌نیه‌که‌ى خه‌ڵک و به‌رده. جا هه‌رچه‌نده خواى گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌موو جۆره به‌ردێک بکات به سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ به‌ڵام هه‌ندێ له هاوه‌ڵان ده‌ڵێن ئه‌و به‌رده بریتیه له‌به‌ردى گۆگرد (كبريت) که زۆر گه‌رم ده‌بێت و بۆنى ناخۆشه و چاکتر به پێستى مرۆڤه‌وه ده‌نوسێت. (ابن رجب) ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت فه‌رموویه‌تى زۆربه‌ى موفه‌سیره‌کان ڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که به‌ردى گۆگرد ئاگرى پێ داده‌گیرسێت















